چه‌ند دڵۆپه فرمێسکێک بۆ شاعیری خۆشه‌ویستم ((کاکه ئیدریس شه‌یداهۆ)) !
Sunday, 26/02/2012, 12:00
له دواکۆرهکهی (عومه‌ر خامۆشا)
دەستی دەلەرزی و فرمێسک بەچاوی دەهاتە خوارەوە و شیعرەکانی هەموی دژە گەندەڵی بون!
ئاخ برا گیان چی بنوسم به‌سه‌رت
ئایا بڵێم خۆزگه‌م به خۆت که ماڵ ئاواییت له‌م کوردستانه گه‌نده‌ڵه کرد به‌ڵام باوه‌ڕت بێت که‌س وه‌کو ئێمه کوردستانی
خۆش ناوێت برای جوانه‌مه‌رگم ڕۆ(( ئیدریس شه‌یداهۆ ی)) شاعیری به‌د به‌خت. له دواکۆرهکهی ((عومه‌ر خامۆشا))
تۆ زۆر نه‌خۆش دیار بویت . له تاو ژانی سکتا هه‌ڵچوی جوێنت به گه‌نده‌ڵی دا ئای که جوێنهکانت خۆشبون
ئاخ برینه‌کانی دڵت زۆر قوڵ بون به‌ڵام چاوه‌کانت وه‌کو گڵۆپێکی زه‌رد کز ئه‌سوتان . له کۆڕه‌که هاتیه به‌ر گوێم وتت:
من زۆر گۆڕاوم له‌وانه‌یه مامۆستا گیان من نه‌ناسی ، منیش ده‌ستم خسته ملت و بهزهردهخهنهیهکا گرژ بویه‌وه
وتت: ئێستاله هه‌ولێر نه‌ماوم له سوله‌یمانی ده‌ژیم . وه‌ک هه‌ر شاعیرێک که خۆی نه‌فرۆشت بێت تێر و ته‌سه‌ل دیار نه‌بویت. ده‌سته‌کانت زۆر له‌رزۆک بون .
شیعره‌کانت زیاتر له فه‌لسه‌فه ده‌چون له‌شیعره‌کانی کاکه ئه‌نوه‌ر مهسیفیهوه نزیک بون .
ئاخ کاکه سه‌رهه‌نگ خامۆش تۆ ئه‌و کۆڕه جوانه‌ت گێڕا بۆ که‌سانێک که حه‌زله ئه‌ده‌ب ناکه‌ن . بۆ که‌سانێک گوێچکه‌کانیان مزی تێکراوه . کۆڕه‌که‌مان له هه‌ناسه‌کانی کاک ((ئیدریس شه‌یداهۆ)) سارد تر بون .
ئاخ بۆ هه‌ولێر که‌سانی ڕۆشنبیری تیا که‌م بۆته‌وه . هه‌موو شتێک بوتی ده‌سه‌ڵاته . قه‌ت بیرم ناچێهوه که كاک سەرهەنگ خامۆش و
کاک فه‌ره‌یدون سامان چه‌ند به‌م کۆره‌وه ماندوو بوون
به‌ڵام ئاخ ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆڕه نازداره بۆ گهندهڵانێک بگیرا بوابهلایهنکهمهوه
دوو هه‌زار خه‌ڵکی دز ده‌هاتن به‌ڵام خۆشبه‌ختانه که‌سێکی دزی تێدا نه‌بوو .
هاوڕێ یان من له‌م مینبه‌ره پاکه‌ی کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه‌وه ده‌ستی ماندوو نه‌بونتان ده‌گوشم .
هیوادارم پێنوسەکانتان تیژ بکەنەوە و لا دز و گەندەڵەکان مەترسن .
ئێمە لەگەڵ کوردستانێک پاکیان لەسەر بنەمای یەکسانی و دابەشکردنی سامان بەسەر گەلی ڕەش و ڕووت بەڵام ئەوەی دەیبینین پێچەوانەیە تەنها گەندەڵەکان لەو ئەزمونە قازانجیان کردوە.
بەڵام باوەڕتان بێت هەتا سەر لێی ناخۆن !!
. ئاخ برا شیرینه‌که‌م ((کاکه ئیدریس شه‌یداهۆ)) چۆن ئێمه‌ت بێ ماڵ ئاوایی بهجێهێست . به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانیت چاره‌یه‌ک بۆ گه‌نده‌ڵی بدۆزیته‌وه . تۆ لای من له پاره‌کانی وان به‌رزتری
تۆ له دز گه‌وره‌تری هه‌ر نا به‌شه‌ره‌ف ژیایی و به سه‌ر بڵندی مردی !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست