کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرسه‌

Saturday, 29/09/2012, 12:00


شێروان بێ دڵ
پرسه‌ی دایکی شیرینم #

شێوه‌نت وا بۆده‌که‌م
چاویشم پڕ گریانه‌
ئه‌ی دایکی خۆشه‌ویستم
به‌جێت هێشتم قوربانه‌
به‌ر له‌وه‌ش جێمبهێلی
دونیام پڕی گریان بو
بیڕم ناچێ ئه‌و ڕۆژه‌ی
که‌ دایکم له‌ زیندان بو
له‌ڕێی کوردی لانه‌دا
خاوه‌ن دین وئیمان بو
به‌خوا سوجده‌ت بۆ ده‌بات
ئه‌وه‌ پێنوسی ده‌ستم
وا پرسه‌ت بۆ ده‌گێڕێ
پڕ فرمێسکه‌ هه‌ڵبه‌ستم
ته‌نانه‌ت نه‌شم توانی
ڕوگای جوانت ببینم
هه‌ڵسه‌ بۆچی له‌ خه‌وی
تخوا دایکی شیرینم
ڕوحم ده‌که‌مه‌ باڵدار
ئه‌وشۆکه‌ بۆت ده‌نێرم
نه‌متوانی بێمه‌وه‌ و
به‌ خاکت بسپێرم
وه‌رن دۆست و ڕه‌فیقان
زو بگه‌نه‌ هاوارم
ئه‌وها جه‌رگم بڕاوه‌
تاڵ بوه‌ لێو و زارم

ئه‌مڕۆ به‌دڵێکی پڕ له‌ په‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵی
مردنی دایکی خۆشه‌ویتم بیست
27 09-2013
به‌شى دوه م :
چه‌پکه‌گوڵی پرسه‌م

بولبولی زار بگرێ و
حاڵی مه‌ستیمم ببینه‌
ئازیزانم له‌ ده‌ست داو
جه‌رگم پڕی برینه‌
مۆمی ته‌مه‌ن خه‌ریکه‌
له‌پڕ بکوژێته‌وه‌
هه‌ڵس و که‌وتم له‌ گه‌ڵتان
هه‌موم به‌بیر دێ ته‌وه‌
بڕۆ ئه‌ی ڕۆژگاری ڕه‌ش
من خۆم ماڵم وێرانه‌
ئازیزانم لێ مه‌به‌ و
دڵم لای نیشتیمانه‌
ڕاسته‌ پڕی گه‌نده‌ڵه‌
ڕاسته‌ پڕی نه‌خۆشه‌
به‌ڵام به‌خوای نیشتیمان
ناخۆشیشت لام خۆشه‌
جۆرێ شێواوه‌ ژیانم
نه‌ما هێز و بونیانم
به‌خوا ویستی مننیه‌
پڕ دز بێت نیشتیمانم
ده‌ترسم گه‌ر بێمه‌وه‌
زیاتر بتوێمه‌وه‌
کوردی خاینم ناوێ و
مه‌حاڵه‌ بۆ دوژمنان
ئه‌من بچه‌مێمه‌وه‌
ئه‌ی په‌ری جا تۆش بگری
بۆ ئه‌و گه‌له‌ هه‌ژاره‌
هه‌ر ئه‌و ڕه‌ش و ڕوته‌بون
ده‌دران له‌سێداره‌
ئێستا ئه‌وانیش بۆمن
پرسه‌م له‌ بۆ ده‌گێرن
هه‌مو ڕۆژ هه‌ڵده‌ستمه‌وه‌
گوڵێکم بۆ ده‌نێرن
سوپاس ئه‌ی هاوڕێکانم
به‌و چه‌پکه‌ گوڵه‌ی ئێوه‌
ڕوی له‌شادی کرد گیانم



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە