کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌بیره‌وه‌ری هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش و نه‌مر کاکه (ئه‌رده‌ڵان)

Sunday, 11/11/2012, 12:00


برای دڵسۆزت : شێروان بێ دڵ

زۆر زوڵمت لێکرا هه‌تاکو مردی
کاکه‌ (ئه‌رده‌ڵان) تۆ سه‌ر بڵندی
به‌رامبه‌ر چاکه‌ت خراپه‌ی داوه‌
واشی له‌ من کرد ئه‌و ناپیاوه‌
به‌ حوکم ئێستا ئه‌ویش گه‌نده‌ڵه‌
به‌ڵام دز لای کورد وه‌ک تاجی سه‌ره‌ !!
که‌ هاتمه‌ سوید هه‌ستای له‌ به‌رم
هاوڕێی ئازیزم ئه‌ی کورد په‌روه‌رم
هونه‌رمه‌ند لامان بڵقی سه‌ر ئاوه‌
کێ دزی بکات لای کورد پیاوه‌
زۆر له‌و خه‌مانه‌ش دڵتی ده‌هاڕی
بۆیه‌ هه‌رده‌ت کرد شێوه‌ ن و زاری
فریشته‌ی ئاسمان ئاگاداری به‌
له‌ڕێی هونه‌را تۆ دڵداری به‌
هه‌تاکه‌ی دونیایی تاریک و شه‌وبێ
ده‌مه‌وێ له‌وێش پێگه‌ت پته وبێ
فریشته‌ی ئاسمان هه‌ڵی مه‌ستنێنه‌
ده‌بێته ‌گوڵزار جه‌سته‌ی له‌م شوێنه‌
بڵێ شاعرێک هاتوه‌ له‌ دوور
ده‌خوازێ گۆڕت پڕببێت له‌نور
چریكه‌ی ده‌نگت نه‌غمه‌ی بولبول بو
مه‌ڵێن به‌شه‌ره‌ (ئه‌رده‌ڵان) گوڵ بو
تۆ خه‌م ڕه‌وێنی تۆ دڵ نه‌وامی
ڕێگات هه‌رماوه‌ و تۆ به‌رده‌وامی
لای من هه‌ڵتڕشت خه‌می ده‌رونت
ئاوازو نه‌غمه‌ی بیرو بۆ چونت
له‌به‌رم هه‌ڵسای کاتێ که‌هاتم
ده‌توت پێشێله‌ هیواو ئاواتم
ده‌ی هاڕی جه‌رگت ناڵه‌ی ژێرده‌ستی
ده‌نگی بولبول بو چریکه‌ی هه‌ستی
به‌ڵێ ڕه‌شپۆشه زامدار پێنوسه‌م
به‌ فرمێسکی چاو پرسه‌ت ده‌نوسم
له‌ده‌م ولێوی چریکه‌ی هاوار
دونیای پایزی ده‌کرده‌ به‌هار
زۆر به‌گه‌وره‌یی سه‌یرت ده‌کردم
به‌مردنی تۆ منیش وا مردم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە