به‌دبه‌ختم زۆر له‌گه‌ڵ شیعرا !!
Monday, 11/02/2013, 12:00
کاتێک که منداڵ بوم له قوتابخانه خۆم ده‌دزیه‌وه تا شیعر بخوێنمه‌وه یاشیعر بنوسم ده‌رس و خوێندن و ئیمتیحانم له‌سه‌ر شیعر نوسین داده‌نا وه‌کو جگه‌ره کێشێکم لێهات بو
هه‌رچه‌ند ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه ده‌منوسی زۆر ساکار و بێ به‌هابون زۆریش له فۆلکلۆره‌وه نزیک بون
به‌ڕاستی من له ماڵه‌وه هه‌ر له منداڵیا له سه‌ر شیعر‌و خۆڵ خواردنا زۆر بێ ڕه‌حمانه زمانم به ده‌رزی دورومان ئازاری پێگه‌یشتوه !
باوه‌ڕتان بێت زۆر جار حه‌زم کردوه‌که ده‌سته‌کانم توشی شێر په‌نجه‌بن تا نه‌توانم چیتر شیعر بنوسم .
من زۆر جار شیعرم دزراوه و به‌ناوی خه‌ڵکی تر بڵاو کراوه‌ته‌وه زۆر که‌سیش بێڕێزی پێمکردوه.
به‌ڵکو ناهونه‌رمه‌نده‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌و خزمه‌ته به‌خۆڕاییه‌ی بۆیان ده‌که‌م زۆر جاریش هه‌وڵیان داوه وه‌کو شه‌قاوه‌کان چه‌قۆیه‌کم لێبده‌ن و بمكوژن !.
به‌ڵام باوه‌ڕت بێت کاک)شێرزاد هه‌ورامی(گیان گه‌ر دو که‌سی دڵسۆزی وه‌کو ئێوه هه‌ر به‌وشه‌یه‌کی جوان دڵ نه‌وایی منیان
بکرد بایه عه‌رشی شیعرم ده‌هه‌ژاند و شتی زۆر جوانتریشم ده‌نوسی
شیعر بۆ هه‌ندێک که‌س بوه مایه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری
بۆ منیش بوه مایه‌ی سه‌ر قاڵ بون و فرمێسک و زام و سه‌ر ئێشه‌یی شیعر نوسین بۆ من ڕوبه‌ڕ و بونه‌وه‌بو له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دز زۆر باری قورس کردم له ژیانا.
شیعر بۆ من ته‌نها زه‌ره‌ر بوه و هیچ که‌سێک له‌و حکومه‌ته
گه‌نده‌ڵه‌ی کوردستان یارمه‌تی نه داوم که کتێبێکیشم بۆ چاپ بکات
کتێبێکی شیعری گۆرانیم به‌ناوی (((گوڵزاری گۆرانی)) دو ساڵه له هه‌ولێر له‌وه‌زاره‌تی نا ڕۆشنبریه له‌وێ که‌وتوه و
پشت گوێ خراوه .که به‌رهه‌مه‌که‌م داپێیان وتیان حه‌زمان له‌واسته نیه به‌حه‌قی خۆت دوای شه‌ش مانگ سڕه‌ت ده‌گاتێ و بۆتی چاپ ده‌که‌ین، که‌چی ئه‌مه نزیکه‌ی دو ساڵه چاپ نه‌کراوه .
له ساڵی ۲۰۰٥ له شاری (هه‌ولێر) دو په‌ڕتوکی شیعریم چاپ کرد له سه‌ر ئه‌رکی خۆم ، یه‌کێکیان به‌ناوی (زاخی گۆرانی) ئه‌وی تریان (به‌نده‌ری گوڵ) .
(د۰شوان یابه) که دکتۆرای هه‌بو له زمان و ئه‌ده‌بی کوردی
۲۰۰۰ دۆلارى لێ وه‌رگرتم ئه‌و کاته زۆرشتی پێده‌هات بیکڕم
کتابه‌کانی هه‌مو فرۆشت بو پاره‌که‌شی نه‌دامێ و هه‌موی کرده فێڵ لێم هه‌زار قسه‌شی پێم گوت ده‌یگوت تۆ نه‌وه‌سڵت هه‌یه نه شاهید بڕۆ چیت نه‌کردوه بیکه.
زۆر بێڕێزی پێکردم که‌هه‌رگیز له بیرم ناچێته‌وه ۰
هونه‌ر هیچ ڕێزێکی لێنه‌گرتوم
هه‌ر چه‌ند ڕۆژانه شه‌ونخونیشم بۆ کردوه .
چومه‌وه هه‌ولێر زۆر حه‌زم له کۆڕێکى شیعر بو .
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خوالێخۆش بوکاک (محمود زامدار)
له هه‌ولێر له چایخانه‌ی )مه‌چکۆ ( خۆی هاته لام و
پێی گوتم :مامۆستاچۆن ده‌توانم خزمه‌تت بکه‌م ؟
وتم: حه‌زم له کۆڕێکى شیعره
وتی: کاک (شێروان بێ‌دڵ) بڕۆ لای(فڵانه که‌س) تۆ ده‌ناسێ که ئێستا ئه‌ومدیر عامه‌و هۆڵی (میدیا) له ده‌ستی ئه‌وه منیش به‌ڕو گرژیه‌که‌وه پێم گوت (فڵان که‌س) له کاتی ڕژێمی حیزبی به‌عسا ڕه‌فیق حیزبی بو چۆن بچم له ئه‌و سه‌گه بپاڕێمه‌وه!
که‌یارمه‌تیم بدات بۆ کۆڕێکی شیعری ..(محمود زامداریش) ڕه‌نگی تێک چو منی به‌جێهێشت.
حه‌ز ده‌که‌م ڕقم له شیعر بێت و وازی لێبهێنم به‌ڵام به داخه‌وه ناتوانم
به ڕاستی گه‌ر که‌سانێکی دڵسۆز و پاڵ نه‌ری وه‌کو تۆم له پشت ده‌بو
کاک (((شێرزد هیدایه‌ت حه‌سه‌ن))) هه‌ر به ده‌ست خۆشی و ئه‌و شته
دڵخۆشکه‌رانه‌ی بۆمی ده‌نوسی ده‌متوانی
شتی زۆر به‌هێز و پڕ مانا تر وتێر و ته‌سه‌ل بنوسم
به‌ڵام ئاخ من کوردێکی خۆفرۆش نیم و ناتوانم ببمه ماستاوچی و مه‌سینه هه‌ڵگری هیچ که‌سێک
سه‌ر بڵندم به‌وه‌ی له ژیانما دزیم نه‌کردوه و ده‌ستی ئه‌و بکوژو خوێنمژ و گه‌نده‌ڵانه‌م ماچ نه‌کردوه
نه‌مری بۆ زه‌رده‌شت و هاوڕێکانی و مردن و سه‌رشۆری بۆ ئه‌وانه‌ی
که بازڕگانی به خوێنی شه‌هیدانی گه‌لی کورد ده‌که‌ن ۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست