کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گوڵی سور

Monday, 21/01/2013, 12:00




له‌مێژه‌ دوری له‌ من گوڵی سور
ڕێگام تاریکه‌ ڕێگای تۆ پڕ نور
وتی مه‌حاڵه‌ وا به‌ئاسنی
بۆ گه‌لێکی دیل ببمه‌ قوربانی
ئه‌و گه‌له‌ی که‌وا من ده‌په‌رستی
ته‌نها به‌خه‌بات ده‌مگرته‌ ده‌ستی
ڕێگای من خوێنه‌ گه‌لێک دژواره‌
چونکه‌ ئازادی گه‌لێک نازداره‌
گوڵی سور دیل و نۆکه‌ری ناوێ
به‌ره‌و ڕێی به‌رزی هه‌نگاوت باوێ
وتم گوڵی سور شه‌هیدم داوه‌
ڕۆڵه‌م له‌ ڕێگات ئه‌نفال کراوه‌
وتی من ناڵێم تۆ زۆرت ماوه‌
تا یه‌کتر بکوژن خه‌یاڵتان خاوه‌
جاش و نۆکه‌ری له‌لاتان باوه‌
ئه‌وه‌نده‌ ئازان سه‌رم سوڕماوه‌
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ من به‌ده‌ست بێنی
خواسته‌کانی من به‌جێده‌هێنی
داکۆکی مه‌که‌ به‌ ئاشتی له‌ شه‌ڕ
لێت مه‌علوم ده‌بێت کێ یه‌ پیاوی که‌ر
ئه‌تۆ که‌ خوانچه‌ی گه‌وره‌ی دزانی
ئه‌گه‌ر زاناش بیت لای من نه‌زانی
هه‌تا ده‌رنه‌که‌یت تۆ ئه‌و دزانه‌
موڵکی تۆ نیه‌ ئه‌و کوردستانه‌
دوژمنت مه‌که‌ دۆستی ئه‌و شاره‌
له‌ ژێر هه‌ورا گزنگ نادیاره‌
له‌ سیاسه‌تا هه‌رده‌م دۆڕاوی
ته‌ڵه‌ت بۆ دانێن ده‌که‌ویه‌ ناوی
سیاسه‌تی کورد که‌ینێ ڕه‌وایه‌
دار و به‌رد هه‌موی کۆیله‌ی ئاغایه‌
نه‌ڵێی دڵسۆزم تۆ برا کوژی
بۆ پاره‌ و سامان گه‌لێک خوێنمژی
گه‌یشتن به‌ من هیچ سته‌م نیه‌
ئه‌من گوڵێکم پایه‌م که‌م نیه‌
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ئه‌من بخوازی
به‌ مه‌رجه‌کانم تۆ ببه‌ ڕازی
به‌یه‌ک ڕێزیتان دوژمن ده‌شکێنن
ئه‌وجا گوڵی سور وه‌ده‌ست ده‌هێنن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە