ئه‌ستێره‌یه‌ک و ئاسمانی ڕه ش
Monday, 19/12/2011, 12:00
من بوم له سیمرخی شه‌وارتان بومه
نهێنی ماڵتان
که‌چی هێشتا
وه‌ک زه‌رنه‌قوته‌ی خه‌یاڵم
له‌و خاکه‌ی بوم
سوێی مه‌رگتان بۆم هێناوه
ده‌ست و په‌نجه‌م
له‌گه‌ڵ توتڕکی خوێناوی
تێکه‌ڵاوه
جادوگه‌رنیم
تابزانم فاڵی به‌ختی من
له کوێ یه
هه‌موو جارێک
ئێوه بۆ نه‌مانم ده‌به‌ن
که‌چی دڵم
بۆ وه‌نه‌وشه‌یه‌ک چاوه‌ڕێ یه
له ئاپوڕا‌ی
گالیسکه‌کانه‌وه ده‌ڕوانم
من بوم ئێوه‌م کرده خودا
بۆیه ده‌ڵێم
په‌شێمانم
خاترجه‌می ئێوه نابم
من نامه‌وێ
وه‌کو ئێوه‌بم.. ڕێسوابم
ئای که درۆتان کرد له‌گه‌ڵم
وامده‌زانی
ئێوه فریشته‌ی خودانه
ئاسمانم بۆ ده‌ڕوخێنن
نه‌مده‌زانی
ئێوه خۆشتان ده‌دۆڕێنن
چۆن شیعرم
پڕ پێکه‌نین بێت
که‌خۆم له‌ناو خه‌ما ده‌ژیم
تف له‌ڕوخساری خۆم ده‌که‌م
که‌چۆن ئێوه
لوتتان بڕیم
ئه‌و مێژوه‌ی بۆتان نوسیم
گشت درۆ بوو
خه‌ونه‌کانم پڕ گڵکۆ بو
تف له ئا‌غای
چه‌کمه‌دارم
له دزیتان له درۆتان
من بێزارم من بێزارم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست