کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕه‌شه‌ با

Monday, 17/12/2012, 12:00




ساڵه‌هایه‌
من خه‌ونێکی ناله‌بارم
بۆ یه‌ی ترس
ده‌خه‌نه‌ ده‌می منداڵم
من هه‌روه‌ک خه‌ونێکی تاڵم
منداڵه‌کان
بۆ یه‌کتریم ده‌گێڕنه‌وه‌
وه‌ک قه‌قنه‌سم لێهاتوه‌
باکم نیه‌
دزه‌کان هه‌ر ده‌مشێرنه‌وه‌
من خه‌ونێکی
یه‌کجار تاڵم
به‌هارێکی زه‌ڕنه‌قوته‌ی
پڕ خه‌یاڵم
من نه‌عله‌تی زگی برسی و
هه‌ژارانم
ساڵه‌هایه‌
له‌ دزی خۆم پاسه‌وانم
ترسنۆکم من نه‌زانم
سه‌ر و چاوی
ته‌تره‌ی ڕه‌شی قه‌له‌کانم
من شه‌وه‌مه‌
ڕۆحکیشی گشت گوڵه‌کانم
ساڵاهایه‌
گشت سه‌روه‌تی نیشتیمانم
له‌ ناو قوڕگی دوو ده‌عبایه‌
هاوار هاوار
له‌ ژێر چه‌پۆکی ڕه‌شه‌ با
ده‌رمبێنن
ئه‌وان مێژوی
ده‌ست پاکی من ده‌سوتێنن
وره‌ی گه‌لم ده‌ڕوخێنن
هاوار هاوار
پاروی ده‌مم ده‌فڕێنن
مێژوی خه‌باتی خوێنینم
ده‌دڕێنن.... ده‌دڕێنن




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە