دۆم !!
Wednesday, 31/10/2012, 12:00
خۆشت نه‌وێم
من ڕۆحێکی شێتانه‌مه‌و
زۆر جار له‌گه‌ڵ
سێبه‌ری خۆما ده‌دوێم
سیماشم وه‌ک خۆی نه‌ماوه
به‌هاری من
له‌گه‌ڵ خه‌زان تێکه‌ڵاوه
قامچیه‌کم
بۆ لێدانی پشی خۆمم
وه‌ک مۆرانه‌م
ئه‌من دژی داری خۆمم
هه‌مو که‌سێک بونه وڵات
به‌س من دۆمم
لێت تێک نه‌چیت
هه‌رچه‌ند به‌شیرینی ده‌دوێم
ئازیزه‌که‌م لێم دورکه‌وه‌و
خۆشت نه‌وێم
خۆشت نه‌وێم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست