لە هەولێر بزوتنەوەى گوران وا خەریكە دەپوكێتەوە
Saturday, 17/07/2010, 12:00
شارى هەولێر شارى وەرچەرخانە میژووییەكان و سیمبولى خەباتى رۆشنبیرى و لە ڕێزى پێشەوەى شارە وشیارەكانى كوردستان دادەنرێ، ئەگەر زۆر نەگەڕێینەوە بۆ مێژوو تەنها باس لەو چەند ساڵەى ڕابردوو بكەین دەبینین خەڵكى هەولێر شان بەشانى شارە وشیارەكانى ترى كوردستان بە ئەركى مێژوویى خۆى هەستا لە بەگژداچوونەوەى گەندەڵیدا، ئەوێ ڕۆژى كە قەڵەمەكان لە سەنگەرى دژە گەندەڵیدا بوون قەڵەمە بە بڕشتەكانى ئەم شارە درێغییان نەكرد لە هەڵدانەوەى ئەو لاپەڕە ڕەشانەى كە كەسانى گەندەڵى ڕوو ڕەشتر دەكرد، لە، 25/7 یشەوە شارى قەلاومنارە بوێرانەتر هاتە دەست و بە پێچەوانەى هەموو بۆچوونەكانى نەیاران كۆیە لە سەركەوتنێكى بێ وێنەدا توانى ببێتە پێشەنگى گۆڕان، ئەوەى من دەمەوێ باسى بكەم پیاهەڵدان نییە بە باڵاى ئەو شارە، بەڵكو دەرخستنى ئەو كێشە گەورەیەیە كە بەرۆكى گۆڕانخوازانى گرتووە و ئەگەر كاك نۆشیروان زۆر بەپەلە فریا نەكەوى لەوانەیە كارەساتێكى گەورەى بەدوادابێت
سەراى نەمانى ئەو ئەم گورو تین و حەماسەتەى كە لەم شارەدا هەبوو " ئیستا سات لە دواى سات گۆران بەرەو پوكانەوە دەچێ ئەمەش چەند هوكارێكى هەیە هەول دەدەم لە چەند بەشێكدا باسیان لێوە بكەم
بەشى یەكەم
لەم بەشەدا باس لە دوو هۆكار دەكەم یەكەم نەبوونى پارە بۆ هەلسوراوانى جا ئەوە كێشەكە نیە كێشەكە بریتیە لەوەى پارە بۆ بەشیك هەیە بۆ بەشێك نیە رەنگە بپرسن بۆ كێ هەیە بۆ كێ نیە؟ بۆ چەند كۆنە كادیرێكى كە لە نێو ریزەكانى ێەكێتى نیشتمانى كوردستان هاتونەتە نێو گۆران و ئەمانە ئەم كەسانە نین كە لە نێو جەماوەردا دەخولیێنەوە بەلكو ئەهلى كورسىو مێزو بەرێ كردنى میوانى خۆیین (لە بەشیكى زنجیرە بابەتەكانمدا باسى یەكە یەكەى ئەم كەسانە و رابردوو كارى ئیستاو شێوازى مامەلەى ئەم كەسانە یاخود ئەم ڤایروسانەى نێو گۆران لە هەولێر دەكەم وەكو كورد گۆتەنى ئەوەى بن بەرێ دەخەمە سەر بەرێ) وەكو شانازێك كەوتونەتە گیانى خەلكى دلسۆز و ماندوى نێو بزوتنەوەى گوران
پرسیار لێرەدا ئەوەیە بۆ چى ئەم جیاوازیە دەبێ لەنێو گۆراند دەبێ هەبێ؟ گریمان كێشە نیە ئەم جیاوازیە من دەپرسم ئایا نابێ ئەم یارمەتیە بۆ كەسانى ماندووى نێو گۆران بێ؟ یاخوود بۆ كەسانى مشەخۆر بێت؟
نابێ گۆرانخوازان ئەوەیان لەبیربچى یەكێك لە بنەماكانى گۆران بریتیە لە یەكسانى كۆمەلایەتى ئایا ئەم جیاوازیە لە كویێ یەكسانى كۆمەلایەتى جێگاى دەبێتەوە؟ من دەپرسم ئەگەر ئەمە بەرنامەى گۆرانە یۆ ئەوەى راستگۆ بێت لەگەل خەلكى گۆرانخواز پێویستە بەخۆى دابچێتەوە وە ئەگەر ئەمە تەنها لە هەولێر پەیرەو دەكرێ پێوستە بە توندترین شێواز بەرپرسانى گۆران لە هەولێر سزا بدرێن.
خوێنەرانى كوردستان پۆست ئاگادار دەكەمەوە لە بەشى دووەمدا باس لە زیانەكانى تەكەتول دەكەم لە هەولێر وە ناوى ئەو كەسانەش بلاو دەكەمەوە كە بونەتە قوربانى تەكەتول.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست