من عاشقى كوڕى بارزانیم

Tuesday, 30/11/2010, 12:00


جریوە عوسمان [ كوشتنى مرۆڤێك تراژیدیایە و كوشتنى ملیۆنێك ئامارە ستالین ]
من عاشقى كوڕى مەسعود بارزانیم هەر ئەو پیاوەى كە جارجارە دەردەكەوێت و دەڵێت من سەرۆكتم من حەز دەكەم خەزوورم بێت باپیرى كوڕ و كچەكانم بێت .ئەگەر ببم بە بوكى بارزانى داوا ئەكەم ئاهەنگەكەمان لە دوبەى بێت مانگى هەنگونیمان لە پاریس بەسەربەرین چەند شەوێك بۆ سەردان دەڕۆین بۆ ئیسپانیا بۆ دورگەكەى (نێچرەڤان) ماڵەكەمان لە گەڕەكێكى هەژارنشینى كوردستانەوە دەگوازمەوە بۆ سەرى ڕەش شەوانە سەگەكانى دەوربەتان چاودێرى ماڵەكەم بكەن ، باوكە بەدبەختەكەم كە تاوەكو ئێستا خزمەتكارى حكومەتە بكرێت بە وەزیرى بازرگانى لەبەرئەوەى هەرچى كار و كاسبى و ناڕەحەتى ژیان هەیە چەشتویەتى تا بتوانێن ژیان بە ڕێ بكەین ، دایكشم كە نەخۆشى دڵ و زەخت و شەكرەى هەیە و پارەى نەشتەگەرى دەرەوەى ووڵاتمان نییە ئەركى سەر شانى زاوایە بنێرێت بۆ نەخۆشخانەى (مایو كلینك) تا دێنابین لە تەندروستى . براكەم خەم نەبێ هەر زانكۆت تەواو كرد نوێنەرى بنەماڵەى لە ئەمریكا یان بەریتانیا ، خوشكەكانم كە تاوەكو ئێستا شەرم دەكەن بچێنە بازاڕ دەبێت وەكو كچە بارزانیەكان ئۆباما و ئەڤین ئاسۆ لێبخوڕن ،مامەكانم و خاڵەكانم ڕاوێژكارى وەزیر و مدیر عــــــام شایستەى ئێوەیە ، خاڵـــۆز ا و ئامــــــــۆزاو پورزا خەمتان نەبێت لە بیرنەكراون مامۆستاى زانكۆ و و حاكم و مەلا و نەقیب و عمید لە قەید و باڵاى ئێوە جوانە
بەڵام هاوڕێكانم دەڵێن وازبێنە (جــریوە) وە كو (ســەرۆ گیان) خۆت بە كوشت مەدە ئەوە ماڵى مەلایە هەر ئەوەندە گووتیان هەرڕە ئید ئیشت تەواو ، باشە خۆ كفـر ناكەم بۆ دەمــكوژن سوێند بە دەسكى خەنجەرەكەى مەلا مستەفا بە گۆڕى ئیدریس بارزانى ئەو هەولێرەى هۆلاكۆ نەی بەزاند ئەوان و بەعس بەزاندیان .
(ئەگەر ویستیان بتكوژن مەترسە و خۆت مەبورێنەرەوە چونكە ئەو شتانە هـیچ سوود نیە ، ئەوانەى دەیانەوێت بتكوژن لەزەت لەوە دەبینن تۆ بترسیت- بـــەختیار على).
بەس كێشەیەكەى خــەزوورم ئەوەیە كە زۆر عەشــایرە نازانم ئامادەیە كچێكى غەیرە بــارزانى بۆ كوڕەكەى بخوازێت، ژنى هەموو سەرۆكەكانى دونیا لە ڕێگەى یەك كلیكەوە دەدۆزمەوە بەڵام هەتاوەكو ئێســـتا نازانم خەسوم چۆنە ؟ چ ڕەنگێكە ؟ لە ڕەگەزى مرۆڤە یاخود زیاتر ؟ بوكەكەى خۆش ئەوێت یان نا ؟ نازانم كەى دێن بۆ داخوازیم كێ لەگەڵ خۆیان دەهێنن ؟ تكا ئەكەم با ڕۆژێكى دیار و جوان بێت ئەگەر ئەكرێت با لە 31/ اب دا بێت بۆ ئەوەى هەموو ساڵێك لەو ڕۆژەدا ئاهەنگ بگێرین باشتروایە چ فایلدار و جــاش و ئەنفـال چى هەیە بهێنن ئێمە وامان پێ خۆشە .
برادەرێكى دیـــــكە ووتــــى وەڵاهى ئەگەر بە قســـەى من دەكەى لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنووسیـــدا بە (مەسعود بارزانى) بڵێ ئیشى خێرم پێتە سوێندى بۆ بخۆ بە هەموو ئەو شتانەى لاى ئەو پیرۆزن كە حەز دەكەى ببیت بە بوكى بارزانى بە پێ ى حوكمى شەرع و دینى ئیسلام .
لە كۆتایدا حەزدەكەم بنەماڵەى بارزانى بزانن ئامادەم بە پاكیزەى بگەڕێمەوە بۆ ناو گۆڕ و پاكیزەیم ببەخشم بە مشك و مار و میرولەى ناو زەوى نەك بە كوڕەكانى سەرۆك بارزانى .
ئەم بابەتەى سەرەوەم وەرگرتوە لە بابەتى (من عاشقى كچى بارزانیم) بەڵام وەك خەونى كچێك بە كەمێك دەستكاریەوە كە سەرۆ گیان نوسیبوى .
[ هەموومان سەردەشتین ............................ هەموومان سەردەشتین ].

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە