کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەماشاى جیاوازى نێوان رەوشتى دادوەر لە ئەمریكاو باشوورى كوردستان بكە

Tuesday, 15/11/2011, 12:00






دەوڵەتى گەورە، نەتەوەى گەورە، گەلى گەورە هەردەم پیاوى گەورە دروستى دەكات، لە كاتێكدا جۆرج واشنتۆن لەسەرەتاى درستبوونى دەوڵەتى ئەمریكا هەموو خەڵك خۆشى دەویست و سوپا لە گەڵیدا بوو، بە ئارەزووى خۆى وازى لە دەسەڵات هێناو دەستبەردارى بوو، ویستى بۆ خەڵك بیسەلمێنێت كە ئایندەى ئەمریكا لە دەسەڵات پیرۆزترە، هەروەها دادوەرەكانیش ئەوەندە رۆڵیان بووە لە چەسپاندنى پرەنسیپەكانى سیستەمى سیاسى لە ئەمریكا تا واى لێهات ناوى حكومەتى ئەمریكایان نا حكومەتى دادوەرەكان، دادوەرى ئەو وڵاتە ئەوەندە هەوڵى داوە بۆ چەسپاندنى یاسا ئەوەندە هەوڵى نەداوە بۆ موچەو ئیمتیازاتى خۆى، موچەى دادوەر لە ئەمریكا شتێك لە موچەى پۆلیسێك زیاترە، ئەمە لە كاتێكدا ئەمریكا ساڵانە ئەوەندەى هەموو داهاتى نەوتى عێراق لە چارەسەركردنى كێشەى قەڵەویدا سەرف دەكات كە نزیكەى نەوت ملیار دۆلارە.
ئینجا با بێینە سەر دادوەرەكانى كوردستان و ئەندامانى داواكارى گشتى لە باشوورى كوردستان:
ـ ئەمانە لە ترسى حزبى دەسەڵاتدار وەختە زیڕە بكەن، بە تەلەفۆنى كەسێك لە ئاستى ئەندام كۆمیتە یان ئەندام ناوچە كونە مشكیان لێ دەبێت بە قەیسەرى و رەش دەكەنە سپى و سپى دەكەنە رەش.
ــ دادگا لە باشوورى كوردستان تەنها بۆ خەڵكى بێ دەسەڵات هەیە بۆ نموونە ئەگەر منداڵێك حەزى لە كۆتر بێت پارەى نەبێت بیكرێت، ئەگەر كۆتر بدزێت ئەوە دادوەرو دادگا هەیە، بەڵام بۆ پیاوكوژەكان و ماڤیاكانى دەسەڵات دادوەرو دادگا نییە.
... تا ئێستا نەبووە دادوەرەكان رۆژێك لە رۆژان مان بگرن لە پێناو بەرژەوەندى گشتیدا، چەند جارێك مانیان گرتووە ئەوەش لەسەر ئەوەى دادوەرێك رێزى لەیاساكانى هاتوچۆ نەگرتووەو ئیجرائاتى لە گەڵ كراوە یان شتى ترى لەو جۆرە.
.... وەك و دەزانین جیاوازیەكى نامەعقول لە موچەدا هەیە لە نێوان فەرمانبەرانى وەزارەتى دادو ئەنجومەنى دادوەرى لە گەڵ دادوەرەكاندا، لە كاتێكدا فەرمانبەرەكان بە فەرمانبەرە یاساییەكانیشەوە موچەكەیان لە پۆلیس كەمترە مانیان گرت بۆ خەرج كردنى دەرماڵە بۆیان دادوەرەكان لەسەر مانگرتن سزاى ئەو فەرمانبەرانەیان دا، كەچى كاتێك حكومەت بریارى دا دەرماڵە بۆ فەرمانبەرەكان سەرف بكات، دادوەرەكان كردیانە هات و هاوار تا حكومەت ناچار بوو بە زیادەوە ئەو دەرماڵەیە بۆ ئەوانیش سەرف بكات، بە شێوەیەك ئەگەر فەرمانبەرێك سەد هەزار دینارى بۆ هاتبێتەوە ئەوان هەر یەكەو یەك ملیۆن دیناریان بۆ هاتووە، ئەوەش رەوشتى دادوەرە بێ رەوشتەكانى باشوورى كوردستانە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە