کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماموستایەك لەكلار هەرەشەى فەسل كردن لەخویندكارەكانى دەكات

Monday, 19/04/2010, 12:00


كەلار
لەسەرەتاى هەفتى رابردووە خوپیشاندان زوربەى شارو شاروچكەكانى هەریمى كوردستانى گرتووتەوە.سەرجەم خوپیشاندانەكان لەكوردستان لەو 25 دەرەجەیە خوى دەبینیتەوە كە دانراوە لەبولى 10و 11 دا هەیە خویندكاران داوادەكەن ئەوبریارە هەلوەشیتەوە.سەرەتاى ئەم خوپیشادانە لەسلیمانى دەستى پیكرد كەخویندكاران چوونە بەردەم بەریوەبەرایەتى پەروەردەى سلیمانى.دواتر ئارستەى خوپیشاندانەكە گورا بەهوى هەلسوكەتى ناشرینى ئاسایشەوە.لەدواى سلیمانى خویندكارانى گەرمیانیش دەستیان بەخوپیشاندان كرد.دواترلەقوتابخانەى "گەرمەسێرى تیكەلاو"بەریوەبەرى خویندنگاكەماموستاكەریم مەحمودە بەسەرجەم خویندكارانى راگەیاندوە هەرخویندكاریك نارەزاى بەرامبەر سیستەمى تازەى پەروەردەى كوردستان دەربرى فەسلى ئەكەم.خویندكاریك لەو خویندینگایەووتى"ماموستا كەریم هاتوتە ژوورەوە وتویەتى هەرخوینكاریك خوپیشاندان بكات ئەوا ئیجرائاتى لەگەل ئەكەم فەسلى ئەكەم"هەروەها ئەوەشى دركاند ماموستا كەریم بەكچكەكانى خویندكاكەىبەمەستى ترساندیان وتووە"گوایە گەربرونەبەردەم پەروەردە لەلایەن جل رەشەكانەوە وینەتان ئەگرن تەسویر ئەكرین". ئەوەى تائیستا زانراوە خویندكارانى گەرمیان بەنیازى ئەوەن سەرجەم خویندكارانى دەڤەرەكە پیكەوە خپیشاندان بكەن.دژ بەو بریارەى وەزارەتى پەروەردە.هەرئەمرووش 19ى 4 كومەلیك خویندكار تاوەكو سەعات12:30 خولەك لەبەردەم پەروەردە بوون بەلام ماموستا مستەفا نەهاتە دەم داواكاریەكانیانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە