کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بانگه‌وازێک بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی ئابلاخ..

Wednesday, 06/04/2011, 12:00


لە خە ڵكى بەش خوراو زوڵم لێكراوى گوندى ئابڵاخەوە بۆ هەموو بەرپرسانى باڵاى جیهانى ئیسلامى و ئەوروپى كە ئاگا دارى ئەم زوڵمە بن كە بەرپرسانى یەكێتى نیشتمانى كوردوستان لە سلێمانى هەرچى زەوى و موڵك و ماڵ و قەبرستانى مردووەكان و ئەرزى زراعى و كارێزو ئاوى ئاودێریشیان داگیركردوین.كە ئێمە ئەم موڵكانە لە زەمانى دەوڵەتى عوسمانیەوە تا پۆمان هەیەو بە پارە بابو باپیرانمان كڕیویانە.

دانیشتوانى ئەم گوندە لە چوار هەزار كەس زیاترە كە هەموو خزم و كەسوكارى یەكترن, بۆ زیاتر زانیارى ئەم موڵكانەى ئێمە مەزندە دەكرێ سى تا چل ملیار دۆلارى ئەمریكى كە تا ئێستا هیچ قەرەبوویەكمان بۆ نەكراوە نە لە لایەن یەكێتى نیشتمانى كوردوستان وە نە لە لایەن حوكومەتى هەرێمى كوردوستانەوە.

جا بۆیە لێرەوە بە هەموو جیهان ڕائەگەیەنین كە ئایا زوڵمی وا لە كوێ كراوە وە داوا لە هەموو ئینسانێكى بەشەرەف لە جیهاندا ئەكەین ئایا ئەمە ڕەوایە؟؟؟

خەڵكی ئەم گوندە بڕیاریان داوە كە هەمویان بە كۆمەڵ لە سلێمانیەوە بەرەو هەولێرى پایتەخت بۆ ڕێپێوانێكی گەورە بە پێ بەڕێكەون بۆ بەردەم پەرلەمانى كوردوستان, جا بەم بۆنەیەوە داوا لە گشت خەڵكى بە شەرەفى چوار پارچەى كوردستان ئەكەین كە هاوكاریمان كەن هەر كەس بە پێى تواناى خۆى وە هەر كەسێكى كوردى تر كە زەوىوزارى داگیركراوە ئەتوانن بەشدارى ئەم ڕێپێوانە بن و بەشداریان مایەى شانازیمانە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە