ئەكبەر شەمسۆڵڵا: لێدوانەكانی جەباریاوەر بە شیاو نازانێت و دوورن لە بەرپرسیاریەتێكی نیشتمانییەوە
Monday, 12/10/2009, 12:00
ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ئەكبەر شەمسۆڵڵا لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ سایەتی pcdk) (سەبارەت بە لێدوانەكانی بەرێز جەبار یاوەر بەرپرسی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە مەڕ ئەرێ كردنی بڕیاری لەشكەركێشی سوپای توركیا بۆ سەر باشووری كوردستان ووتی، لێدوانەكانی بەرێز جەبار یاوەر دوورن لە بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و لەجێ خۆ دا نابێت. ئەوە پێویست دەكات ئەوەیە كە ئەو بڕیارەیە بەهەموو شێوەیەك وەكو بەرپرسێكی پاراستنی ئاسایشی شەرمەزاری بكات و داوای لە دەوڵەت و بەرپرسانی توركیایی بكردایە كە ئەو بریارە، بڕیارێكی شەڕخوازانەیە و بە پێ یاساكانی نێو نەتەوەیی و دەوڵەتیش بێت بن پێ كردنی سەروەری وڵاتێكە. ئەرێ كردنی ئەو بڕیارەش لە وەها ساتێكدا پێچەوانەی ئەو بانگەشانەیە كە لەم رۆژانەدا دەوڵەتی توركیا بۆ چارەسەری دۆزی كورد گرتوویەتە بەر. ئەكبەر ووتی: پێویستە بەرپرسانی هەرێم بە شێوەیەكی گۆنجاوتر مامەڵە لە گەڵ مەسەلەكە دا بكەن و بە روحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەترەوە هەڵس و كەوت بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست