کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان: پیلانگیِڕی سەر رێبەر ئاپۆی شەرمەزار كرد

Friday, 09/10/2009, 12:00


ئەمڕۆ 9-10-2009 لەبارەگای گشتی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەشاری كەركوك كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی كادرو خەباتكاران و بەئامادەبوونی سەرۆكی پارتی بەرێز دیار غەریب پێكهات. سەرەتای كۆبوونەوەكە بەدەقەیەك راوەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان رێگای ئازادی و دیموكراسی دەستی پێكردو كۆبوونەوەكە راوەستەی لەسەر پیلانگێڕی نێو دەوڵەتی لەسەر رێبەری گەلی كورد، بەرێز عەبدوڵڵائۆجەلان كردەوە.
بەرێز دیار غەریب، ئەو پیلانگێڕییەی لەسەرەتادا شەرمەزار كرد كە بەرامبەر بە ئیرادەی ئازادی كورد كراوەو ووتی: ئامانجی پیلانگێڕییەكە لەناو بردنی ناسنامە و ئیرادەی كورد بوو. سیستمی سەد ساڵی بیست بە گشتی ئینكاری هەبوونی كوردی كرد، هەر لە كۆماری مەهابادەوە بگرە، هەتا سەرهەڵدانەكانی باشوور و باكوور و رۆژئاوا. سیستمی جیهانی هەوڵی دەدا تا لە روانگەیەكی تاكتیكییەوە و بەقۆربانی كردنی گەلی كورد پەرە بەسیاسەتی هەرێمی لەناوچەكە بدات و بەم شێوەیەش خۆی لەسەر پێ دەگرت، ئەم سیاسەتە ماوەی 90 ساڵ توانی بەم شێوە كوردان وەكو قۆچ قۆربانی بەكار بهێنێ.
ئەمڕۆ لە یازدەهەمین ساڵوەگەری پیلانگێڕی نێو دەوڵەتی كە زیاتر لە بیست و چوار دەوڵەتی هەرێمی و جیهانی بەشدارییان تێدا كردووە، ئەو راستیەمان بۆ دەردەخات كە چەندە سیستم لە قەیرانێكی سیاسی و عەسكەری دا دەژی و ئەو پیلانگێرییەش لەئەنجامی ئەو قەیرانەوە پێك هات.
دیار غەریب، لە بەردەوامی ووتنەكانی دا راوەستەی لە سەر ئاستی تێكۆشان و بەرخۆدانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد بە پێشانگایەتی رێبەرئاپۆ و پەكەكەی كرد و ووتی، راستی ئەوەیە كە پیلانگیڕییەكە لە ساڵانی 96 لەشەرمەوشەیخەوە لەمیسر دەستی پێكردووەو لەساڵی 99 گەیشتە ئاستی هەری بەرزی خۆی كە بە دەستگیری كردنی رێبەرمان بەئەنجام گەیشت. ئامانجی سەرەكی ئەم پیلانگێڕییەش ئەوە بۆ كە پەكەكەو رێبەرئاپۆ هیوایەك بۆ گەلی هەژار و چەوساو بوون و خاوەنی چەمكێكی تایبەتی هزرو ئایدئۆلۆژیایەكی ئازادیخوازانەیە لەكەسایەتی پەكەكەدا. هاوكاتیش ئەو هزرەو بیروبووچوونەكانی سیستمی كاپیتالیسم كە گوایا داوی بە مێژوو و ئایدئۆلۆژیا هاتووە بە دروو خستەوەو و لە لایەكی تریشەوە بە چووندنە دەرەوەی رێبەرمان لەرۆژهەڵاتی ناوین ئەوەی سەلماند كە ئەوروپا و ئەو بانگەشانەی بەناو مافی مرۆڤ دەیكەن لەشێوەیەكی رواڵەتی و تاكەكەسی نەیتوانیووە خۆی تێپەر بكات، ئەوە لەحاڵیكدایە كە رێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی ئیرادەو ناسنامەی گەلێك دەكات. پیلانگێڕان كاتێك نەیانتوانی بەئامانجەكانیان بگەن هەولێان دا كە بزووتنەوەكەمان لە خشتە بەرن و لەرێگای راستەقینەكەی دووری بخەنەوە، بەڵام ئەو بەرخودانە شكۆمەندانەی رێبەرمان لەزیندانی تاكەكەسی ئیمرالی و ئەو پێشخستنەی كە لە هزرو ئایدئۆلۆژیادا بەنووسینی مانیفست و ئەو پرۆژانەی كە بۆ چارەسەری دۆزی كورد خۆڵقاندی توانی ئاستی كاریگەری ئەو پیلانگێڕییە كەم بكاتەوە. هاوكات بەرێز دیار غەریب سەرۆكی پارتی چارەسەری جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە پیویستە گەلەكەمان لەباشووری كوردستان بە روحی پازدەی ئابەوە خاوەنی لە رێبەر و ناسنامەی كوردی ئازاد دەركەون و بە چالاكی دیموكراتیانەی خۆیان پیلانگێڕی 9 ئۆكتۆبەر شەرمەزار بكەن و كەرامەتی خۆیان بەرز راگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە