جەمیل بایك: چارسەری پرسی كورد بە ئاگربەستی دوو لایەنە و مخاتەب گرتنی رێبەری گەلی كورد عبدوڵا ئۆجاڵان پێك دێ
Monday, 12/10/2009, 12:00
جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك رایگەیاند كە لەگەڵ هەوڵەكانیان بۆ چارەسەری دیموكراتیانە ، بەڵام دۆخەكە بەرەو شەڕ دەچێ. لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی پەیامنێری فۆرات رایگەیاند كە لەسەر هەنگاو و هەوڵەكانیان نیوەیش بێ، رێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجەڵان بۆتە مخاتەبی چارەسەری پرسی كورد.
هەروەها بەرێزیان چارەسەری پرسی كورد و هەوڵەكانی دەولەتی توركی بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردی هەڵسەنگاند.
بایك پێشكەوتنەكانی ئەم دوو ساڵەی دواییەی هەلسەنگاندو، ووتی، كە ئەوان بە تێكۆشانیان نەخشەی پاكتاو كردنیان مایە پوچ كردووە ، ئەنجامی هەڵبژاردنی 29 مارت زەمینە و دەرفەتی چارەسەری دیموكراتیانەی هێنایە ئاراوە.
بایك لەسەر ئەوەی كە درەنگ بڕیاری بێ چاڵاكی سەربازیان ڕاگەیاندووە ڕەخنە دانی داو، ووتی ، ئێمە بڕیارەكەمان لە مانگی دیسەمبەری ساڵی 2008دا، ڕامانگەیاندبوو كە دوای هەڵبژاردنەكان ئاشكرای بكەین، ئەگەر بڕیارەكە بەر لە هاتنی سەرۆكی ئەمەریكا باراك ئۆباما ئاشكرا بكرایە، دەكرا ڕێ لەسەر دەسكەوتی سیاسی باشتر بكاتەوە.
جەمیل بایك دیدارەكانی ئۆباما لەگەل دەتەپە هەڵسەنگاندو، ووتی ، ئۆباما بەو دیدارە پەیامی دا كە سیاسەتێكی جیاوازتریان لە دەولەتی تورك پەیڕەو دەكەن و پێشكەوتنەكانی ئەم دواییەشی وەك ئەنجامی دەستپێشخەری پەكەكە هەڵسەنگاند.
بایك بە بیری هێنایەوە كە نەخشەری رێی ریبەری گەلی كورد بەرێز عەبدوڵا ئۆجەڵان رەنگی بە گفتوگۆكان دا و دەڵێ : ئەو دۆخە ڕێ لەبەر نیو مخاتەبێتی رێبەر ئاپۆ كردەوە ، هەندێ ڵایەن بە ڕاشكاوان وتیان ، بێ ڕێبەر ئاپۆ نابێ، فكری یەك چەشنەیی پارچە بوو، بناغەی چارەسەری دیموكراتی بەهێز بووە، سەرفەرماندارانی ئەرتەشی تورك ئەو ڕاستیە دەبینن، پەرەیان بەر گوشار داوە و، زۆر ڵایەنیان ترساند.
بایك ڕایگەیاند كە گەورەترین قازنجی ئەم قۆناغە گۆڕانكاریە لە بۆچونی كۆمەڵگەی توركیا لەبەرامبەر ئۆجاڵان و، ووتی، لە ئەنجامی ئەو پرۆسەیەدا پەرە بەو بۆچۆنە درا كە مخاتەبی بنەڕەتی چارەسەری پرسی كورد ئۆجەڵانە.
بایك ئەوەشێ وت كە لەگەڵ زیانەكانیش لە گۆڕەپانی سیاسی و گەریڵا، پەكەكە ئەم قۆناغەی باش بەڕێوەبرد و كەم و كوڕیەكانیشی بەم شێوەیە دەربڕی:
دەرەنگ ئاشكرا كردنی بڕیاری بێ چاڵاكی لە واری ئایدۆلۆژی و رێكخستنی دا هەنگاوی گرنگ لە كاتی پێویست نەنرا، لە ڕووی پڕوپاگەندەوە كەموكوڕی هەبوو، ئێمە لەم ماوەی دواییەدا نەمانتوانی وەڵامی پێویستی هێرشە ئایدلۆژیەكانمان نەدایەوە ، لەبەرامبەر هێڕشی سیاسی و سەربازی كەموكوڕ بووین، زیانەكان بەهۆی كەموكوڕیەوە كەوتەوە، كۆنفرانسی نەتەوەیی و پارتی چەتر بە هۆی كەم كوڕیەوە پێك نەهاتن، ئێمە نامانتوانی بەهۆی هەوڵەكانی تێك دانی كەلتور و سروشتی كوردستانەوە ، گەل بەپێی داخوازی ئاگادار بكەینەوەو، بیخەنە جوڵە، كاروبارەكانی سەقامگیر كردنی سیستەمی كەجەكە، سازكردنی ئەنجومەنەكان، ئاكادیمی و ئابوری كۆمەڵگە، رێك بەپێی پێویست نەبوو، كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی نەگەیشتە ئاستی كاروباری هەمیشەیی و، لە ڕووی كۆمەڵایەتیەوە خستنە جوڵەی كۆمەڵگا ڵاواز بوو، هەر بۆ ئەوەش دەستكەوتەكانی ئەم قۆناغە و، ئەنجامەكانی بەپێی ئەوەی دەخوازرا و، بەپێێ پێویست نەبوو.
جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك ڕایگەیاند كە ئەوان لە پێكهێنانی سیستەمی كەجەكەدا هەنگاوی گرنگیان ناوە و، لەگەڵ كەموكوڕیەكانیش، بەڵام تێكدانی پرۆسەی گۆڕانكاری و وەرچەرخان مەحاڵە.
جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك ڕایگەیاند سیاستەكانی دەوڵەتی تورك تەنیا لە ڕووی رێ و رێبازەوە گۆڕانكاری بە سەردا هاتووە.
بایك ووتی: ئێمە ناتوانین بڵێین كە پرۆسەكە بە تەواوی تێك چووە،
بەڵام هەوڵەكانی ئەم دواییە نیشانی دەدا كە پرۆسەكە بەرەو شەڕ بچێ.
لە سالڕۆژی 12 مینی پیڵانگێڕی نێودەولەتی دا هەوڵ دەدرێ كە پەكەكە پاكتاو بكرێ و ، كوردان لەناو ببەن.
جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك ڕایگەیاند كە دەولەتی تورك بۆ ئاستەنگ كردنی دەستپێشخەری پەكەكە و بەریوەبردنی پرۆسەكە سیاسەتێكی نوێ لەسەر كوردان بەرێوەدەبات.
لێدوانەكانی سەرۆك كۆمار عەبدوڵاگول كە دەڵێ شتی باش دەقەومن هەنگاوی یەكەمی ئەو سیاسەتەیە.
بەپێی لێدوانەكەی بایك گۆڕانكاری توركیا نەك لە ئاستی زهنیەت دا بەڵكو لە رێ و رێباز دایە و لەو بارەیەوە دەلێ هەول دەدرێ ئەو سیاسەتەی ئیتر هیچ ڕەواییەكی نەماوە بە كەرەستەی نوێ بەرێوەبەرن، واتە داڕشتنەوەیان كردووە لە سیاسەتیان لە بەرامبەر كوردان.
بایك ئەوەشی وت كە دەوڵەت هیچ هەوڵێكی بۆ چارەسەری دیموكراتی و سیاسیانەی پرسی كورد نیە، بە پێچەوانەوە سیاسەتی لەناوبردن و، نكوڵی بەریوەدەبات، دەولەتی توركیا بۆ ڕزگار بون لەو زهنیەتەی تێی كەوتووە ، تاكتیك و ستراتیژ بە ئامانجی پاكتاو كردن پەیڕە دەكات، بەڵام ناكرێ بلێین كە پرۆسەكە بە تەواوی تێكشكاوە لە زۆر ڕوەوە ناڕوونی هەیە و لەسەر ئەوەش بەم شێوە درێژەی بە لێدوانەكەی دا.
زۆر ئاماژە و زانیاری نیشانی دەدا كە پرۆسەكە بەرەو شەر دەچێ، هەڵوێستی دەوڵەت و حكومەت بە پێی چارەسەری نیە، بەڵكو بۆ پاكتاو كردنی پەكەكەیە ، داوای چارەسەری پرسی كورد بێ كورد و، دیموكراتیزە كردنی بێ كورد وا دەكا كە دۆخەكە وەها تێبگەین، ئەگەر نیەت لە چارسەری هەبوایە درێژە بە ئۆپەراسیۆن نەدەدرا، دۆخی رێبەرمان باش دەكرا، نەخشەی رێیان بدایە، ئەویان وەك مخاتەب قەبوڵ دەكرد و، دەست بە دانوسان دەكرا، بەڵام پرۆسەكە بەرەو شەر دەچێ و وا دیارە كە دۆخەكە دژواتر دەبێ، لە ساڵڕۆژی 12 مینی پڵانگێڕی نێونەتەوەیی دا بە ئامانجی پاكتاو كردنی پەكەكە و نكوڵی و لەناوبردنی كوردان جارێكی تر سیاسەتی نوێ بەڕێوەدەبەن.
بایك ووتی بە تەرەتە شەش كردنەوەی بەشی كوردۆلۆژی و، بە گەڕاننەوەی ناوی هەندێ دەڤەر بۆ كوردی هەوڵ دەدەن كە كوردان قڕ بكەن.
جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە هەروەها ڕایگەیاند كە ئەوەی كە پرۆسەی گوایە كرانەوەی دیموكراتی و چارەسەری، لە لایەن سەرفەرمانداری ئەرتەشەوە بەرێوەدەبرێ.
لەسەر ئەوەش بایك وتی: بە ئاكەپە ڵایەنە سیاسی ، دیبلۆماسی و ، ئابوری و لە ڵایەنی سەربازیەوە ئەرتەشی خۆی پرۆسەكە بەرێوەدەبا، سەرفەرمانداری ئەرتەشی تورك پرۆسەكە لە ڵایەن پڕوپاگەندە، رێكخستنی، چاڵاكی، ستراتیژو تاكتیك بەرێوەدەبات و بەسەر هەموو كەسێكیش دا دەیسەپینن كە ئەو سیاسەتە قەبوڵ بكات، بە واتایەكی تر هەوڵ دەدرێ كە بە بێژ و كەرەسەی نوێ پرۆسەیەكی مەترسیدار بەرێوەبەرن ، داوای كوردایەتی كوردان لە دەستیان دەربێنن و، پەرە بە چارەسەری و دیموكراتیزە بوونێكی بێ كورد بدەن و بەتەواوی كوردان لە ناو بەرن.
جەمیل بایك ڕاوەستەی لەسەر ڕۆڵێ ئاكەپە كرد و ووتی، حكومەت بەو پرۆسەی دەستی پێكردووە، دەیەوێ دەست بە سەر كوردستان دا بگرێ، لەسەر ئەوەش وتی: ئاكەپە دەیەوێ كورد پارچە بكات و لەیەكیان دابڕینێ ، دەیەوێ رێبەر ئاپۆ، پەكەكە، و كوردی ئازاد لە ئارادا نەهێلێ، دیەوێ ئەمەریكا، یەكێتی ئەوروپا، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئیران و، سوریا بكێشتە ڵای خۆی و، كوردان لەناوببات . بەم ئامانجەش ئەردۆغان چوووە ئەمەریكا و، دەیەوێ وەك ساڵی 2007 دا هێرشی ئەرتەش لە دژی پەكەكە زیاتر بكات و، پەكەكە پاكتاو بكات، هەر بۆ ئەوەش تاكتیكی سەرقاڵ كردن بەرێوەدەبات و بەو پێیەش ئامانجی خۆی دەپێكێ، هەر بۆ ئەوەش درێژە بە ئۆپەراسیۆن دەدەن، پەرە بە هەوڵە دیبلۆماسیەكان دەدەن و، دەگەرێن بەدوای پشتگیری دا بۆ ئەو سیاسەتەیان.
بایك سەرنجی بۆ سەر ئەو مەترسیە ڕاكیشا كە دەوڵەتی توركیا هەوڵ بدا سیاسەتی ڵاواز كردنی پەكەكە بەهێزی دەرەوە بە قەبوڵ كردن بدا، لەسەر ئەوەش دەست بە هێرشی گەورەی سەربازی بكات.
ئەگەر ئاكەپە بگاتە هەندێ لەو داوایانەی ئەوا پێدەچێ هەڵبژاردنی پێشوەختیش ئەنجام بدا.
بایك وشیاری دا لەسەر ئەو شەڕە سایكۆلۆژیەی كە لەسەر كوردان بەرێوەدەبرێ و، لەسەر ئەوەش وتی: لە چاو قۆناغی ڕابردوودا سیاسەت زیاتر بە هەستیاری و بەشێوەی شەڕی تایبەت بەریوەدەبرێ و، بەڵام ئەگەر پەردە لەسەر ڕووی ئەو سیاسەت هەڵماڵرێ و، وهەموو گەل و كادیر ئەو سیاسەتە باش تێبگەن، دەبێ بە هەموو شێوەیەك و لە هەموو گۆڕەپانەكانی تیكۆشان دا پەرە بە كاری مایەپوچ كردنی ئەو سیاسەت بدەن.
هەروەها جەمیل بایك رایگەیاند: پرۆسەكە بەروە شەر دەچیت و داوای لە هەموان كرد خۆیان بۆ شەریكی مەزن ئامادە بكەن.
بایك ڕایگەیاند:بزوتنەوەكەیان لەپێناوی پرۆسەكەدا ئەركەكانی بەجێ هێناوە و تۆپەكە لە مەیدانی دەوڵەتی تورك دایە.
بایك هەروەها ئاشكراشی كرد، پێی بەپێی هەولویستی پەرلەمانی توركیا ئەوان بڕیاری نوێ دەدەن.
جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك گرنگی و هەستیاری و گرنگی قۆناغەكەی دەربڕی و، ووتی، ئەوانەی كە لەتێكۆشانی سیاسی ئەم پرۆسەیەدا هەڵە بكەن، زیانمەند دەبن و ئەنجامگەلێك دێنە ئاراوە كە مەحاڵە قەرەبوو بكرێنەوە.
بایك بە بیری هێنایەوە كە ئەوان وەك بزوتنەوە سورن لەسەر چارەسەری سیاسی، بەڵام ئیتر ڕوون بۆتەوە كە دەوڵەتی تورك سورە لەسەر سیاسەتی لەناوبردن.
بایك ئەوەشی ووت كە پرۆسەكە بەرەو شەڕ دەچێ هەر بۆ ئەوەش بانگێكی وەهای لە گەل كرد:
دەبێ هەموو تێكۆشەرانی پەكەكە و گەلی كورد، ئەو ڕاستیە تێبگەن دەبێ هەوڵەكانیان بۆ چارەسەری دیموكراتیانە بەهێز بكەن بەڵام ئەوەی چارەنوسساز دەبێ، شەڕە و، هەر بۆ ئەوەش هەموو كەسێ دەبێ بۆ شەڕێكی مەزن خۆیان ئامادە بكەن ئەو شەڕە، ئەو شەڕە درێژ خایەن نابێ ، كات ناگرێ ، چەندین ساڵ درێژە ناكێشێ، بەڵام پێدەچێ شەڕی دوایی بێ ، كۆماری تورك لەسەر ئەو بۆچونەی كە هەلومەرج لەبارە و پشتگیری وەرگرتووە، شەرێكی پاكتاو كردن بەریوەدەبات، هەر بۆ ئەوەش خۆی نزیك بە چارسەری دیموكراتی ناكاتەوە و سورە لەسەر شەڕو پاكتاو كردن، كاربەدەستانی تورك بیر لەوە دەكەنەوە كە هێزەكانی جیهان دەنگ ناكەن، تەنانەت پشتگیریش دەكەن، بەڵام ئەگەر وەك لە زاپ ، ئەنجامێك بە دەست نەخات و، زەبرێكی مەزنی بەركەوێ، ئەو كات ناچار دەبێ كە مل بۆ چارسەری بدا، واتە ئەو كاتە بیر بكاتەوە كە لەگەڵ ریبەر ئاپۆ و پەكەكە چارسەری بكات، هەر بۆ ئەوەش دەبێ هەموو تیكۆشەرانی پەكەكە و گەلی كورد خۆیان بۆ شەرێكی وا ئامادە بكەن.
بایك پێی لەسەر پێویستی پەرەدان بە تێكۆشان لە هەموو گۆڕەپانەكان دا داگرت و ووتی:
دەبێ گەل پەرە بە چاڵاكی ، ڕاپەڕین و ، ریكخستنی پاراستنی رەوای خۆی بدا ، دەبێ دەتەپە خۆی بەهێز تر بكات ، یەكێتی نەتەوەیی بە بنەما بگرێ ، پەرە بە كاروباری كۆنفرانسی نەتەوەیی بدا، دەبێ كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی ، پەرە بە رێكخستنی گەل و بەرخودانی گەل بدا، كاروبارەكانی بۆ بەدەستهێنانی نەخشەری رێی ئۆجاڵان بدا، دەبێ پەكەكە كەموكوڕیەكانی لە پێشەنگایەتیی دا وەڵاوە نێ و ئامادەكاری پێویست بۆ ریكخستن و كادیری بۆ ئەركەكانیان ئامادە بكات، دەبێ پەكەكە بە دەخستنی نەخشەی رێ كۆمەڵگە بخاتە جوڵە، دەبێ سیستەمی كەجەكە لە پراتیك دا پێك بێنی و بۆ پێشخستنی كاروبارەكانی ریكخستنی ئازادی كۆمەڵگە و دیموكراتیزەبون كاروباری پێوست بەریوەبەرن بۆ پاراستنی شەڕی رەوای گەریڵا و ڕاپەرین ، هەر بۆ ئەوەش دەبی گەریڵا لە هەموو ڕوویەكەوە بەهێز بكرێ ، دەبێ وەڵامی هەموو هێرش ، گرتن و كوشتنێك بدرێتەوە ، كادێرانی پەكەكە بۆ ئەوەی كە ئەو پێویستانە بە جێ بێنن دەبێ وەك دەروێش و هەڤاڵی هاوچەرخی رێبەر ئاپۆ بجوڵێنەوە.
جەمل بایك بە بیری هێنایەوە كە وەك بزوتنەوە فیداكاری مەزن و بە سوربونەوە پرۆسەكە یەك ڵایەنە بەریوەدەبەن بەڵام ئیدی دەرفەتی تاك ڵایەنە بەریوەبردنی پرۆسەكە نەماوە.
چارهسەری پرسی كورد بە ئاگربەستی دوو ڵایەن و بە مخاتەب گرتنی رێبەری گەلی كورد عبدوڵا ئۆجاڵان پێك دێ.
بایك لە كۆتایی دا سەرنجی بۆ سەر ئۆپەراسیۆنەكانی ئەرتەشی تورك ڕاكیشا و ڕایگەیاند كە ئەو هێرشانە لە دژی ئیرادەی گەلی كورد و هەڕەشەی لەناوبردنی پەكەكەیە و ووتی ، ئێمە هەموومان ناچاری بڕیاری نوێ دەكات ، ئێمە بەپێی هەلوێستی پەرلەمانی توركیا لەبەرامبەر پرسی كورد هەلسوكەوت دەكەین و بەو پێیەبڕیاری نوێ دەدەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست