ده‌مه‌ته‌قێ ی کرمانج و ئاغا
Tuesday, 20/10/2015, 11:50
ئاغا ده‌لێ....
قابیلی قبول نیه ...
کرمانج ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یکه‌ی
تۆ نازانی یان بیرت چوو
من ئاغامه‌و
هه‌ر من مه‌به‌ست هه‌رمن ئامانج
چۆن ده‌وێری و غیره‌ت ده‌که‌ی
تۆی خولی سه‌ر ،ئه‌تۆی کرمانج
ناوی من و پایه‌ی من و میژووی من
به دوو کرمانجی وه‌ک خۆت
له‌که‌دار بکه‌ی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،
قابیلی قبول نیه
من ئاغامه‌و
هه‌رگیز نابم ڕازی
له نۆکانه و له نیسکانه و
له بن جۆخین، له‌سه‌ر جۆخین
به‌بی من و دژی من
له‌گه‌ل کرمانجی گونده‌کانی دیکه
ڕێک بکه‌وی و بسازی
:::::::::::::::::::::::::::::
کرمانج ده‌لێ........
قابلی قبول نیه ئاغا
ئه‌و فه‌رمانه‌ی تۆ ده‌ی ده‌ی
خه‌له‌و خه‌رمانی چه‌ندین ساله‌مان
به که‌یف و ماشای خۆت
به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ی
هه‌رکاتێ ویستت
لێمان دێ یه سه‌ر جۆخین
ئه‌وه‌ی هه‌رچوار وه‌رز
به‌رهه‌می دێنین
وه‌ک ڕه‌شه‌بای هاوین
هه‌مووی به با ده‌ده‌ی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
قابلی قبول نیه ئاغا
ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یکه‌ی
له جۆتیارانی گوندت به‌رداوه
چه‌ند نۆبه‌ت داری سه‌رسه‌ری
وا ده‌زانی هه‌روا سووک و ئاسان
بۆت ده‌لوێ و بۆت ده‌چته سه‌ری
سه‌یری ده‌وروپشتت بکه و بزانه
له گونده‌کانی دیکه چ ده‌گوزه‌ری
دلنیابه ئاغا ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یکه‌ی
هه‌روه‌ک گه‌لای پایز
زه‌رده‌بێ و هه‌لده‌وه‌ری
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست