کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆزگه‌ من جاش ده‌بووم

Saturday, 08/08/2015, 21:52


خۆزگه‌ له‌و ڕۆژه‌ی
فرچکم به‌ ژیان ده‌گرت
ئه‌لف و بێ
جاشایه‌تی
خیانەتکاری
قڕوجی
چه‌ته‌یی
فرسان صلاح الدینم
وه‌رده‌گرت

خۆزگه‌ وه‌ک جاشه‌
پێنووس به‌ده‌سته‌کان
دوژمن چی  بویستبایه
وام ده‌نووسی و وام ده‌کرد

خۆزگه‌ له‌گه‌ل یه‌که‌م چرکه‌ ساتی
هه‌لگیرسانی شۆڕشکانی کورد  
له‌ باشوور وباکوور و ڕۆژهه‌لات
وه‌ک جاشێک خۆفرۆشێک
چه‌ک له‌شان و
له‌ خزمه‌ت داگیرکه‌ران ده‌بووم

خۆزگه‌ له‌ باشور
بەشداری هه‌موو ئه‌نفال و
جینۆسایدی فه‌یلیه‌کانی بغدا و
بارزانیه‌کانی قوشته‌په‌ و
بادینان و گه‌رمیانم ده‌کرد
خاپوری دیهات و گونده‌کانی
کوردستانم ده‌کرد

خۆزگه‌ له‌ ڕۆژهه‌لات
به‌ پێش پاسدار و ئه‌رته‌ش
بکه‌وتبامایە
وه‌ک جاشێک، به‌کرێگیراوێک
دژی پێشمه‌رگه‌ و خه‌لکی ڕۆژهه‌لات
له‌ پێشی پێشه‌وه‌ی سوپای
عه‌جه‌م بومایه‌
وه‌ک خزمه‌تکارێک
له‌ خزمه‌ت ئاخوند و ئیمامه‌کان ده‌بووم

خۆزگه‌ وه‌ک جه‌لادێک
له‌ هه‌موو پارچەکا‌نی کوردستان
به‌نده‌ و جاشی بین المللی و
موخلصی عێنی و ساین و ئیمامی وه‌لی ده‌بووم
پێشمه‌رگه‌ و شۆڕشگێڕه‌ نه‌زانه‌کانم
ڕاده‌ستی سه‌رۆک و مه‌لیک و شاکان
بکردبایه‌
وه‌ک نۆکه‌رێک
له‌ بن ده‌ستیان له‌ژێر قاچیان
سوجده‌م بۆیان ببردایه

خۆزگه‌ پشاو پشت
جاش ده‌بوم وجاشاتیم
بکردبایه‌
تاکو هونه‌ری جاشاتی و بێ مۆراڵی
وه‌ک و جاشه‌ ڕه‌سه‌نه‌کان
فێربوومایه‌
تاکو ئیمڕۆ
خاوه‌ن ده‌سه‌لات و حوکم ده‌بووم
خاوه‌ن چه‌ندین باله‌خانه‌ و
هوتێل و مۆل ده‌بووم
خاون چه‌نین زه‌وی سیم کراو و
له‌ ده‌شت وچیا و چۆل ده‌بووم
خاوه‌نی بێ ئه‌ژماری ده‌فته‌ره‌ دۆلار ده‌بووم
خاوەنی چه‌ندین موچه‌ی
سه‌ردیوار و بن دیوار ده‌بووم
خاوه‌نی چه‌ندین خانوو
ڤیللا و باخچه‌ و گولزار ده‌بووم

خۆزگه‌ من هه‌ر جاش ده‌بووم
نه‌ک پێشمه‌رگه‌یەکی نه‌زان و 
پاک وباش ده‌بووم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە