ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی گۆڕینی قسەكانم لە ڕۆژنامەی ئاوێنە
Thursday, 21/04/2011, 12:00
ڕۆژنامەی ئاوێنە لە ژمارە(217)ی خۆیدا دیمانەیەكی منی بڵاوكردۆتەوە، كە بەداخەوە دور لە ئیتیكی و پرەنسیپەكانی كاری ڕۆژنامەنووسی چەند قسەیەكی منی گۆڕیووە بەمەبەستی چەواشەكاری كردنی خەڵك.
پەیامنێری ڕۆژنامەی ئاوێنە، پرسیارە لە رادەستكردنەوەی موڵكی حكوومەت لەلایەن حزبەوە ئاراستەی منى كرد، من بێ ئەوەی ناوی هیچ شوێنێك بێنم گوتم هەر موڵكێك حكوومەت بیسەلمێنێ موڵكی ئەوە، ئێمە ئامادەین تەسلیمی بكەینەوە، كەچی ڕۆژنامەی ئاوێنە دور لە پرەنسیپەكانی كاری ڕۆژنامەنووسی هەڵساوە بەناوی من ناوی چەند شوێنێكی هێناوە، دیارە مەكتەبی سەرۆكی هەرێم موڵكی حكوومەتە بۆچی داوایەك لەمجۆرە بكرێت؟ هەروەها (سەری بڵند) شارۆچكەیەكی نیشتەجێی مەدەنییە و بەپێی یاسا و رێساكانی شارەوانی بونیادنراوە و نە حكوومەت داوای كردووە و نە داواش دەكات، لەكاتێكدا من ئەم قسەیە بەهەموو شێوەیەك ڕەتدەكەمەوە، بەمافی یاسایی خۆمی دەزانم كە لە دادگا داوای یاسایی لەسەر پەیامنێری ڕۆژنامەی ئاوێنە و ڕۆژنامەكە تۆمار بكەم.
ئەوان بەردەوام باس لەوە دەكەن كە با یاسا سەروەر بێت، منیش داوا دەكەم با یاسا سەروەر بێت و دادگا ئەمە یەكلایی بكاتەوە، تەواوی قسەكانی منیش كە بۆ ڕۆژنامەی ئاوێنەم كردووە لای ئێمە هەیە، دەتوانین بیخەینە ڕوو بۆ ڕای گشتی.
جەعفەر ئیبراهیم
ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
19/4/2011
ئهمهی خوارهوهش بریتییه له دیمانهکهی ئاوینه که لهگهكڵ ناوبراو کردوویهتی:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Chawpekewtin&jimare=2267
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست