ئاوابوونى خۆرى پارتى له ناوچه‌ى زانكۆ له هه‌ولێرده‌ستى پێكرد
Friday, 22/03/2013, 12:00
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌درێژایى 66ساڵ ته‌مه‌نى هه‌میشه شانازى به خۆى كردووه كه پارتێكى دیمو‌كراتى و نه‌ته‌وه‌ى وجه‌ماوه‌رییه وه زۆربه‌ى چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵ له خۆ ده‌گرێت به تایبه‌ت چینى ڕۆشنبیران ، پارتى له دواى راپه‌رین هه‌رده‌م هێز و شان و شه‌وكه‌تى خۆى له هه‌ولێر دۆزیوه‌ته‌وه ، له‌م شاره‌دا كه سى به ڕكابه‌رى خۆى نه‌زانیوه به تایبه‌ت له نێو سنورى زانكۆ و په‌یمانگاكان ، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى كات مامۆستایانى زانكۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتى دابوون به‌ڵام تاراده‌یه‌كى باش سه‌نگێك بۆ پارتى دروست ببوو كه‌چى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له كوردستان به‌گشتى و هه‌ولێر به تایبه‌تى به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه بالانێى پارتى رۆژ به رۆژ به‌ره‌و دابه‌زین ده‌روات نه‌ك ته‌نها له نێو خه‌ڵكى هه‌ولێر به‌گشتى به‌ڵكو له‌لاى ئه‌ندام و كادیرانى خودى پارتیش .
ئه‌مرۆ پارتى له سنورى لقى دوو و گشت ناوچه‌كان له هه‌ولێرى پایته‌خت كراوه به نموونه‌یه‌كى زۆر جوان ، گه‌یشتۆته ئه‌و په‌رى كزى و لاوازى چونكه له مێژووى دامه‌زراندنى تاوه‌كو ئێستا لقى دوو و ناوچه‌كان به‌رپرس و كارگێرى وه‌كو ئێستا بێ كه‌سایه‌تى و لاوازیان نه‌بووه به‌تایبه‌تى لیژنه‌ى ناوچه‌ى زانكۆ هیچ كاتێك به‌م شێوه‌یه‌ى زه‌لیل و ریسوا نه‌بووه ، له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ كاتیك وه‌ك ئێستا به‌رپرسێكى بێ ده‌سه‌ڵات و خۆپه‌رستى وه‌ك (جوتیار بارزانى) نه‌بووه كه تواناى نیه مێشێك له ئاو بكات و ره‌ش وسپى له یه‌كتر جیاناكاته‌وه ، دیاره لقى دوو له كاتى دانانى به‌رپرسى ناوچه‌ى زانكۆ باوه‌ڕى به هیچ یه‌كێك له كادره‌كانى نه‌بوو له‌م ناوچه‌یه جگه له بارزانیه‌كى بێ مسته‌وانه‌بێت كه نه مامۆستایه‌و نه فه‌رمانبه‌ر بۆیه هیچ له تایبه‌تمه‌ندى زانكۆ نازانێت ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا نیشانه‌ى ئیفلاسى پارتى ولقى دووه له‌م سنوره‌دا كه نه‌توانراوه كه‌سێك له چوارچێوه‌ى ناوچه پێبگه‌یه‌نێت و به‌رپرسیاریه‌تى ناوچه‌ى زانكۆى پێ بسپێرێت یان ئه‌مه ئه‌وپه‌رى بێ متمانه‌ى پارتیه به كادره‌كانى خۆى له سنورى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا دا .
ئه‌م بێ متمانه‌ى پارتى به ئه‌ندامانى خۆى له دوو ته‌وه‌ردا به زیانى رێكخستنه‌كانى پارتى و قازانجى كه‌سانى تر ته‌واو ده‌بێت :
1- هه‌موو كادر و ئه‌ندام و به‌رپرسه‌كانى پارتى له‌م سنوره زۆر باش ده‌زانن كه پارتى باوه‌ڕ و متمانه‌ى ته‌واو به‌ئه‌وان ناكات ، هه‌رچه‌نده پێشوو تر هه‌وڵى رووكه‌ش كردنىئه‌مه ده‌درا به‌ڵام له كۆتایدا هیچى تر نه‌توانرا راستیه‌كان په‌رده‌پۆش بكرێن به ڵكو زۆر ئاشكرا به ده‌ركه‌وتن بۆیه له‌به‌رامبه‌ر دا ئه‌وانیش به گروتینى پێشوو تر كار بۆ
2-پارتى ناكه‌ن به‌ڵكو زۆر خراپ تر له ئۆپۆزسیۆن له‌ماهیه‌تى پارتى شاره‌زابوون .
2-هێنان و دانانى جووتیار بارزانى به به‌رپرسى ناوچه‌ى زانكۆ به قازانجى ئۆپۆزسیۆن و یه‌كێتى گه‌راوه‌ته‌وه له سنورى خوێندنى باڵا(زانكۆ و په‌یمانگاكان) رۆڵى پارتى له‌م سنوره كاریگه‌رى به‌سه‌ر بچووكترین به‌رپرس نه‌ماوه كه‌س ئاماده نیه گوێ له پارتى بگرێت ته‌نانه‌ت پارتى بوون بۆته عه‌یبه ، به‌رپرسه پارتیه‌كان زۆر به‌راشكاوى باس له نه‌مان و ڕیسوابوونى پارتى ده‌كه‌ن ، ئه‌م ڕاستیه‌ش به ئاشكرا له دانانى راگره‌كانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى دێ ى نوێ زانكۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌راستى ئه‌م ئابرو چوونه په‌رده‌پۆش ناكرێت و هیچ پۆزشێك هه‌ڵناگرێت .
بۆیه له‌م سه‌رو به‌نده‌دا پارتى بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت ده‌بێت ئه‌م واقیعه تاڵه قبووڵ بكات كه سه‌رده‌مى خۆرى زێرینى به‌سه‌رچوو جارێكى تر مه‌حاله ناوچه‌ى زانكۆ بتوانێت ئامرو ناهى بێت له سنورى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا به تایبه‌ت كه ئیستا پارتى له هه‌ولێر خۆى به باڵا ده‌ست ده‌زانێت ئینجا حاڵى ڕێكخستنه‌كانى له‌نێو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌وپه‌رى لاوازى و بێ نرخى دایه ... ئه‌وهه‌ڵه‌یه‌ى كه پارتى كردوویه‌تى له تسلیم كردنى وه‌زاره‌تێكى وا هه‌ستیار به یه‌كێتى و دانانى جوتیار بارزانى به‌هه‌موو ده‌زگاكانى كه هه‌یه‌تى له رێكخستن و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى هه‌ولێر و لقى دوو ناتوانێت چاكى بكاته‌وه‌و هیچیان بۆ ناكرێت .
لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه ئایا ئه‌م ده‌زگایانه‌ى پارتى ئاگادارى سنورى زانكۆ و په‌یمانگاكان نین؟ یان نایانه‌وێت ئاگاداربن كه چۆن چۆنى ڕێكخستنه‌كانى پارتى دواى ئه‌م هه‌موو ساڵه له نێو كۆلێژ‌و په‌یمانگاكان بۆته گاڵته‌جارى چه‌ند مشه‌خۆرێكى هه‌ڵ په‌رست بۆیه خۆیانى لێ گێل ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك چۆن ناوى ناوچه‌كه‌یان له زانكۆ گۆریوه بۆ ئاسۆ به هه‌مان شێوه‌ش په‌رده‌یان خستۆته سه‌ر سه‌رى هه‌موو به‌رپرسه‌كانى هه‌ولێر به‌وه‌ى كه بارزانیه‌كیان كردوه به به‌رپرس ئیتر ته‌واو هه‌موو شته‌كان به دڵى ئه‌وان ده‌بێت نازانن له خه‌وى غه‌فله‌ت دان ئه‌و هه‌موو ڕوداوانه‌ى كه له‌م ماوه‌یه ڕوویان داوه ئه‌وانه‌ى كه ڕووده‌ده‌ن سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ستپێكردنى ئاوابوونى خۆرى پارتى له به گشتى و له هه‌ولێر به‌تایبه‌تى چونكه ئه‌وه‌ى له‌ده‌ست بچێت ناتوانرێت به ئاسانى به‌ده‌ست بهێنرێته‌وه ، به دڵنیایه‌وه ئه‌وه‌ى له ناوچه‌ى زانكۆ(ئاسۆ) ڕووده‌دات كه پارتى تێدا خۆى به پاڵه‌وان ده‌زانێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه و ده‌شبێت له سه‌ر هه‌موو پارتى نمونه‌ى له‌م شێوه‌یه له گشت ناوچه‌و لقه‌كانى پارتى به ئاشكرا به‌رچاو ده‌كه‌ون كه‌چۆن به‌رپرسانى پارتى بوون به بازرگان و مافیا‌و دیكتاتۆر ، واته ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ كۆتایه‌ك رۆژگار شاهید ده‌بێت له داهاتوو ڕیز به‌ندى پارتى ده‌كه‌وێته دواى یه‌كێتى ، گۆران ، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ وه ئه‌و غروریه سیاسیه‌ى كه ئیستا سه‌ركردایه‌تى پارتى تێكه‌وتوه له بێ متمانه‌ى و بێ ڕێزى به‌رامبه‌ر ئه‌ندام لایه‌نكرانى خۆى وه‌ریده‌گرێته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست