لەو ڕوانگەیەوە كە هەموومان لە بەلەمێكداین لە ئۆقیانوسی هەڵچووی جیهانی ئەمڕۆدا، ڕێگە بەخۆم دەدەم پێشنیارێك بخەمە بەردەستی بەڕێزتان، كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی خەڵك لە كوردستان و بە پێشكەوتنی نەتەوەكەمانەوە هەیە. ئەویش بریتیە لە: "لابردنی دەزگای تەلەفزیۆن و سەتەلایت لە هەموو دام و دەزگاكانی دەوڵەتدا"...
كاتێك لە منداڵیدا هەڵماتێنمان دەكرد زۆرجار ئەو كەسەی كە بیدۆڕاندایە دەیگوت گزیتان لێ كردووم و ئەگەر لە توانایدا بوایە مووشەكەی خۆی دەفڕاند و دەیگوت كۆستەڵەیە واتە حساب نیە، دیارە هەندێ جار شەڕ و ئاژاوەشی لێ دەكەوتەوە. خۆ ئێمەش دەزانین برایانی عەرەب زۆریان گزی كەرن كەچی یاریشیان لەگەڵدا دەكەین. ئایا...