کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"ریفۆرمى" ناو پارتى لە درۆنامەى هەولێرەوە دەستپێدەكات!

Tuesday, 24/11/2009, 12:00


ووردە ووردە خەرێكە سەرەتاكانى "ریفۆرمى" پارتى لە نێو دەزگاكانیەوە بەدیار دەكەوێت، بەڵام خۆ لەكەس شاراوە نییە رێفۆرم لە نێو پارتیدا نییە بەڵكوو ململانێیەك لە نێو خودى بنەماڵەى بارزانیدا هەیەو خەریكە ئەم ململانێیە لە دامو دەزگاكانى پارتیدا ڕەنگ بداتەوە، جاران خەڵكانى ناو پارتى بە چاك و بە خراپ هەقیان بەسەر ململانێكانى ناو بنەماڵەى بارزانیدا نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ خەریكە ئەندامانى پارتیش دابەش دەبنە سەر دوو بەرەبابى نێو بنەماڵەى بارزانی، بەرەبابى ئیدریس بارزانى كە نێچیر سەرۆكایەتى دەكات و لە میانى ئەم چەند ساڵەى سەرۆكایەتیكردنى باندى فەرهودكردنى كوردستان، كە بە حكوومەتى هەرێمەوە ناسرابوو، گەورەترین عەسابەى مافیاى لە كوردستان دامەزراندوو سەدەها ملیۆن دۆلارى كە بە خوێنى شەهیدانى كوردستانەوە بۆ میلەت دەستەبەر كراوە دزى و سەدان كۆمپانیاى جیاجیاى پێدامەزراند، بەرەبابەكەى دیكە بەرەبایى مەسعود بارزانییە كە لەوەى تریانى كەمتر نەكردوو لە رێگەى مەسرورى كوڕى مەسعود بارزانییەوە كە دەزگاى پاراستن بەڕێوە دەبات سەپەرشتى دەكرێت، جا خۆتان دەزانن پاراستن مافیاى ئەم سەردەمە نییە بەڵكوو مێژوویەكى زۆر تاڵ و ترسناكى هەیەو مەگەر هەر بنەماڵەى شەهیدى خواڵێخۆشبوو فاخیرى حەمەداغاى مێرگەسۆرى تاڵیەكەى بزانن، نێچیر لەم دوادواییە لە ڕۆژنامەیەكدا ئیعترافى بەوە كرد كە هیچ دەسەڵاتێكى بەسەر ئاسایشدا نەبووە، چونكە ئاسایش لە ژێر دەسەڵاتى مەسروردا بوو، دیارە ئێستاكە ئەو ململانێیە زۆر تیر بووەو لە ناو درۆنامەى هەوڵێر هەڵاو بەزمى كوتلەو كوتلەكارییە، جا چونكە من لە زۆربەى زۆرى بەرپرسانى ڕەسمى ناڕەسمى ئەو درۆنامەیەوە نزیكم با بۆتان باس بكەم هەڵایەكە چۆنە. جارێ با پێتان بڵێم مەبەستم لە ڕەسمى و ناڕەسمییەكە چییە، ڕەسمى واتە ئەو كەسانەى كە بە ئاشكرا ناویان لەسەر ڕۆژنامەكەیەو تەنها مەعاش وەردەگرن، ناڕەسمییەكانیش ئەو كەسانەن كە لە دەستگاى پاراستنەوە نێردراون سەرپەرشتى ڕۆژنامەكە دەكەن، كە یەكەمیان زكرى موسایە بە ناڕەسمى جێگرى سەرنووسەرە، بەختیار شاخى بە ناڕەسمى بەرێوەبەرى نووسینە، هاودەنگ فاروق بە ناڕەسمى سكرتێرى نووسینەو ماوەى شەش مانگە لە سوێدەو درۆنامەى هەولێر مانگانە 25 وەرەقە واتە 2500 دولارى بۆ ڕەوانە دەكات و گوایە بەكارێكى نهێنى خودى مەسرور بارزانى چۆتە سوێد، جا با باسى ڕەسمییەكانتان بۆ بكەم، جێگرى سەرنووسەریان نیە، بەرێوەبەرى نووسین شادمان دەرگەڵەییە لەبەر هەڵوێستە سەربەرزانە بوێرەكەى باوكى بەرامبەر بە بنەماڵەى بارزانى ناوێرى نووقەى بكات و جێگەى گومانى هەردوو بەرەبابى مەسعودو ئیدریسە، ئەویش كڵاوى خۆى گرتوە با نەیبات، كە لە ڕێبوارى كەریم وەلیم پرسى ئەتوو زۆر ڕقت لە شادمانى دەبێتەوە چۆنە قبوڵت كردوە شادمان بەرێوەبەرى نووسینت بێت، گووتى سەرۆ قادر پێى گووتم لەكاتى سولحەكەى نێوان زرارى سلێمان بەگ و مەسعود بارزانى، سیداد بارزانى شەرتى داناوە كە شادمان لە ناو پارتیدا بمێنێتەوە تاوەكوو خەڵك نەزانێت كێشە لە نێوانماندا هەیە، سیداد گوتویەتى ئەو ڕۆژنامەنووسەو با لە ڕۆژنامەى هەولێر بەرێوەبەرى نووسین بێت، بەڵام بێ ئەوەى دەسەڵاتى هەبێت. سكرتێرى نووسین بەكر ئەحمەدى پورزاى سەرۆقادریە، بەكر اعلامى تەواو كردوە بەڵام فڕى بەسەر ئەعلامەوە نییە ئەو هەر تاجیر بووە، بەڵام سەرۆى پورزاى بۆ ئەوەى هەر خزمەكانى خۆى لە دەوروبەرى خۆى بن پەڕو باڵى بەكرى كردوو لە ڕێگەى مامەند ئاغاو ئاكۆ و تاجیرەكانى دیكەى پشدەرێ ئیفلاسى بە بەكرى كرد، ئەوە دوو ساڵە بەكر بێ سەیارەیە، دەڵێن ئێستا سەرۆ قادر دواى ئەوەى زانى بەكر بەئەمرى واقیع رازى بووەو هاتۆتە نێو كوتلەى نێچیروانى لە ڕقى سەرنووسەرى درۆنامەكە كە براى خۆیەتى و لە كوتلەى كاروان ئاكرەییە پێى گوتوە بڕۆ سیارەیەك بە دەفتەرو نیوەكى بكرە، مەكتەب پارەكەت دەدات،مەبەستى مەكتەبى ئەعلامى پارتییە، پێویست ناكات باسى مودیر عیلاقاتەكەیان بكەین كە شازاد ئەنوارە، دەڵێن شازاد شەش مانگیش دەبێت ژوورەكەى خۆى لە ناو درۆنامەدا نەبینیوە، ئەو جاشقەلەمە گوایە خەریكى كاروبارى پاراستنەو لە خزمەت كاك مەسرورى دایە!!!، سەرى مانگان چوار ملیۆن و نیوەكەى بۆ دەنێرنە ماڵێ، جا بەزمى سەرنووسەرى خۆشە، سەرنووسەر كە ناوى ... بە میسرى واتە (جەواد) براى سەگۆ قادریەو لە قسەى سەگۆش دەرچووە، جا بۆ ئەوەى سەگۆ دەسەڵاتى بەسەردانەشكێت بۆتە پیاوى نەژادى عەزیز سورمێ و كاروان ئاكرەیى، كە دوژمنى باوككوشتەى سەگۆینەو جێمتمانەى مەسعود بارزانیشن، جەواد قادرى بننووسەر لەگەڵ هێمنى سكرتێرى مەسروریش پەیوەندییەكى خۆشى دروستكردوەو درۆنامەكەى لە دەست سەگۆى دەرهیناوەو تەسلیمى مەسرورى كردوە، جا سەگۆ ئێستا بەناچارى گرنگییەكى زۆر بە بەكرى پورزاكەى دەدات و جەوادیش هەموو ڕێگەیەكى گرتۆتە بەر تاوەكوو بەكرى لە درۆنامەى دەربكات، ئێستا ستافى نووسین لە درۆنامەى هەولێر بونەتە دووبەش بەشێك لەگەڵ بەكر ئەحمەدى دان كە جەماعەتى ریفۆرمیستەكانن واتە جەماعەتى نێچیروان بارزانى ئەوانى دیكە ستافە ناڕەسمییەكەیە كە جەماعەتى جەواد قادرى براى سەگۆ قادرن، كە تەنها سیاسەتى درۆنامەكەیان بەدەستەوەیە، لەم دوادواییە لە مەكتەبى نێچیروانەوە ئەمیرێ فندیشیان بۆ درۆنامە ناردوە تاوەكوو پاڵپشتى لە بەكر ئەحمەد بكات، جا وەك باسم كرد چونكە جەنابى مودیر تەحریرى بەفشە هەر بەفشە لەوێیە هەموو ئەوانەى لە درۆنامەكەدا كار دەكەن و لەگەڵ هیچ یەك لەو بەرەبابانەدا نین و بۆ راتبەكە لەوێن وەك كاوە جەمى بەرپرسى سیاسەت و بەرپرسى هەندێ بەشەكانى دیكە لە كوتلەى مدیر تەحرن و ئەویش هیچى بەدەست نییە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە