پوكمیدیا دزوو درۆزنه . . . یان په‌یامنێره‌كانی له ئه‌ڵمانیدا .!؟
Thursday, 04/06/2009, 12:00
سه‌رانی یه‌كێتی خۆسه‌پێن سه‌ریان له‌و یه‌كێتیه تێكداوه ، كه مام جه‌لال له كاتی ته‌قه لێكردنی سه‌رۆكی ئیداره‌كه‌ی له سلێمانیدا كه (كاك بێ به‌رهه‌می نا ساڵح) سه‌ر په‌رشتی ده‌كرد، به‌و خه‌ڵكه‌ی فه‌رموو یه‌كێتی ئه‌و یه‌كێتییه كه " فیل به ته‌قله لێ ئه‌دات " وه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگهیاندنیشیاندا ده‌قاو ده‌ق بۆیان بڵاو كرده‌وه كه‌ئه‌و كات زۆر عه‌یب بوو به‌تایبه‌ت(ده‌ست وهشاندنهكهو فیله‌كه) یه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه‌و شڵه‌ژانێكی زۆری پێوه دیاربوو ، كه‌و ئه‌وكاتیش به ده‌ستی ئێرانیان ده‌زانیی زاتی ئه‌وه‌شیان نه‌ده‌كرد فزه بكه‌ن ،چونكه ئێران فیله ته‌ن بوو بۆیان ، ئه‌وان هه‌ر ده‌توانن ته‌قله به فیل و مه‌یموون ئه‌و شتان لێبده‌ن.
شڵه ژان سه‌رتاپا یه‌كێتی گرتۆته‌وه ، له هه‌موو ئاستێكی یه‌كێتیدا ده‌بینرێت و خۆیان كردۆته شوێنی پێكه‌نین و گاڵته جاڕی خه‌ڵكی و ته‌نانه‌ت جێی سه‌رنجی حیزبه‌كانی تری كوردستانیش، خه‌ڵك پێیان ده‌ڵێ یه‌كێتی وه‌ك ئه‌و په‌نده كوردیه‌ی لێهاتوه كه‌ده‌ڵێت .
(یه‌كێتیی كه پیر بو ده‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی . . . پارتی).
ئه‌مه بابه‌تێكی تری ناو یه‌كێتییه چه‌ته‌كانه ، بۆیه زیاتر له‌وه هه‌ڵ ده‌گرێت كه لێره‌دا باسی بكه‌ین ،
ڕشتنی پاره، لای سه‌رانی گه‌نده‌ڵ، هێنده زۆره نازانن چۆن سه‌ر په‌رشتی بكه‌ن ، له ناوه‌وه‌ی وڵات نرخی پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆنی دوره ده‌ست دوو ده‌فته‌ر دۆلار بوو ، به‌ڵام ئێستا نرخه‌كه‌یان داشكاندووهو به زه‌حمه‌ت پاره‌یان بۆ سه‌رفی ده‌كه‌ن چونكه به عه‌قڵی داته‌پیوی خۆیان بۆ زۆریان سه‌رف كردوه‌و ئێستاش پشت گیریان لێناكه‌ن و به‌شویان داون، به‌ڵام ناویان هه‌ر له لیسته‌كه‌دایه كه پاره‌یان بۆ سه‌رف كراوه ،ئاخۆ ناوی چه‌ند كه‌سی تریان نوسیبێت و پاره‌كه‌یان لوشدابێت ،
خه‌ڵك هه‌یه ٨ مانگ پێشمه‌رگه‌و ٩ساڵ جاش بوه ، ئێستا پێشمه‌رگه‌ی كۆن و ده‌زگای پێڵاوی زانیاریه ، خه‌ریكی دادۆشینی یه‌كێتیه به زه‌ویی و ده‌سه‌ڵات و دۆلار‌و به قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق دژایه‌تی گۆڕان ده‌كات، چونكه ده‌زانێت له ئاینده‌دا ڕوڕه‌شی به‌رده‌م خه‌ڵكی ده‌بێت و له چڕوچاوی ده‌ده‌نه‌وه كه جاش بوه.
سه‌رانی گه‌نده‌ڵ هێنده تۆقیون له خه‌ڵك بۆیه ده‌ست بۆ چڵه پووشێكیش ده‌بن ، گه‌رچی جاشه‌كان قیمه‌تی چڵێ پووشیشیان نیه .
یه‌كێتی ئێستا بۆته مۆڵگه‌یه‌كی باش بۆ جاشه‌كان ، جاش تیا ئاسوده‌و به‌عسی تیا به‌خته‌وه‌ره.
بریسكه‌ی سمێڵیان دێ ، خۆیان لێبۆته خاوه‌ن شۆڕش و كوردایه‌تی و بونه‌ته نه‌ته‌وه په‌رستێكی گه‌وره.
ئه‌مه پێكهاته‌ی ئێستای زۆرینه‌ی یه‌كێتییه، بۆیه ڕاگهیاندنهكهشی بێ به‌ش نیه له‌م جۆره سوكایه‌تی كردنه به یه‌كێتی و دام‌و ده‌زگاكانی ، خه‌ڵكی چاو چنۆك ، بوده‌ڵه ، كاسه لێس ، ته‌واوی یه‌كێتییان لێ بۆته مانگایه‌كی گه‌وره‌و دایده‌دۆشن ،بۆیه چۆنیان بۆ هه‌ڵكه‌وێت و ده‌ستكه‌وێت ده‌یكه‌ن و گوێ به‌هیچ پره‌نسیپێكی ئه‌خلاقیش ناده‌ن ، چ بۆ خۆیان وچ بۆیه‌كێتی و خه‌ڵكه‌كه‌شی.
ماڵپه‌ڕی پوكمیدیا كه به سه‌رچاوه‌یه‌كی حیزبی بنه‌ماڵه‌یی تاڵه‌بانی ئه‌ژمارده‌كرێت و كار بۆ بنه‌ماڵه ده‌كات و ئازاد سه‌حاف سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ، وه‌ك هه‌موو ده‌زگاكانی تری یه‌كێتی خه‌ریكی كێشانه‌وه‌ی پاره‌ن له ئامۆژنیان . كار بۆ تێك شكانی یه‌كێتی و گیرفان پڕكردنی خۆیان ده‌كه‌ن ،
له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا ٣ په‌یامنێری به‌تاڵیان بۆ خۆیان داناوه‌و موچه‌ی ڕاپۆرتیان ده‌ده‌نێ و له‌سه‌ر چالاكیش به‌خشیش و له‌سه‌ر ده‌سكه‌وت دیاری باش وه‌رده‌گرن ،گه‌رچی ئه‌مانیش له نزیكه‌وه ئاگایان له‌و دزیكردن و تاڵنبردنهیهو به ئاشكرا خه‌ریكی په‌یدا كردنی زانیاری و هه‌واڵی كوردین بۆ ئه‌وه‌ی حسابی پاره‌یان بهرزتربێتهوهو گیرفانیان گه‌رمتربێت ، سه‌ر به‌هه‌موو كون كه‌له‌به‌رێكدا ده‌كه‌ن و له دووی هه‌موو جۆره چالاكی یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن كه به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بفرۆشنه‌وه ، و چهواشهشیان بكه‌ن،
نامه‌وه‌ێت زۆر نانی ئه‌وانه ببڕم كه پاره‌تان لێده‌كێشنه‌وه و زانیاری هه‌ڵه‌تان پێده‌ڵێن ، بۆ ئه‌وه‌ی ، كه‌مێك له چه‌كمه بۆرهكانیشتان بیخۆن و ئه‌و مهگهزانهتان له دهوربن و دور نه‌كه‌ونه‌وه ، كه زانیاری زۆر ده‌زانم له‌سه‌ریان.
به‌ڵام هه‌واڵێكی پوكمیدیا كه له دوێنێدا بڵاو كرایه‌وه ،زۆری خستمه پێكه‌نین و پێم باشه ڕاستی یه‌كتان بخمه به‌رچاو، بۆ ئه‌وه‌ی هێنده گاویلكه نه‌بن. كه كاك بورهان ئه‌مین بۆیانی ناردوه وه‌ك په‌یامنێری باكوری ئه‌ڵمانیای پوكمیدیای یه‌كێتیی.
كه باس له دروست بوونی ده‌سته‌ی تاراوگه بۆ پاڵپشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات ، ئه‌وه‌ی لام سه‌یره ئه‌وه‌یه كه٭ پوكمیدیاو كاك بورهان، ئاگاداری ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌كه‌یه یان هه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ی دزیوه‌و بڵاوی كردۆته‌وه‌و به‌س.
یان كابرا وته‌نی چوه له ٭٭ماڵپهڕێكی تردا دزیویه‌تی و كردویه‌تی به هه‌واڵی گیرفانی خۆیی و كۆپیه‌كه‌ی له پوكمیدیادا داناوه‌بۆ خوێنه‌ران و چه‌واشه كردنییان.
یان هێنده تۆقیی و زاره‌تره‌ك بون كورد وته‌نی دۆست و نه‌یاری خۆیان بۆ لێك جیا ناكرێته‌وه، بۆیه به پێویستم زانی كه‌مێك زانیاریتان له‌سه‌ر ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بۆ بنوسم بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك پاره‌كانتان به هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن و ئاگاشتان له كۆنه جاشه‌كانی ئه‌وساو كادره‌كانی ئێستای ده‌زگا بزمار ڕێژه‌كه‌ی زانیاریتان بێت وا خه‌ریكه پوكتان بۆ هه‌ڕاج ده‌كات.
بۆ زانیاریتان كه ئێوه زۆر ئاره‌زووی زانیاری ده‌كه‌ن و واده‌زانن زانیاری خۆتان داهێنه‌رو ناونهریشی بوون و خۆشتان ووشهكهتان خوڵقاندووه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌رلینی ئه‌ڵمانیا، له دژی ده‌سه‌ڵاته گهندهڵهكی ئێوه بوه و به ئاشكراش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه ، گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وێت به‌و ٣ ئه‌ندامه دابڕاوه له‌سه‌ر یه‌كێتی حیسابی بكه‌ن ئه‌وه سه‌هوون و خۆشتان سه‌خڵه‌ت و ماندوش مه‌كه‌ن.
بۆ زانیاریتان جارێكی تر ، قسه‌كردن بوه له‌سه چۆنێتی ڕێگا دانان بۆ به دادگایكردنی سه‌رانی باڵی زاڵی گه‌نده‌ڵ له كوردستاندا گه‌ر بێت و به‌رده‌وام بن له نان بڕین و موچه‌یی خه‌ڵكی كورد.
بۆیه كاك بورهان ئه‌مین ، داكۆكی ئه‌وان له موچه‌بڕینی خه‌ڵك و دزیی نه‌كردنی ئێوه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، هه‌روه‌ك چۆن به به‌ڵگه‌وه جه‌نابتان ئه‌م هه‌واڵه‌تان دزیوه. و ناردنی ئه‌م ههواڵهشت بۆ موچه وه‌رگرتن و گیرفان گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆت و سه‌رلێشێوانی پوك و خه‌ڵكه ، بۆیه داكۆكیمان له‌م جۆره نمونانه‌ی جه‌نابتان و پارتهكهتانه . كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ڕوو به ڕوویان ده‌بینه‌وه.
هه‌ر چۆن ئێوه وێنه‌كانتان بڕیوه‌و چاكتان كردوه ، ته‌نانه‌ت شه‌رمتان كردوه وێنه‌یه‌كی جه‌مال نه‌به‌زیش دابنێن ، كه ئه‌وه خۆتا باش ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌تان نه‌كردوه ، وه دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه كه مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز زۆر هاوكارو خه‌مخۆری ده‌سته‌كه‌یه و ئێوه‌ش له هه‌موان زیاتر كه‌سایه‌تی ده‌ناسن به تایبه‌ت (تاڵه) ... (بانی) ، بۆیه گه‌ر شتێكتان بڵاو كرده‌وه با زانیاریه‌كانی ته‌واوبن بۆ خه‌ڵكی كوردستان تا بزانن ، ئێوه چه‌ند شه‌فاف و دڵ گه‌وره‌ن به‌رامبه‌ر به گۆڕان
یان ئه‌وه‌تا ئێوه دزوو درۆزنن ، چونكه وێنه‌كان و سهرچاوهكهتان ده‌ستینشان نه‌كردوه كه ئه‌مه‌ش ڕوه یاساییهكهتی و لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و پوكیشی پێ سوكتر ده‌بێت.
به‌س هه‌واڵ بدزن و به‌س درۆ بۆ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن ، كه‌مێك شه‌رم بتان گرێ، خۆ ئێوه له ئه‌وروپا ده‌ژین ، پارتهكهشتان به مۆدێرن و سكرتێرهكهشتان سه‌رك قـــــــــــــۆ ماره.!
٤-٥-٢٠٠٩
سه‌رچاوه:
http://www.kurdinberlin.info/aktuel/helbjardn.html٭٭
هه‌واڵه چه‌واشه‌كاریه‌كی و دزینهكهی پوكمیدیا:
http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/03-06-2009/news23.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست