چاوى بەلگەنامەكان بە خۆلبارانى حاكم قادر كویرنابیتەوە
Thursday, 22/12/2011, 12:00
بەناوى سەرخیل ئەحمەد گوندەوە كە ناویكى خوازراوە ، رۆژى 24/11/2011 بە وتاریك لەم سایتەدا وەلامى كوردستانپوست ئەداتەوە كە پیشەكیەكى چەند دیریی رەخنەى بۆ نامیلكەى (2010سالى كونگرەى بەرەو روبەروبونەوە)ى حاكم قادر نوسیوە ، ئەم بەریزە بە كوردستانپوست ئەلى : ئەگەر بەریزتان توانیتان تەنها مسقالە زەرەیەك كارى نایاسایی یان گەندەلی حاكم قادر لە پوستەكانى بدوزنەوە ئەوا ئامادەم لە میدیاكانەوە بە خوم و 600 ئەندامەوە لە ى ن ك دەستلەكار بكیشمەوە . ئەگەر ئەم برادەرە بەناوى راستى خوى ئەم نوسینەى بنوسیایە ئەوا ئەمانوت ئەندامیكى تازەى ئەسحاب الكهفەو ئیستا خەبەری بوتەوە ، بەلام لەبەرئەوەى بەناوى خوازراوەوە نوسیویتى ئەوا دەبی بزانین سەرخیل جگە لە پیاویكى بچوكى بەر قاپى گەندەلەكان هیچىتر نیە ، ئاخر كەس هەیە بەدریژایی میژووى دروستبوونى یاسا مسقالە زەرەیەك سەرپیچى یاسایی نەبیت ، ئەگەر كەسى وا هەبى ئەوا بیگومان لەبەناوبانگترین زانكوى جیهان نامەی دوكتوراى لەسەر ئەهینرایەوە نە ك بەناوى خوازراوەوە شت لەسەر بونەوەریكى ئاوا بنوسرى . سەرخیلیش ئەبوایە بەناوى خوى و بە وینەى خوى قسەى لەسەر كەسیكى لەوجورە بكردایە ، بوئەوەى ببوایە بەمایەى شانازى بوى ، بەلام لەبەرئەوەى ئەبى بەمایەى گالتەجارى ناچاربوە ناوى خوازراو بەكاربینیت خەلكى بەمنیشەوە كەبەناوى خوازراوەوە رەخنە ئەگرى لەترسى نانبرین و تیرور ئەم كارە دەكات ، بەپیچەوانەى سەرخیلەكانى حیزب كە لەترسى رسوابوون ئەم كارە دەكەن . لە مەسەلەى یاسادا مەگەر بەوە پارسەنگى قسەى سەرخیل بدەینەوە كە لەكوردستاندا یاسا نیە یا سەروەر نیە بویە سەربیچى لە یاسادا رونادات ، حاكم قادربە بەلگەوە زەوى بە میزاج بەسەر كەسوكارى خوىدا دابەشكردوە بەدەر لە یاساو رینماییەكان .
قسە لەسەر ئەوە دەكریت كە حاكم قادر بو جیگری سەروكى وەزیران كاندیت دەكریت سەرخیلیش ئاموژگاری یەكیتى دەكات كە حاكم قادر و هاوشیوەكانى بو ئەو شوینانە كاندیت بكرین كە گوى بە مەحسوبیەت و مەنسوبیەت نادات لەكارەكانیدا، ئیمە بو وەلام ئاماژە بو بەلگەنامەكانى چاودیرى داراییدەكەین كە لە روژنامەكاندا بلاوكرانەوە كە ئەگەر تەنیا یەك كە س لەكوردستاندا مەحسوبیەت و مەنسوبیەتى خویندبیتەوە ئەوا ئەو كەسە جەنابى حاكم قادرە ، دلنیاشى دەكەمەوە كە هەر حاكم و هاوشیوەكانى پوستى بالا وەردەگرن چونكە خاوەنى ئەو عەرەبانە شەق و شرەن كە ناوى یەكیتییە وهەر پیویستی بە ئەسپى لەوجورە هەیە تا رایبكیشى ، راستییەكەى دەبو سەركردە بەریزو دیارەكانى وەك عادل مورادو عەدنان موفتى و كمال فوئاد و .. هتد كارتى یەكیتى بوونایە بوگەرانەوە بو ناو خەلك و روبەروبونەوەى كیشەكان و جاریكیتر هەستانەوە .
ئەگەر ئەم هەوادارەى حاكم قادر راستئەكات 600 كەسى لەگەلدایە ئەوا حاكم خاوەنى گەورەترین تەكەتولى ناو یەكیتیە بەلام وانیە سەرخیل خوشى لەلایەكیتر ئەلی حاكم تەكەتولی نیە و بەتەنیایە . چونكە حاكم قادر تەنیا لەلاى چەند كەسیكى دەسرویشتوى ناو یەكیتى پشتگیری لیئەكرى دەنا لەناو كادران و شەقامى كوردى ئەم كەسە داواكراوە بو دادگاییكردن .
لیرەوە با خوینەرو سەرخیل دەقى راپورتەكانى چاودیرى دارایی بخویننەوە كە وەلامن بو حاكم قادرو خستنە روى گەندەلیەكانى ئیتر بزانین ئەم سەرخیلە كییەو ئەو 600كەسە لە كوین كە دەس لەكار ئەكیشنەوە ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست