كابینەى تازە(قادر عەزیز)ى نەخۆش خست
Monday, 09/11/2009, 12:00
كابینەى تازەى حكومەت بە سەرۆكایەتى د بەرهەم پێكهات كە چەند حزبێكى ناسیاسى تیادا بەشدارى دەكات ، ماوەى زیاتر لە مانگێكە مقۆمقۆى زۆر كەوتۆتە نێوان لایەنە سیاسیەكان لەسەر بەشدارى وبەشدارینەكردن لەو كابینەیە ،حزبى وا هەبوو چاوەروانى بەرنامەو هەڵوێستى لیستى كوردستانى دەكرد بەرامبەر بە خۆیان بۆیە پەلەیان نەكرد لەسەر یەكلاكردنەوەى هەڵوێستەیان نموونەى كۆمەڵى ئیسلامى كە لە دوا ساتەكان رایانگەیاند بەشدارى لە حكومەت ناكەن ، قادر عەزیزى ئایندەخواز لەبەرامبەر ئەو ئەركەى كە پێیسپَردرابوو بۆ لەبەریەك هەڵوەشاندنەوەى لیستى چاكسازى وقەناعەت پێكردنى لایەنەكانى ناو ئەو لیستە تا بەشدارى لە كابینە تازەكەى دكتۆر بەرهەم بكەن وەعدى پێدانى وەزارەتى لە د بەرهەم وەرگرت بوو ، وەلە خۆشى ئەم وەعدە مانگێك دەبێت گڤەى سمێلانى دێت ، هەر بۆیە چەندین جار لە میدیاكان دەركەوت وباسى لەبەشدارى فعلى خۆیانى دەكرد و كابینەى تازەى حكومەتى بە كابینەى شەفاف وەسف دەكرد ، قادر عەزیز لە خۆشى وەزارەتەكەى پێش ئەندامانى لیستى كوردستانى كەوت لە بەشان باڵ هەڵدانى كابینە تازەكە ،ئەو بەرێزە لە بیرى چووبوو كە هەر خۆى بوو لە بانگەشەى هەڵبژاردن دەیگووت دەبێت ئەم دەسەڵاتە بگۆرین چونكە ئەمانە مافیاى كوردستانن نازانم چ زوو مافیا لە مانگێك گۆران بە كەسانى شەفاف ؟
ئێستاش دواى ئەوەى كابینەكە ڕاگەیاندرا و قادرعەزیزش مازیكەرى پشۆڵ كوون دەرچوو خەڵكى كوردستان دەبێت چاوەڕوانى جارێكى تر گێر گۆرینى قادر عەزیز بكەنەوە هەر بۆیە لە بەلاغى كۆتایى كۆبوونەوەى بەناو سەركردایەتیەكەى هەست بە نیگەرانى ئاغاى عەزیزى دەكەین ، لەم بەلاغە ئاغاى عەزیزى گلەى ئەو لە پارتى ویەكێتى دەكات كە بە دوو پێوەر مامەڵەیان لەگەڵ حزبەكان كردووە سەبارەت بە بەشداریان لە حكومەت سەنگ وقورساى ئەوان لەبەر چاو نەگیراوە ،كاك قادرى بەرێز دیارە لەبیرت چووە كە جەنابت لە مێژە سەنگ وقورسایت لە دەست داوە ئەم كورسیەى لە پەرلەمان پێتدراوە خێر وسەدەقەى ئیسلامیەكان نەك سەنگ وقورساى خۆت بێت ، بۆیە وا باشە هاوێركردنت لە حكومەت نەخۆشت نەخات لە ناو جێگا بێیتە دەرەوە ، دەزانم كە ئێستا بیر لە مانۆرێك و فرت وفێڵى تازە دەكەیتەوە بەڵام ئەمجارەیان دەستت بۆ هەمووان ئاشكرا بوو مەگەر هەر ئاغاكانى ئەملا فریات بكەوت ئاغاى عەزیزى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست