کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێك لە ژمارەیەك رۆژنامەنووسانى سنورى پارێزگاى هەولێرەوە

Thursday, 19/03/2009, 12:00


بۆ/ رای گشتیى كوردستان
ئێمەكە ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لە خوارەوە واژوومان كردووە، لە روونكردنەوەیەكدا بۆ رایى گشتیى كوردستان رایدەگەیەنین، كە ماوەیەكە لە دوای ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكانى ئەنجومەنى پارێزگاكانى عێراقى فیدراڵ بێ (كەركوكى دڵ و قودسى كوردستان)و هەر سێ پارێزگاكانى هەرێمى كوردستان، جارێكى دیكە بەرپرسانى باڵاى حكومەتى عێراق، لە رێگەى میدیاكانى عێراقى و عەرەبى و بیانیەكان و تەنانەت هەندێك لە كەناڵەكانى راگەیاندنى كوردستانیشەوە، ئەو هەواڵەمان بەرگوێ كەوت، كە بەڕێز نورى مالیكى سەرۆك وەزیران و 25 وەزیرى كابینەكەى لە دەستپێشخەریەكدا، بۆ لێژنەى نەزاهەى عێراقى لە رێگەى پڕكردنەوەى فۆڕمەوە، سەروەت و سامان و موڵكى خۆیان بۆ گەلانى عێراقى فیدراڵ ئاشكراكردووە، ئەگەر (بە رووكەشی)ش بێت.
لە پاڵ ئەم هەنگاوەدا بەڕێز (عەلى محەممەد ئەحمەد) كە وەزیرێكى كوردە و لە كابینەكەى مالیكیدا سامان و مۆڵكی خۆی ئاشكرا كردووە، كە چاروەڕوانیش بووین بەرێز جەلال تاڵەبانى سەرۆك كۆماری عێراقى فیدراڵیش وەك كوردێك ناوى لەو لیستەى لێژنەى نەزاهەتدا هەبوایە، كە سامان و مۆڵكى خۆیان ئاشكرادووە و، تا ببوایەتە رچە شكێنیش بۆ دەستەڵاتدرانى هەرێمى كوردستانیش!
حكومەتەكەى مالیكى بەم هەڵوێستەشیان پێشەنگ بوون و بوونە، نمونە بۆ دەستەڵاتدارانى هەرێمى كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵەكانیان بۆ كرانەوەو شەفافیەت و ریشەكێشكردنى گەندەڵى و فراوانتر كردنى پانتیاییەكانى ئاسۆى پڕۆسەى دیموكراسى و پاراستنى مافى مرۆڤ و ئازادى رادەربڕین و ئازادى رۆژنامەنووسیش هەر بەغداد پێشەنگە تا هەنوكە.
بۆیە لەم سۆنگەیەوە ئێمەى رۆژنامەنووسانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، وەك پەرۆشى و خەمخۆرى و بە تەنگەوەهاتنمان بۆ پارێزگاریكردن و پاراستنى دەستكەوتەكانى راپەڕین و خوێنى سەرجەم شەهیدانى بزوتنەوەى رزگاریخوازى كوردستان، داوا لە بەڕێزان سەرۆكى هەرێمى كوردستان (مەسعود بارزانى) و سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان (نێچیرەڤان بارزانى) و تەواوى وەزیرانى كابینەكەى دەكەین، بۆ گێڕانەوەى متمانە و سەلیقەیى و ئاشتكردنەوەى دەنگى ناڕەزایى و هەنگاونان بۆ نەهێشتنى گەندەڵى و بوونى شەفافیەت و بە واقیعكردنى پڕۆسەى دیموكراسیەت و پاراستنى مافەكانى مرۆڤ و گشت ئازادیەكان، كاتى ئەوەهاتووە كە تەواوى موڵك و سەروەت و سامانەكانى خۆیان بۆ خەڵكى كوردستان ئاشكرا بكەن. كە پێمان وایە بەم هەڵوێستەیان دەتوانن، جارێكى دیكە كێرڤى نارەزاییەكان بەرەو داكشان بەرن، جۆرێك لە ئاشتبوونەوەى گشتى لە نێوان دەسەڵات و خەڵكى كوردستاندا بێنە ئاراوە و، لاشمان وایە ئەم هەنگاوە دەبێتە سەنگى مەحەكى سەركەوتنى داهاتووى ئەزموونى میللەتى كوردستان، كە ئێمەش شانازى بە حكومڕانى خۆماڵى خۆمانەوە بكەین و، ببینە پشتیوانى ئەزموونەكەمان و لە دەست دوژمن و ناحەزانى دەرەكى و ناوخۆیى بیپارێزین، كە ئەركى سەرەكى گشت لایەكمانە بە گشتى و بەرپرسانى كوردستان بە تایبەتى، بە پێچەوانەشەوە ئەزموونى كوردستان دەكەوێتە بەر دوڕیانێكى نادیار و بەرپرسیارێتى مێژوویش هەر لە ئەستۆى دەستەڵاتدارانى هەرێمى كوردستاندا دەبێت بە پلەى یەكەم!
چاوەڕێى هەڵوێستى دڵسۆزى و بوێرانەتانین
لەگەڵ رێزماندا


1. مەسعود عەبدولخالق
2. هەورامان محەممەد
3. بەختیار سەعید
4. عەلی ئەحمەد گردەسۆرى
5. مەریوان نەقشبەندى
6. كەمال چۆمانى
7. خێڵان بەختیار
8. شكار ئەحمەد
9. محەممەد عیزەددین
10. بەشدار عەلی
11. هیوا ئەحمەد
12. ئاوات ئەحمەد
13. سعود هاشم
14. فەرمان عەبدولڕەزاق
15. هەڤاڵ نەژاد
16. نەقشبەندى ئیبراهیم
17. رەنجدەر رزگار
18. ئەحمەد سەفا
19. كەیوان سەعید
20. دانا رەزگەیی
21. بورهان نەوزاد
22. حەیدەر جەمیل جاف
23. عەبدوللەتیف یاسین
24. هێمن مامەند
25. عیماد رەفعەت
26. ئیدریس سیوەیلى

هەولێر
19/ 3/ 2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە