کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌میشه‌ به‌ فیتنه‌ نانه‌وه‌ و شه‌ڕی نێوان عه‌شره‌ته‌کان خۆی گه‌وره‌کردووه‌ و هێشتۆته‌وه‌

Sunday, 01/05/2011, 12:00


من وەكو كەسێكى نزیك لە سەرەتای دەستپێكردنى هەموو روداوەكانى شەرى شاخۆلان و هەموو ئەو رووداوانەى كە تا ئێستاش روودەدەن دەمانەوێت ئێوە ئاگادار كەینەوە
پاش شەهیدكردنى زێدان زرارى كە هەموو خەلك دەزانن چ ناحەقییەك بوو كردیان پێویست بە گێرانەوەى نا حەقییەكە ناكات باس كەین ئەوە بوو پارتى لە جیاتى حەل كردنى كێشەكە هەلسا بە لایەنگیرى كردنى چەند دزو جەردەو پیاو كوژێك كە زێدان زرارییان شەهید كرد هۆى لایەنگیرى كردنى پارتى لەوانیش ئەوەیە كە ئەم دز و جەردانە چەندین دیل و پیاوى بێگوناحیان بۆ پارتى كوشتووە بە تایبەتى بۆ كاكە مین نەجار وە هەروەها ئەم دز و جەردانە باوكی خۆیان بە شەهید داناوە كەچى لە راستى دا بەخۆیان كوشتوویانە لە كاتى شەرى برا كوژى....
ئەوەبوو كاتێك هەلسان بە ئەنجامدانى شەهیدكردنى زێدان زرارى پارتى هەلسا بە گواستنەوەى بنەمالەى دز و جەردەكان (هەمزە سێوی) لە گوندەكەیان (مەموندان) بۆ گوندێكى نزیك كەلەك بە ناوى (دێرێ) پارتى لە هەمان كاتیش دا هەلسا بە دابین كردنى هەموو كەل و پەلێك بۆیان بگرە لە جۆرەها چەكێك و چەندین ئۆتۆمبێلێكى سەربازى وە هەروەها دابین كردنى حیماییە بۆیان و حیماییە بۆ پارێزگارى كردن لە گوندەكەیان و دابین كردنى موچە بۆ هەموو تاكەكانیان بگرە هەندێكیان دوو مووچەشیان هەیە هەندێكیان دامەزراون بە بروا نامەى مامۆستایەتى كەچى هیچ كامێك لەوان منالەكانیان نە ناردووە بۆ قوتابخانە و هەر لە منالییەوە فێرە بەكارهێنانى چەك و دزى و شتى خراپیان دەكەن....
پاش ئەوەى كەسێكى بێ گوناح وە نزیك لە بنەمالەى دزو جەردەكان بە ناوى (كەریم خان شێخان) كە پێشتر خەریكى مال و كەسابەتى خۆی بوو لە هەولێر ژیانى دەبردە سەر ئەوەبوو پاش ئەنجامدانى كارە تیرۆرستییەكە لە لایەن دزو جەردەكانەوە هەلسان بە زۆر كردن لەم پیاوە بئ گوناحە كە مالەكەى بگەرێنێتەوە بۆ گوند و پارێزگارى لەوان بكات ئەوەبوو بە ناچارى مالەكەى گەراندەوە بۆ گوند و نەى توانى ئەو كارەى دەیكرد پێشتر بیكاتەوە و هەندێك مەرو مالاتى كرى و بە رۆژ خەریكى مەرو مالات بوو و بە شەویش لە سەر بانەكان حەرەسیاتى دەگرت ئەوبوو لەم شەوانەى رابردوو لە سەربان لەكاتى حەرەسیات كەوتە خوارەوەو گیانى لە دەست دا...
دزو جەردەكان لە لایەن كەس و كارى (كەریم خان) ئاگاداركرانەوە كە نەگەرێنەوە گوند بۆ تازییە بۆ روونەدانى هیچ شتێك بەلام دزو جەردەكان بۆ بەردەوام پارێزگارى كردنییان لە لایەن بنەمالەى كەریم خان و بەهۆى ئەوەى پارتى هەموو شتێكى بۆیان دابین كردووە و بئ منەتیانی كردووە لە بنەمالەى شەهید زێدان زرارى هەلسان بە گەرانەوەیان بۆ گوندەكەیان ئەوەبوو سَ رۆژ لە تازییەكە بوون.....
پاش گەرانەوەى دزو جەردەكان بۆ گوندەكەیان لە پێش چاوى بنەمالەى شەهید زێدان زرارى لە ناو گوندەكەیان تێ دەسورانەوە و لە سەربانەكان بیكێسییان قایم دەكرد و بلاجگتۆرییان دەبەست و بە شەو گوندى خالوانیان روناك دەكردەوە و دەنگۆى ئەوەیان بلاو دەكردەوە كە بە یەكجارى گەراونەتەوە بۆ گوندەكەیان و بێ گوێدانە هیچ كەسێك و هەموو بەرپرسانى پارتى لە سەروى هەموویان كاكەمین لە تازییەكە ئامادە بوون بۆ زیاتر بالا دەستكردنى خۆیان و ئەم دزو جەردانە بەسەر بنەمالەى شەهید زێدان زرارى.....
پاش ئەوەى تازییەكە كۆتایی هات و دزو جەردەكان گەرانەوە كە چوار ئۆتۆمبێل بوون لە پشتەوەى ئۆتۆمبێلەكانیش تا پێنچ زەلامیان دانیشتبوون لە رێگاى كۆتایی شاخۆلان تەقەیان لێكرا لە لاییەن چوار لە كەس و كارى شەهید زێدان زرارى پاش شەرێكى زۆر كە بووە هۆى كوژران و بریندار بوونی كەسێكى زۆر ئەوەبوو لەكاتى شەرەكە پارتى هێزێكى زۆرى بۆ لایەنگیرى دزو جەردەكان نارد لەو كاتەى دزو جەردەكان لە كۆتایی شاخۆلان لە ناو نەخۆشخانە هەموویان خۆییان حەشار دابوو لەو كاتەى زێرەڤانى تەقەیان كرد بۆ راوەستانى شەرەكە ئەوەبوو دزو جەردەكان بە هەلە تەقەیان لە زێرەڤانیان كرد كە بووە هۆ كوژران و برینداربوونى ژمارەیەكى زۆر لە زێرەڤانیان....
پاش ئەوەى زێرەڤانیان شەرەكەیان وەستاند ئەوەبوو بۆ رۆژى دواتر پارتى هەلسا بە دەركردنى فرمانى دەستگیركردنى زیاتر لە 40 كەس و كارى شەهید زێدان زرارى بە هەرەمەكى پاش دەستگیركردنى ژمارەیەك و هەندێكیان رەتییانكردەوە خۆیان بە دەستەوە بدەن پارتى هەلسا بە دەستگیركردنى تەنانەت ئەو كەسانەى كە ناویشیان لە لیستى دەستگیركردووان نەبووە و وەفدێك هات بۆ گوندى خالوان چەندین چەكیان برد و هەموو ئەو كەسانى لە گوند بوون بردیان و تا ئێستاش بێ سەرو شوێنن ئێستاش هەركەسێك لە بنەمالەى زێدان زرارى بێت پارتى دەستگیرى دەكات ....
هەروەها هەر لەم شەوەدا ژمارەیەكى زۆر لە زێرەڤانى كە جۆرەها چەكیان پێبوو بە رەفتارێكى ناشرین بەناو گوندى خالوان بلاوەیان كردووە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە