پیاوێكى سورى نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستانە لە سویسرِا..!
Saturday, 10/05/2014, 12:00
بەسەردانێك لە سوێسرِا بووم، لەگەڵ چەند برادەرێك دەگەڕاینەوە سولەیمانى، لەكاتێكدا پێویستیمان بە هاوكارى بوو بۆ گەرانەوەمان،هەڤاڵێكم پەسەپۆرِتەكەى گوومكردبوو،وتمان ئەرێ بۆ داواى هاوكارى نەكەین لە نوێنەرى حكومەتى كوردستان،كە پرسیم،وتیان كەس نیە،نوێنەرایەتى حكومەتى هەرێمى كوردستانمان نییە لە سویسرِا؟!
بەڵام پاشان، بۆمان دەركەوت، كە پیاوێكى سوورى... كە ناوى دکتۆر فەوزى قەدوورە، پزیشكى ددانە و عیادەى تایبەتى هەیە، نوێنەرى حكومەتە، لە ماڵەوە سەیرى ئەنتەرنێتمان كرد، ئەم ناونیشانەمان دۆزییەوە :/
KRG Representation in Switzerland
Representative: Dr Fauzi Kaddur
Thunstr. 74
CH-3006 Bern
Switzerland
Phone: +41 31 352 00 60
Fax:+41 31 352 00 61
Mobile:+41 79 601 35 55
بەڵام زۆر تەلەفوونمان كرد، بەبێ وەڵام، ماینەوە، پاش ئەوەى پرسیمان، وتیان كاكە، ئەو كابرایە هەر كەس نەیبینیوە، بۆ خۆى خەریكى كاسبییه و هیچ دەور و ڕۆڵى نیە، ئەو تەلەفون و ئەدرێسە هەر ووجوودی نیە، شتێك نیە بەناوى نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە سویسرِا !
دیارە ئەمەش جۆرێكە لە كاسبى، ئەم مەسەلەیەش پێچەوانەى دەستوورى عیراقە، كە پیاوێكى رەگەزنامەی سوورى هەیە، کەچی نوێنەرایەتى حكومەتى كوردستان بكات لە ئەوروپا .
دكتۆر فەوزى قەدوور، عیادەى هەیە و كاسبكارە و كەس نایناسێت و كارى سیاسی ناكات.
لە وڵاتێكى وەكوو سویسرِا، نوێنەر هەبێت بۆ پارە پەیداكردن و فرتووفێڵكردن لە حكومەت و لە میللەت.
برادەرێكم پێى ووتم و هەموو مانگێك 30 هەزار دۆلار وەردەگرێت بۆ ئەو نوێنەرایەتییە هەمووى بۆ خۆى و ژنەكەیەتى. لە کۆتاییدا دەڵێم کەوابوو:
حكومەتى هەرێم و رەوەندى كورد و كێشەى میللەتیش خۆتان خۆش.
هاوار مەحموود عارف / سویسرٍا
کوردستانپۆست: دوای بڵاوکردنەوەی ئەم کورتە نووسینە، لەلایەن خوێنەرێکەوە بە ئینگلیزی ئەم کۆمێنتەمان بۆ هاتووە:
Dear Kp
Fauziy kaddury at the beginning it was a good man but as soon as he walked out with Massoud he became a bastard because of money.
You have forgotten to mention that Massoud has bought one or two houses at least for 2 millions dollars on the name of Fauziy Kaddury in Bern. Everyone knows that.
Best Regards
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست