کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌نابی کاک مه‌سعود، ‌سووتاندنی جامانه‌که‌ی تۆ هێشتا سه‌ره‌تایه‌

Monday, 21/03/2011, 12:00


له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئه‌وانه‌ی جامانه‌ی سوور له‌سه‌ر ده‌که‌ن و سه‌ریان بڵنده‌ و سه‌ریان نه‌وی نییه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، جامانه‌سووتاندن ، ته‌نها سیمبوڵیکه‌ بۆ ناڕه‌زایی و بێزاری خه‌ڵکی کوردستان له‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و 1000 پیاوه‌که‌ی ده‌ورو به‌ری.
پاش په‌یامه‌ لاوازه‌كه‌ی بارزانی به‌ وێنه‌ی مه‌سعود بارزانی و جاما‌نه‌ی سوور ئاگری نه‌ورۆزمان پیرۆزكرد له‌ ئه‌وروپا . مه‌سعود چاك بزانه‌ كوردی ڕاپه‌ڕیوی شاری سلێمانی نه‌ك جه‌مانه‌ به‌ڵكو خۆتیش ئه‌سوتێنێت ئه‌گه‌ر كوردستان جێنه‌هێڵیت.
له‌ ٢٠/٣/٢٠١١ مه‌سعود بارازنی له‌‌ په‌یامه‌كه‌یدا بۆ گه‌لی كوردستان له‌ كه‌ناڵه‌ ناشیرینه‌كه‌ی پارتیه‌وه‌ ده‌ستی به‌ پاڕانه‌وه‌ كرد له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی.
شاری سلێمانی خاوه‌نی مێژوویه‌كی سه‌رتاپا و لێواولێو پڕ له‌ ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ چۆن ئه‌مڕۆ به‌ پاڕانه‌وه‌و درۆ شاخداره‌كانی سه‌رۆك خێڵێكی وه‌كو بارزانی فریو ده‌خوات كه‌ نیوه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو موقه‌ده‌ساتی گه‌لی كوردا گرتووه‌ به‌زۆر بۆ ترساندن و تۆقاندنی ئه‌م گه‌له‌ خێر نه‌دیوه‌.
مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی جه‌مانه‌ی سوریان سووتاند من به‌هیچ جۆرێك باوه‌ر ناكه‌م ئه‌وانه‌ خه‌ڵكی سلێمانی بن چونكه‌ خه‌ڵكی سلێمانی له‌ ساڵانی ١٩٣٠دا به‌رگریان له‌ جامانه‌ی سووركرد، چۆن ئه‌مڕۆ جامه‌نه‌ی سوور ده‌سوتێنن؟
منیش له‌ مه‌سعود بارزانی ده‌پرسم ئه‌ی خۆ ئه‌وانه‌ به‌نگلادشی نه‌بوون ؟ چاك بزانه‌ ئه‌م ووته‌ پڕوپوچانه‌ت ڕه‌واجی نه‌ماوه‌و كه‌سیش گوێت لێناگرێت و خه‌ڵكی سلێمانیش له‌و خوێنه ئاڵه‌ی‌ كه‌ ڕژا به‌ ده‌ستی پیاوكوژه‌كانت له‌ به‌ر ده‌ركی ئه‌منه‌ زه‌رده‌كه‌دا‌ به‌بێ هیچ پاساوێك لێتان نابورێت.

مه‌سعود چاك بزانه‌ ڕق و كینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕاپه‌ڕیوه‌ گڕكانه‌ ‌و گڵپی گرتووه‌و به‌م ماستاوه‌ی تۆ سارد نابێته‌وه‌.

مه‌سعود له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕه‌نگ زه‌ردی و لاوازی و هه‌ناسه‌ سواری له‌ ڕوویدا به‌دی ده‌كرا.
ئه‌م ووتاری مه‌سعود بارزانی لێدوانه‌ كۆتایه‌كانی دوا ڕۆژی ده‌سته‌ڵاتی سه‌رۆكی میسر (حسنی مباره‌كی) به‌ بیرم هێنایه‌وه‌ بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی میسر، به‌ڵام بێسود بوو و سه‌ری خوارد.

من وه‌كو لاوێكی سلێمانی به‌ ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ ده‌ڵێم تا زووه‌ سواری فڕۆكه‌كه‌ی نێچیری برازات به‌و به‌ر چاوومان چۆڵ بكه‌ ئه‌گه‌رنا چۆن وێنه‌كه‌ت و جه‌مانه‌كه‌تمان ئه‌مرۆ له‌ ئه‌وروپادا سوتاند ئاوهاش سبه‌ی گڕ له‌ خۆت و سه‌روه‌ت و بنه‌ماڵه‌كه‌ت به‌رده‌ده‌ین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە