کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنوەربەگــــى بێیــتواتە زۆر لە قاسم ئاغا خراپتربووە!

Friday, 15/10/2010, 12:00


زۆر سەیرە ئەم دەستەڵاتەى کوردى تازە دەزانێ تاکو ئیستا چ تاوانێکى کردوە بەرامبەر بە دالدەدانى جاشەکان و زوڵم کردنى لە دایکى شەهیدان، من پێم وایە ئازاد کردنى تاوان بار قاسم ئاغاى بارزانى هیچ نەبوە بۆپارتى پارتى چونکە خیانەتى لەوەى گەورەترى کردوەشانازى پێوە دەکات .ئینجا لە هەمان کاتدا پارتى ئیستا هەزاران قاسم ئاغاى لاى خۆ دڵدە داوە ، ئەى ئەنوەر بەگ و کورەکانى چەند پیشمەرگەیان کوشتوە ، ئەى نەوزادى ئەنوەربەگ ناوى لەدادگاى بالاى تاوانەکان خویندرایەوە بۆوەزیرى شەهیدان بۆسەرۆکى هەریمَ کەوەک کفتە خۆى دەپیچتەوە کەباسى کوردایەتى دەکات ئەى بۆ دێت ئەو کەسانە لە خۆ دەگرێت کە پیشمەرگەیان کوشتوە. ئینجا ئەنوەربەگ و نەوزادى کوردى کە ئیستا لە تۆڵەى کە سوکارى شەهیدان لە هۆڵندا بەشەرمەزارى و بەریسوایى دەژى بۆ حکومەتى هەریم و وەزیرى شەهیدان دوا ناکات رادەشتى پۆلیسى ئینتەر پۆل بکریت ئەى پاریزگارى هەولیر لە کۆنگرەى رۆژنامەنوانى دەڵیت زۆر قاسم ئاغا هەن هەى دەچێت خانوو بۆ کورەکانى ئەنوەربەک دروست دەکات لە هەولیرو لە سەریشان تاپۆدەکات. من پێم وایە پارتى ئیستاش دیەویت تاوانى تر بەم کۆنە جاش و مستە شارانە بکات بۆیە پێویستە لەسەر شەقامى کوردى راپەریت و دژى ئەم دەستەڵاتە نەگریسە شۆرش بکات کە من پێم وایە زۆر لە راپەرینەمەزنەکەى ئازار گرنترە . دوبارە دەلێمەوە قاسم ئاغا زۆرن لە کوردستان ئەگەر هەرکاتێک دادگا داواى کرد کە تاوانەکانى مالى ئەنەوەربەگ ئاشگرا بکرێت ئەوە من چەنیدن بەلگە لەسەر خیانەت و ئابرۆچونەکانیان بخەمە روو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە