با وەک مهحموود سهنگاوی بکوژەکانی سهردهشت عۆسمانیش بانگی دادگا بكرێن
Tuesday, 25/02/2014, 12:00
تێبینی: لەلایەن چەند خوێنەرێکەوە نامەمان بۆ هاتووە و ئاگاداریان کردووینەتەوە، کە بڵند مستەفا دانیشتووی هەولێرە و لەلایەن دەزگای هەواڵگری پارتییەوە راسپێردراوە نووسینی ئاوا بنووسێت و بۆ کوردستانپۆستی بنێرێت، هەرچەندە لە پەیجەکەی خۆیدا نکولی لەو نووسینە کردووە، ئیمە بۆ جاری یەکەم لامان برد، دوایی داوامان لێکرایەوە دایبنێنەوە، تەنانەت ئەو زانیارییەشمان بۆ هاتووە، کە کاک بڵند مستەفا یەکێکە لەوانەی سایتێکی پاراستن بەناوی پۆست کوردستان، بەڕێوە دەبات، کە دیساینی کوردستانپۆستیان دزیوە و نووسینەکانی کوردستانپۆست، ئەوانەی دژی یەکێتیی و گۆڕان و سەرانی ئەو دوو حیزبەن، بڵاویدەکەنەوە، ئەوەی دژی پارتیی بێت بڵاوی ناکەنەوە، زۆربەی نووسینەکانی کوردستانپۆست و نووسەرەکانی ناوی کوردستانپۆستی لێ لادەبەن و دەیگۆڕن بە ناوی پۆست کوردستان، لێرەدا داوا لەو کاک بڵندە دەکەین، ئەگەر ئەم هەواڵ و زانیاریانە راست و دروست نیین، روونکردنەوەیەکمان بۆ بنووسێت، بڵێت کە لەگەڵ ئەو گروپەی پاراستندا کار ناکات و پەیوەندیی پێیانەوە نییە، تا ئێمە و نووسەر و خوێنەران لەوە ئاگادار و دڵنیابین، هەروەها ئێمە بەردەوام لە پەیوەندییدا دەبین لەگەڵ پەیامنێر و دۆستەکانمان لە هەولێر و کوردستان تا بەدواداچوون لەسەر ئەو مەسەلەیە بکەین. سوپاسی کاک بڵندیش دەکەین ئەگەر لەگەڵ ئەواندا کار ناکات و دڵسۆزە بۆ خاک و نیشتیمان، هاریکارییمان بکات بۆ بەدواچوون لەسەر ئەو هەواڵ و زانیارییانە، هەرچەندە ئێمە کۆمەڵیک ناومان پێگەیشتووە ئیستا بەدواداچوونی لەسەر دەکەین.
کوردستانپۆست لە ئیستادا ناوەرۆکی نووسینەکەی بڵند مستەفای سانسۆر کرد و تەنها تایتڵ و ناونیشانی بابەتەکەی هێشتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست