کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ویژدان .. !!

Tuesday, 21/09/2010, 12:00




ویژدان :

نه‌مزگه‌وتێک هاته‌گۆو
نه‌مه‌لایه‌ک هاته‌وه‌ هۆشی
نه‌موسوڵمانێک به‌کووڵ گریاو
نه‌فه‌قێ یه‌ک ڕه‌شی پۆشی
‌نه‌مناره‌یه‌ک وتی ..
له‌م جه‌نگه‌ڵستانه‌ کێ خودایه‌
نه‌دیندارێک وتی ..
کێ له‌سه‌ر به‌رماڵی ئێمه‌ پێکی خوێنی ئێوه‌‌ی نۆشی .

بڕیار :

ده‌بێ له‌مه‌ودوا .. پێنج فه‌رزه‌ی خودا
نوێژو ڕۆژومان بۆ سه‌رۆک بکه‌ین
ئیتر ئه‌و ژیان و مردنمان بۆ دیاری ده‌کات
ده‌بێ کڕنووش بۆ ئه‌و به‌رین
سبه‌ی ئه‌و بۆ ڕێی فیرده‌وسمان ده‌بات
بڕیاریشه‌ هه‌موو ماڵێ
له‌گشت فه‌رمانگه‌و هه‌وارێ
له‌گه‌رمیانه‌ ڕه‌نگ برسی یه‌که‌و
له‌کوێستانه‌که‌ی ڕه‌شماڵێ
له‌باتی ناوی خوداو
له‌جێی پارچه‌ قورئانێ
وێنه‌ی سه‌رۆک هه‌ڵبواسرێ .


[email protected]

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە