شه‌هیدی سه‌رکرده قازی محه‌مه‌دی مه‌زن .. !!
Sunday, 01/04/2012, 12:00
له‌یادی که‌ڵه پیاوێکی وه‌کو (پێشه‌وا قازی) دا زۆربه‌مان موچڕکه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پڕشانازی به‌هه‌موو له‌شماندا تێ ده‌په‌ڕێت و له‌گه‌ڵ سه‌ربڵندی یه‌کی گه‌وره‌ش که‌خۆشی هێنێکی زۆره بۆ ڕۆحی کورده‌واریمان هه‌ست پێ ده‌که‌ین . سه‌رکرده قازی موحه‌مه‌د مامۆستای مه‌زنی کوردایه‌تی یه بۆ ئێستامان و نه‌وه‌ی دواڕۆژ بۆیه ئه‌مه‌و ده‌یان هه‌ستی تری نیشتمانی و مرۆڤدۆستیمان تێدا دروست ده‌بێت له‌کاتی یادی پێشه‌وای مه‌زندا هه‌رچه‌نده ئه‌و یاده خۆش بێت یان ناخۆش .. !! .
کورته وتاره شیعریی بۆ شه‌هیدی سه‌رکرده قازی موحه‌مه‌د
قاره‌مانانی جیهان کوڕی نه‌ته‌وه بهشخوراوو سته‌م دیدهکانن بۆیه چاویان ده‌بێ به ئه‌ستێره‌و ده‌ستیشیان خامه جوانه‌کانی مێژوویه‌کن بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌یان بۆ نیشتمان خوێن و سه‌ربڵندی و ڕۆحیشیان ده‌به‌خشن به گه‌لیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی سبه‌ینێیان باشتر‌و ئازاد بژین . بۆیه ئه‌و قاره‌مانانه له تیشکی ڕوناکی و جوانی و گه‌وره‌یی مرۆڤی ئاسایی گه‌وره‌ترن ڕوناکترن جوانترن له پریشکی هه‌تاوی نیشتمانی هه‌موو دنیا هاوینترو به‌سۆزترو گه‌رمترن له‌جوانی زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوی هه‌موو ئازادی خوازانی دنیا گڕی لێویان ئاڵترن تهڕترن جوانترن میهره‌بانترن . قاره‌مان و نیشتمان په‌روه‌ری خاک سووتێنراو یان ماڵ ڕمێنراو یان کانی و چاوی قرژاڵ ئاسای جۆگه‌له و ڕووباری داپۆشراو یان خاوه‌نی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانێکی مه‌حف کراون بۆیه ڕقی پیرۆزیان دوژمن تۆقێنه ڕێگه‌و ڕێبازیان هه‌رگیز به‌رنادرێت . ئه‌و پیاوه قاره‌مانانه که‌ڵه پیاوی مێژوون که‌سی دی تامی جه‌ربه‌زه‌یی پیاوه‌تی ئه‌وان نادات ئه‌و پیاوانه گه‌وره‌ن و پاڵه‌وان و ئازا‌و نه‌به‌رد ده‌چنه ڕیزی زانکۆی نیشتمان په‌روه‌ران و ده‌بنه هاوڕێی تاهه‌تایی سه‌ربڵندیی و هێماو دروشمه نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی خاک و ووڵاتی غه‌در لێکراو بۆیه ئه‌و مه‌زنانه وه‌کو له‌دایک بونێکی پیرۆز شه‌هید ده‌بن و جارێکی دی ده‌چنه‌وه ناو دڵی نیشتمانه داگیرکه‌ره‌که‌یان و بۆی ده‌ژین و دهمرنهوهو بۆی ده‌بن به پرد‌و ڕێگه بۆ نه‌ته‌وه‌ی سته‌م دیده‌ی زووڵم لێکراوی بریندار‌و دابه‌شکراویان بۆیه ئه‌و قاره‌مانانه ده‌بنه قوتابخانه‌ی خاک و نه‌ته‌وه په‌رستی و ژیان و داهێنان له‌دنیای ئازادی و بوونی مرۆڤدا . ئه‌و پیاوه مه‌زنانه به‌مردنی ئاسایی وه‌کو خه‌ڵکی ئاسایی نامرن به‌ڵکو شه‌هید ده‌بن شه‌هیدیش له‌هه‌مووان مه‌زنتره .
هۆنراوه بۆ قازی محه‌مه‌دی پێشه‌وا
کام شاخی سه‌خت باوه‌ڕت بوو
چ هۆشمه‌ندێک له‌گه‌وره‌ییدا میوانی ئازاره‌کانت بوو
چ بڵێسه‌یه‌کی نیشتمان هاوسه‌فه‌ری هۆش و بیرت بوو
چی بوو گه‌وره‌م وای لێکردی خۆت بۆ خاکێ بسوتێنی
ڕێگه‌و پرد بیت بۆ نه‌ته‌وه‌ت بۆ نیشتمان پاسه‌وان بیت
تابلۆیه‌ک بیت پڕ له ئازار‌و مه‌ینه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ت
تفه‌نگێک بیت بۆ قه‌ندیل و خوڕه‌ی ئاوی مه‌ره‌زه بیت
تۆی مرۆڤی دنیای زه‌رده‌خه‌نه و هه‌ناسه جوانه‌کانی باوه‌ڕ
تۆبویت ئاوازێکی مه‌زن بۆ سرودی جه‌نگاوه‌ری
سومبولێکیش بۆ ئازادی
تۆی پێنوس بۆ نوسینی مێژوویه‌کی مهشخهڵاوی
گووڵه گه‌نم بۆ کێڵگه‌ی نیشتمانێکی برسی
ئاویش بۆ تینووێتی کوڕان و
کوڕانی به‌جه‌رگی ڕۆژانی سه‌ختی باو بۆران
کوڕانی ئازای ڕۆژانی جه‌نگ و به‌رگری
ئاوازێک بووی بۆ مه‌شخه‌ڵان
ئاڵایه‌کیش بۆ کوردستان
ئای چ عه‌شقێک وای لێکردی
ووڵاتی ژان له‌باربه‌ری
شه‌ونخونیت بۆ نه‌ته‌وه‌ت بێ سنور بێت
له‌پێناوی ماڵێک پڕ له‌به‌خته‌وه‌ری
بێ منه‌ت بووی له‌دوژمنان
بۆیه پێشمهرگهبوویت قۆڵ له‌قۆڵی چه‌ک و خه‌بات
له‌پێناوی کوردایه‌تی و شادی ووڵات
چ تینێک و چ گوڕێک بوو وای لێکردی خۆنه‌ویست بی
ده‌ریایه‌ک بیت له‌عه‌شقی خاک
شۆرش بیت و قوتابخانه هه‌ڵۆیه‌کیش ئازا‌و بێباک
ئه‌و ده‌مه‌ی که ئاڵات هه‌ڵکرد
قوڵپی گریانی نه‌ته‌وه‌ت ده‌ستی پێ کرد
له خۆشییان گه‌وره‌و بچووک بێ ڕاوه‌ستان
بێ دودڵی و له‌خۆشیاندا هه‌ر ده‌گریان
هه‌لهه‌له‌ی شۆڕش و سه‌رفرازیت بۆ لێدران
بۆ ئاڵایه‌ک بۆ خاکێک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک
پێش هه‌مووکه‌س وه‌ک پێشمه‌رگه
پێشه‌وا هه‌ر بێ دوودڵی
به‌خوێنی خۆی ئاڵای نه‌خشاند
گه‌وره‌و بچوکی دوژمنی ڕاچڵه‌کاند
پێشه‌وا به دووژمنی ووت
من ئه‌و ڕه‌نگی ئاڵایه‌م و ئه‌ویش منه
ئه‌و خوێنی نهتهوهکهمهو
منیش ده‌ستم پڕ دڕکی چاوی دوژمنه
ئاڵا‌و کوردستان و کۆمار
مێژوی کوردن کوردیش هه‌ناسه‌ی ڕۆحی منه
منیش ده‌ڵێم ئه‌ی پێشه‌وا
تۆ سه‌روه‌رو گه‌وره‌ی ئێمه‌ی
تۆ جێی شانازی و هیوای ئێمه‌ی
ئه‌ی عاشقی نان و ژیان بۆ نه‌ته‌وه‌ت
خه‌وزڕان بووی بۆ چاوی دوژمنان
تادنیایه سومبولی تۆ بۆ کوردستان
شانۆیه‌کی پڕ خه‌باتی بێ ووچان بووی
تادنیایه گه‌وره‌و پێشه‌واو پێشمه‌رگه‌ی تۆ
فێرت کردین یان کوردستان یان نه‌مان
ئای چ عه‌شقێک چ ووانهیهک له ئازادی
وای لێکردی ڕۆحت بنێی به‌مه‌رگه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ت
شۆڕش بوویت و هه‌وێنی خه‌بات و تێکۆشان
باوکی گه‌وره‌و ڕابه‌رمان بیت
سومبولیش بیت بۆ خاکی کورد‌و کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست