ئەم جەلالیە بناسن ، جێگر مەلبەندی یەکێتی پارێزەرو پاسەوانی بکوژی ٤ برایتی گەرمیانیەک
Thursday, 18/11/2010, 12:00
ئازاری ئێمەی گەرمیانی هەر ئەوە نیە فەتاح بەگی جاف و تاهیر عوسمان و سمایل عەزیز ئاغا ودەیان جاشی تاوانباری تر وا لەناومانن و ڕۆژانە بەبەرچاوی سەدان دایک وباوکی منالە ئەنفالکراو بە دوایین جۆری ئۆتۆمۆبیل دێن ودەرۆن وبەرپرسانی یەکێتی وپارتیش هاموشۆیان دەکەن ، کارەساتەکان لەوەدایە بێ دەنگی بنەمالەی قوربانیان بەرامبەر ئەو تاوانبارانەی کە خۆشەویسترین کەسمانی تەسلیم بە سوپاکەی سولتان هاشم کرد , لەئاستێکایە کەزۆر جار شەرم دام دەگرێت .وە کاتێکیش لەرۆژنامە و مالپەرەکان دەخوێنمەوە کە بنەمالەی قوربانیانی کۆیەو پشدەر بوار نادەن قاسم ئاغا و عەباسی بایز ئاغا و برایم کانەبی ...هیشتا نەهاتونەتەوە ناوچەکانیان کەمپینیان لەسەر کردون . کەچی ئێمە بکوژی باوک و براو خۆشکمان والەناومانن و شاهانە دەژین و بەرپرسان لەبڕی ئەوەی سەردانی بنەمالەی قوربانیان بکەن سەردانی بکوژی بنەمالەکانی ئێمەدەکەن ، کەچی گەرمیان بێ دەنگترین شوێنە لەجاو نارەزایەتی بنەمالەی قوربانیانەکانی تر کەدەبوایە پێچەوانەکەی بێت ؟؟
وەلی ناهەقمان مەگرن ئێمە ئەگەر مەحمود سەنگاوی عەدنانی حەمەمینەو حامیدی حاجی خالب ماوە ماوە خۆیان بە مالی فەتاح بەگی جافا بکەن و بلێین ئێمەش جافین ، تالەبانی بەردەوام محامی نزر خەزرەجی و سولتان هاشم بێت و فرۆکەوانەکانی کەکیمیابارانی کوردستانیان کرد داوەتی سلێمانی بکات و تارق رەمەزان ئازاد بکات ، وەفیق سامەرائی بکاتە راوێژکاری خۆی و مەسعود بارزانیش دارای حەمەخان و تەحسین ساویش وەک ٢ کوری تری بارزانی حساب بکات و بەردەوامیش گوێی کەرو جاوی کوێر بیت بەرامبەر داخوازی بنەمالەی قوربانیان و بەلام سوک بۆ سەرۆک جاشەکان چۆن کارمان لێ ناکات و نەلێین بەعس دەیان هەزاری لێبردین بەلام پارتی و یەکێتی بەو ئازارانەیان خەمەکانیان چەند قات کردینەوە
بەڕیزان بزانن کەسیتی تاکی کورد لەژێر ئەم دەسەلاتە چەندە تێکشکاوە و ئەو رەفتارانەی پارتی ویەکێتی چۆن بۆتە هۆکاری ئەوەی تاکی کورد تەنانەت ناپاکی لەبنەمالەکەشی بکات .و لاشی ئاسایی بێت . ناهەقی نیە ئەگەر تالەبانی و بارزانی وا بکەن بێگۆمان نمونەی وەک عاسیش زۆر دەبێت .
سەیرکەن عاسی عەلی فەتاح کە لەکارەساتی ئەنفال ٤ برا و دەیان خزمی بەدەستی تاهیر عوسمانی خزمی ئەنفالکرا ، ئەو تاهیر عوسمانەی لە عودەی و قسەی بۆسەدام بەوەفاتر بوو خزمی هەرە نزیکی خۆشی تەسلیم بە بەعس دەکرد ، کەچی ئەوا ماوەی چەند سالێکە جێگر مەلبەندی گەرمیان عاسی عەلی فەتاح کجی ئەو ناپاکەی هیناوە کەهەموو گەرمیان دەزانیت ئەو دەستی بالای لەتەسلیم کردنی ٤ برای و دەیان خزم و کەسو کاری هەیە ئەم رەفتارەی عاسی بۆتە هۆی ئەوەی خزمەکانی خۆشی لێی پەستن و هەست بەشەرمەزاری بەرامبەری بکەن . عاسی عەلی فەتاح دوای ئەوەی کچەکەی تاهیر عوسمانی هێنا هەروەها کورەکەشی بەواسیتە بردە گومرگ تا پارەی گومرگی کوردستان بخوات
بزانن یەکێتی حزبی شەهیدان و قوربانی لەگەرمیان چ زۆلە مرۆڤێکیان لەسەر ئیمە کردۆتە بەرپرس و گرنگی بەکێ دەدەن کەسەرکردایەتی گەرمیان بکات!؟ . کەسیك کەوەفای بۆ براکانی نەبیت دەبێت بۆ ئێمەی گەرمیانی هەیبێت
. وە ئهو سێ ئهنفال چیهی گهرمیان (فهتاح بهگ ،تاهیر عوسمان ڕۆستهم ،سمایل عزیز ئاغای زهنگهنه)ئهم خۆفرۆشانه کاتێک ناویان هاتهوه لهدادگای باڵای تاوانهکانی بهغدا .کوردستانیان بهجێێشت فهتاح بهگ ڕای کرد بۆ ئوردن تاهیر عسمان ڕایکرد بۆ ئێران چهند مانگێک خۆیان شاردهوه دوای فهتاح لهڕێگه ی نامهیهکی تاڵهبانی یهوه بهڵێنی پیدار ژیانی پارێزراو دهبێت پاسهوانیش بۆ دابین دهکهن ئهگهر بگهڕێتهوه .ئهوهبو ئهویش گهڕایهوه بهنامهکهی تالهبانی قایل بوو..تاهیر عوسمان له ڕێگهی زاواکهیهوه کهجێگر ماڵبهندی گهرمیان یهکێتیه ناوی عاسی علی فهتاح ڕێگهی بۆ خۆشکرا بگهڕێتهوه کهلار ئهوکات محمود سهنگاوی بهرپرسی مهڵبهندبوو ههموئاسان کاریهکی بۆکرا لهلایهن محمود سهنگاویهوه ئهو بینایهی وا خهڵقی بهشمهینهتی گهرمیانی تێدا ئهنفال کرد لهلایهن خوله سهنگاویهوه بۆی تاپۆکرا بهگۆرهپانی چواردهوریشێوه دوای تاپۆکردنی بهشهریکی لهگهل خوله سهنگاویدا فرۆشتیانهوه بهو کهسانهی واتاهیر عوسمان ئهنفالی کردن..
وە عاسی عەلی فەتاح کەخیانەتی لەگەل بنەمالەکەی کردوە کەچی جێگری بەرپرسی کۆمەلەی داکۆکی لەبنەمالەی قوربانیانی ئەنفالیشە ، گوایە لەخەمی قوربانیانی باوک وبرای ئیمەدایە
ئێمە لە عاسی عەلی فەتاح دەپرسین تۆ ئەگەر وەفات نەبیت بۆ بنەمالەکەی خۆت و ٤ براکەت دیفاع لەئێمە دەکەی ؟ لێشت دەپرسم توویژدانت ئەگەر منالەکانت لێت بپرسن باوکە ماممان کێ تەسلیمی بەعس کرد ، دەلێی باپیرەتان بوو .... بۆیە پێشنیازی هەموو گەرمیان و رێکخراوەکانی داکۆکی لەئەنفال دەکەم عاسی عەلی فەتاع وەک ناپاکێک لەبنەمالەی قوربانیان بناسرێ وکۆمەلەی داکۆکی لەبنەمالەی قوربانیانیش دەری بکات چونکە ئەوەشەمەزاریە بۆ ئەوانیش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست