شایه‌ت حاڵێک به‌سه‌ر عارف قوربانییه‌وه
Wednesday, 07/04/2010, 12:00
عارف قوربانی چاودێری سیاسی ،. یان قه‌ڵه‌مێکی ده‌ربارو قه‌زه‌م
سڵاو له کوردستان پۆست و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م نووسینه ده‌خوێننه‌وه، به‌بێ پێچ و په‌نا ده‌ڵێم : هه‌رچه‌نده خۆم شایه‌ت حاڵی ئه‌م نووسینه‌م و تائێستا به‌وردی چاودێری عارف قوربانی ده‌که‌م که خه‌ریکی چییه‌و چی ده‌کات به‌ڵام ناوی خۆم له‌به‌رئه‌وه نه‌نووسیوه ده‌ترسم عارف قوربانی به‌پشتی گه‌ڵه‌گاکانی یه‌کێتی منیش دارکاری بکات وه‌ک چۆن له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له ڤێلاکه‌ی له بانی مه‌قان کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دارکاری کردبوو له به‌رئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوون ده‌نگ به‌و کوتله‌یه بده‌ن که عارف قوربانی له‌سایه‌یدا حه‌ساوه‌ته‌وه.
به‌ڕێزان له‌م رۆژانه‌دا له که‌ناڵی کوردسات و گه‌لی کوردستان دووسێ جار عارف قوربانی ده‌بووه میوانی به‌رنامه‌کانیان و له ژیڕه‌وه ده‌یاننووسی (عارف قوربانی چاودێری سیاسی) به‌ڕیزان سه‌ریرکه‌ن له سیسته‌می دیموکراتیدا که‌سانی زیره‌ک و لێهاتوو به‌توانا کۆمه‌ڵ به‌ڕیوه ده‌به‌ن و له کایه‌کاندا ده‌رده‌که‌ون ، به‌پێچه‌وانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان چونکه فڕی به‌سه‌ر دیموکراتییه‌وه نییه که‌سانی بێ هه‌ست و ده‌ربارو بکوژو په‌رژه‌وه‌ندی په‌رست هه‌ر جاره‌ی به‌پشتی یه‌کێک له بته‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌رده‌که‌ون و هه‌موو کایه‌کان ده‌که‌ن به موڵکی خۆیان، ئه‌مه رێک له عارف قوربانی دا ده‌بینرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رقێکی شه‌خسیم له عارف قوربانی بێت چه‌ند دێڕێکی له باره‌وه ده‌نووسن ئه‌گه‌ر وانییه‌و من ڕاستناکه‌م با بتوانێت وه‌ڵامم بداته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له باره‌ی عارف قوربانییه‌وه ده‌نووسم ده‌بینم چه‌ندین که‌سانی خاوه‌ن شه‌هیدو ئه‌نفاله‌کان رابردووپاک زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌گه‌نه لای پیاوانی ده‌سه‌ڵات تا ده‌رده‌دڵی خۆیان به‌یانکه‌ن و شتێکیان بۆبکرێت، که‌چی عارف قوربانی رۆژێک پیاوی عوسمانی حاجی مه‌حمود بوو رۆژێک پۆزی ئه‌وه‌ی لێده‌دا که به ئاره‌زووی خۆی جرت و فرت ده‌ڕوات بۆلای کۆسره‌ت ره‌سوڵ و هه‌رچییه‌کی بوێت دڵی ناشکێنن ئێستایش ئه‌و جرت و فرته‌ی گۆڕیوه بۆ لای به‌رهه‌م ساڵه‌ح و له‌سایه‌ی به‌رهه‌م ساڵه‌ح دا بارانی خێر‌و به‌ره‌که‌ت به‌سه‌ریدا ده‌بارێت، به‌هۆی ئه‌وه‌وه که له نزیکه‌وه ئاگاداری ژیانی عارف قوربانیم به‌بێ زیادوکه‌م هه‌رچیم لێبینیوه وه‌کو خۆی ده‌ینووسمه‌وه که چۆن له هیچه‌وه پێگه‌یشت و له پڕێک بوو به‌کوڕێک و قسه‌ی زل زل له سه‌ر کورد‌و کێشه‌کانی گه‌لی کورد ده‌کات و هه‌ندێکجار وه‌ک که‌سێکی ماندوو خه‌باتگێر قسه‌ده‌کات و خۆیمان لێده‌کاته کوردێکی عه‌یاره بیست وچوارو وه‌ک بڵێیت که‌س ئاگای لێنه‌بێت عارف چیکردووه‌و ئێستایش چیده‌کات به‌ڕێزان باسه‌رتان نه‌ئێشێنم ئه‌م عارف قوربانییه‌ی ئێستا له دواده‌رکه‌وتنیدا له که‌ناڵه‌کان وه‌ک چاودێرێکی سیاسی قسه‌ی ده‌کرد خوا کوێرمبکات ئه‌گه‌ر درۆبکه‌م هه‌تاکو ئێواره‌ی ڕاپه‌ڕین (نه‌سیر موته‌قه‌دیمی به‌عسی گۆڕ به‌گۆر بوو که‌چی ئێستا ئاوا بێشه‌رمانه ئه‌وڕابردووه‌ی خۆی بیرچووه‌و وه‌ک که‌سێکی دڵسۆزی کێشه‌کانی کورد خۆی ده‌رده‌خات و هیچ باکی نییه، به‌ڕێزان له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ریندا ئیتر هه‌رحیزبه‌و باره‌گای خۆی له‌شارو شارۆچکه‌کان ده‌کرده‌وه یه‌کێتیش ئه‌وکات کۆمیته‌و باره‌گای کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و باره‌گای یه‌کێتی ژنانی له چه‌مچه‌ماڵ کرده‌وه عارف قوربانی له‌گه‌ڵ به‌نده‌و کۆمه‌ڵێک گه‌نجی تری چه‌مچه‌ماڵ له کۆمه‌ڵه‌ی خوینکاران بووین هه‌ر له‌وییه‌وه عارف ده‌ستی کرده‌وه ڕاپۆرت نووسین له‌سه‌ر هاوڕیکانی و هه‌ر خه‌ریکی ئه‌وه‌بوو خۆی له‌م به‌رپرس نزیک بکاته‌وه‌و ملی ئه‌م و ئه‌و بشکێنێت، له خویندکاران به ئیستینساخ گۆڤارێکمان به‌ناوی چه‌رموو ده‌رده‌کرد له هه‌موو شتێک ده‌چوو له گۆڤار نه‌بێت له ژماره‌یه‌کیدا عارف کاریکاتێرێکی تێدا بڵاوکردبوووه‌وه له کاریکاتێره‌که‌دا مام جه‌لال و مه‌سعود به‌رزانی له گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئه‌وروپاوه بۆ کوردستان له‌سه‌ر سنوور که‌وتبوونه که‌مینی دزه‌کانه‌وه‌و ده‌ستیان به‌رزکردبووه‌وه ته‌سلیم بووبوون، ئه‌گه‌ر بیرم بێت و هه‌ڵه‌نه‌بم ئه‌وکات مامۆستا جوامێر به‌رپرسی کۆمیته‌ی چه‌مچه‌مال بوو به به‌رچاوی خۆمه‌وه عارفی بانگکردوو ئیهانه‌یه‌کی باشیکردوو هه‌زاران وشه‌ی....چی و چی پێوت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مام جه‌لال له کاریکاتێره‌که‌دا ته‌سلیمی دزه‌کان بووبوو. ئیتر عارف به‌خشکه‌یی له کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و لاوان وازیهێناو بێده‌نگی هه‌ڵبژارد تائه‌وکاته‌ی مامۆستا جوامێر له کۆمیته نه‌ما یه‌کسه‌ر عارف خۆی کرده کۆمیته‌داو دوای ماوه‌یه‌ک کۆمیته ڕادیوێی ده‌نگی که‌رکوکیان دامه‌زراند عارف له‌و ڕادیوێیه کاریده‌کرد هه‌ر دوای ماوه‌یه‌کی که‌م به‌هۆی ماستاوکردنه‌وه بوو به که‌سی یه‌که‌می رادیوێی ده‌نگی که‌رکوک ئیتر به‌هۆی ده‌رباری و ڕاپۆرتنووسینه‌وه هه‌ر به‌رپرسێک ده‌هاته کۆمیته‌ی چه‌مچه‌مال عارف یه‌که‌م که‌سبوو خۆی لێ نزیک ده‌کرده‌وه‌و ده‌بووه جاسووسی و ڕاپۆرتی بۆده‌نووسی ئه‌وکاتیش ئه‌م کوتله‌و پێرو ده‌سته‌گه‌رییه هه‌بوو به‌ڵام ئێمه نه‌مانده‌زانی و وامانده‌زانی یه‌کێتی هه‌موو هه‌ریه‌که‌و هیچ فه‌رقیان نییه‌و ئیتر نه‌مانده‌زانی له‌ژێره‌وه که‌سانی وه‌ک عارف باش عاشه‌که ده‌سووڕێنن و به‌ڕاپۆرت نووسین به‌سه‌ر هه‌مووماندا سه‌رده‌که‌ون و داهاتوو مسۆگه‌رده‌که‌ن. به‌ڕێزان عارف هه‌وڵیده‌دا ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندێک بناسێ بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگای ئه‌و ئه‌ندام مه‌ڵبه‌نده‌وه بگاته مه‌ڵبه‌ند و خۆی بگه‌یه‌نێته به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند هه‌رکه‌ده‌گه‌یشته به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند ئیتر چاڵی بۆ ئه‌ندام مه‌ڵبه‌نده‌کان هه‌ڵده‌که‌ندو له‌لای به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند ده‌یوت قوربان ئه‌مانه دڵسۆزی تۆنین و به‌خراپه باستده‌که‌ن و بۆ فڵانکه‌س ئیشده‌که‌ن عارف زۆر لێزانه بۆئه‌وه‌ی خۆی وه‌ک دڵسۆزت پیشانبدات به‌ماوه‌یه‌کی که‌م واده‌کات که وابزانی ته‌نها ئه‌و دڵسۆزته، عارف رۆژ به رۆژ ئیشی بۆ ئه‌وه‌ده‌کرد بناسرێت هه‌ندێک جار شتی زۆر قۆڕی ده‌کرد ته‌نها به‌خاتری ئه‌وه‌ی ئێ خوایه ئه‌ستێره‌ی به‌ختی بدره‌وشێته‌وه‌و ببێته که‌سێکی ناسراو، بیرمدێت له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای ڕاپه‌ریندابوو یان ساڵی 1993 بوو یان ساڵی 1994 بوو عارف وایده‌زانی یه‌کێتی که له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامییه‌کاندا دیفاعیان له شێرکۆ بێکه‌س ده‌کرد وایده‌زانی یه‌کێتی دیفاعیش له‌م ده‌که‌ن و ئیتر بۆخۆی ده‌ناسرێت رۆژێکیان شیعرێکی بڵاوکرده‌وه شیعره‌که‌ی ئه‌مه‌بوو (مزگه‌وت ماڵی خوایه ده‌ڕۆم له مزگه‌وت ... ده‌که‌م) له‌سه‌ر ئه‌م شیعره ئیسلامییه‌کان ئیهانه‌یه‌کی باشی عارفیان کردوو یه‌کێتی هه‌ر مێشیش میوانی نه‌بوو ئیتر عارف له‌م خووته‌یه‌یشی نائومێدبوو که هیچ سوودێکی نه‌بوو تابناسرێت، عارف ئاوابوو که له پلانێکی داده‌نا سه‌رینه‌ده‌گرت و هیچ سوودێکی بۆی نه‌بوو بۆماوه‌یه‌ک بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژاردو دواتر به پلانێکیتره‌وه ده‌هاته‌وه سه‌رخه‌ته. کاک عوسمانی حاجی مه‌حمود به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ڕانییه‌بوو رۆژێکیان کۆمه‌ڵێک یادهه‌بوو خۆ کورد زۆربه‌ی مانگه‌کانی هه‌ر یادکردنه‌وه‌یه باش له‌یادم نییه وابزانم یادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی بوو کاک عوسمان گه‌ڕابووه‌وه بۆ سلێمانی بۆ ماڵه‌وه داوای له کۆمیته‌ی چه‌مچه‌ماڵ کرد که که‌سێک به‌نوینه‌ری ئه‌و بچێت بۆ فڵان یادو وتاری ئه‌و بخوێنێته‌وه یه‌کسه‌ر عارف به‌پاڕانه‌وه‌و لاڵانه‌وه داوای‌کرد بامن بچم ئه‌وه‌بوو ڕۆیشت و که هاته‌وه وتمان باشه ئه‌وه چی‌بوو به‌وه تۆبوویته عوسمانی حاجی مه‌حمود وتی نا به‌ڵام ئێوه نازانن کۆمه‌ڵێک که‌س هێنده‌ی عوسمانی حاجی مه‌حموود ڕێزیان لێگرتم و منیش ئه‌وانم ناسی و بۆ ده‌رفه‌تی تر سوودیان لێده‌بینم عارف ئاوا هه‌وڵیده‌دا که ده‌رده‌وێت و بناسرێت. بیرمدێت رۆژێکیان عارف نامیلکه‌یه‌کی شیعری بۆ شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش نووسیبوو به‌ناوی (مارشی نه‌به‌زین) که بۆی خوێندمه‌وه وتم عارف تۆ شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش ت نه‌بینیوه‌و نایناسیت چۆن ئاوا ئه‌و نامیلکه‌یه‌ت بۆ نووسیوه وتی به‌خوا گێلیت ئه‌وه که‌ی کێشه‌یه من بینیبێتم یان بیناسم ئه‌مڕۆ یه‌کێتی زۆر باسی حه‌مه ڕه‌ش ده‌کات منیش ده‌مه‌وێت له‌وڕێگایه‌وه ده‌ستم بگاته به‌رپرسه گه‌وره‌کان و وه‌ک دڵسۆزیکی شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش ده‌رکه‌وم ، عارف هه‌رچییه‌کی ده‌کردو ده‌نووسی ته‌نها خه‌یاڵی له‌لای ئه‌وه‌بوو که بناسرێت و شتێک به‌شتێک بکات. له کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا که سه‌ید جه‌وهه‌ر شه‌هید بوو عارف له دوور‌و نزیکه‌وه شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ری نه‌دیبوو که‌چی به‌په‌له کتێبێکی له‌باره‌ی شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ره‌وه ئاماده‌کرد به‌ناوی (شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ر جه‌وهه‌ربوو بۆ کوردستان) سه‌یرکه‌ن عارف چه‌ند زۆڵه لێره‌دا به‌به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی ده‌کوشت که مام جه‌لال بۆ چله‌ی شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ر هات بۆ چه‌مچه‌مال له چله‌که‌یدا وتی (شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ر جه‌وهه‌ربوو بۆ کوردستان) عارف ئه‌و قسه‌یه‌ی مام جه‌لالی کرده ناوی کتێبه‌که‌ی وتم عارف بۆ ناویکیترت هه‌ڵنه‌بژارد وتی من ده‌مه‌وێت له‌ڕیگای ئه‌وکتێبه‌وه جیگای خۆمبکه‌مه‌وه‌و شتێکم بۆبکرێت مام جه‌لالیس پێیخۆشده‌بێت که قسه‌یه‌کی ئه‌وم کردۆته ناوی کتێبه‌که‌م ، سه‌یر ئه‌وه‌بوو عارف له دووریشه‌وه سه‌ید جه‌وهه‌ری نه‌بینیبوو که‌چی له کتێبه‌که‌یدا نووسیبوو هاوڕێم ئاخر سه‌ید جه‌وهه‌ر که‌ی هاوڕێی کۆنه نه‌سیر موته‌قه‌دیمێکی وه‌ک تۆبووه.دوای سیویه‌کی ئاب که کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له سلێمانی بوو به سه‌رۆکی ئه‌و ئیداره‌یه عارف به‌سه‌لی وتاره‌ی بۆ ستایشی کۆسره‌ت ده‌نووسی تا رووخانی سه‌دام عارف ده‌روێسێکی ده‌رباری کۆسره‌ت ره‌سوڵ بوو هه‌ر له‌ڕێگای ئه‌و کوتله‌یه‌وه کرایه به‌ڕێوه‌به‌ری تیڤی که‌رکوک تا دواتر له به‌رنامه‌یه‌کی ڕادیوێی نه‌وادا هه‌ندێک قسه‌ی کردبوو کۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ک ئه‌وسای مامۆستا جوامێر بانگی کردبوو هه‌رچی قسه‌ی ناشیرین هه‌یه پێی وتبوو سکووچروکیکردبوو ئه‌وه‌بوو عارف وه‌ک هه‌میشه رۆیشته‌وه بۆماڵ و بۆماوه‌یه‌ک بێده‌نگی لێکردو دواتر له‌ڕێگای ستران عه‌بدوڵلاوه جارێکی ترگه‌یشته‌وه دکتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌ح و کرایه سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسۆ بۆیه ده‌ڵێم جارێکی‌تر گه‌یشته‌وه دکتۆربه‌رهه‌م پێشتر دوای ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی دا سه‌رۆکی حکومه‌تی سلێمانی له کۆسره‌ته‌وه درایه به‌رهه‌م ساڵه‌ح ئه‌وکات ستران عه‌بدوڵلا سکرتێری ڕاگه‌یاندنی به‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سلێمانی بوو هه‌رئه‌وکات عارفیش وه‌ک قه‌ڵه‌مێکی ده‌ربار له‌ڕێگای ستران عه‌بدوڵلاوه په‌یوه‌ندی کرد به دکتۆربه‌رهه‌مه‌وه، ئیتر عارف که پێشتر ستایشی کۆسره‌تی ده‌کرد ده‌ستی کرد به‌ستایشی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌ح. عارف هیچ شتێک به‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ناکات کۆمه‌ڵێک گفتوگۆی له‌گه‌ڵ که‌سوکاری پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کانداکردبوو له‌کتێبێکدا له‌ژێر ناوی (شایه‌ت حاڵه‌کانی ئه‌نفال دا) چاپی کرد ئه‌وکات قه‌مه‌ره‌یه‌کی به‌رازیلی هه‌بوو فرۆشتی به ده‌هه‌زار چه‌ند نوسخه‌یه‌کی له‌و کتێبه چاپکرد دواتر به‌دکتۆر به‌رهه‌می وتبوو بۆ چاپکردنی شایه‌ت حاڵه‌کانی ئه‌نفال سه‌یاره‌که‌م فرۆشتووه ئه‌وه‌بوو دکتۆر به‌رهه‌م په‌نجا هه‌زار دیناری سویسری بۆ سه‌رفکرد عارفیش له‌سایه‌ی ئه‌و کتێبه‌وه هه‌م نازای به‌سه‌ر یه‌کێتی و خه‌ڵکدا ده‌کرد که کتێبی بۆ ئه‌نفاله‌کان چاپکردووه‌و هه‌م گیرفانیشی گه‌رم گه‌رم بووه‌وه. سوێند به‌کوردستان سوێند به خوێنی شه‌هیدا سوێندا به هه‌ڵه‌بجه هیچ رقێکم له عارف قوربانی نییه ئه‌وه‌ی نووسیومه مشتێکه له خه‌روارێکی فرت و فێڵه‌کانی عارف بۆ خۆبردنه پێشه‌وه‌و بۆ ده‌ستکه‌وت و خۆناساندن بڕوابکه‌ن دونیایه شتی تری عارفم له‌لایه هێشتا هیچم نه‌وتووه، چاوه‌ڕێی ده‌که‌م بزانم عارف به‌کوێی ده‌گات ئه‌وسا ئه‌وه‌ی له‌ژێر به‌ڕه‌دایه ده‌یخه‌مه سه‌ربه‌ڕه، سه‌یره عارف له‌شه‌وڕۆژێکدا به‌بێ ماندووبوون و خوێندن و شه‌هاده‌و ئه‌زموون بوو به چاودێری سیاسی. به‌ڵگه‌م له‌لایه عارف به پاره کچی قوربه‌سه‌ی کوردی ناچارکردووه بۆ شه‌وه‌سووره‌کانی به‌رپرسه‌کان. به‌ڕێزان عارف قوربانی له‌ژیانیدا رۆژێک کرێکاری کاسبی نه‌کردووه که‌چی ئێستا له که‌رکوک خانوویه‌ک و له بانی مه‌قان ڤێلایه‌ک و له چه‌مچه‌ماڵ دووخانوو و له سلێمانی خانوویه‌کی هه‌یه به‌حساب خۆیشی واده‌رده‌خا که دڵسۆزی ئه‌نفاله‌کان و که‌رکوکه چونکه زۆری له‌وباره‌یه‌وه نووسیوه به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه بووه‌ته خێروبه‌ره‌که‌ت بۆ عارف قوربانی خۆزگه دێرێکی له‌و باره‌یه‌وه نه‌ده‌نووسی و ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌و له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان وه‌ریگرتووه بدرایه‌ته که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان و ئاواره‌کانی که‌رکوک.
دیسانه‌وه ده‌ڵێم ؛ سوێند به کوردستان سوێند به ڕۆحی هه‌راسانی ئه‌نفاله‌کان ویژدانم ڕێگای نه‌داوم له‌ڕاستی زیاتر یه‌ک وشه‌ی زیاده بنووسم.
هیوادارم کوردستان بۆست ئه‌م نووسینه وه‌ک خۆی بڵاوکاته‌وه ئه‌گه‌ر میبه‌ری ده‌نگه ئازاد‌و ڕاستییه‌کانه.دووباره‌و ده‌باره‌ی ده‌که‌مه‌وه من خۆم شایه‌ت حاڵی ئه‌وشتانه‌م که ده‌یانگێرمه‌وه نه‌ک دانیشم بوختان دروستبکه‌م عارف خۆی چاک ئه‌م راستیانه ده‌زانێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست