ئەمڕۆ نووسێنێکی سەیر و سۆبەتم لە کوردستانپۆست لەسەر دکتۆر پەشێ خوێندەوە، کە شایانی پرۆتێستە.

Sunday, 20/05/2012, 12:00


برایانی کوردستانپۆست، سلاوتان لێ بێ!
بە ڕاستی شەرمە بۆ ئێوەیەک کە خۆتان بە نەتەوەیی و ئۆپۆزیسیۆن دادەنێن ناوی پەشێوێک وا بزڕێنن، کە هەموو ژیانی خۆی بۆ دۆزێکی ڕەوا تەرخان کردووە. پەشێوێک، کە جگە لە خۆشەویسیی گەلەکەی خۆی هیچی لە ژیاندا نەبینیوە. پەشێوێک، کە بە تاقی تەنیا بەربەرەکانیی حووتەکانی کوردستان دەکا. پەشێوێک ، کە ڕۆژانە سەدان کەس دەیبینن و هیوای خۆیانی تێدا دەبینن. پەشێوێک، کە ساڵەهای ساڵە لە هەموو میدیاکان قەدەخەیە. ئەوان لەولا قەدەخەی دەکەن، ئێوەش ژەهرخواردووی دەکەن. ئەو قەڵەمە ژەهراوییەی ئەم نووسینەی بۆتان ناردووە یەکەم جاری نییە. ئەم قەڵەمە یا سەر بە پاراستنە یا دەزگای زانیاری. هەر بەو ئوسلووبە دوو جاری تریش هەوڵی داوە ژەهری خۆی بترنجێنتە ناو کوردستانپۆستەوە پەشێوی کوردستان لەکەدار بکا.. باش بزانن، کوردستانپۆست بەمە ناشیرین دەبێ و خەڵک لێی دەکەونە گومان. ئەم نووسینە حەرفێک ڕاستی تیا نییە.
هەموو کەس دەزانێ،هۆنراوەی " میری دزان" بۆ کێیە. کۆسرەت نییە، کە پەشێو باسی دەکا. چونکە کۆسرەت ئەو دەسەڵاتدار نییە لە پایتەخت ببێتە" میری دزان". دوو ساڵ لەمەوبەر لە کۆڕێکی کەنەدای بەسەرهاتی ئەو شیعرەی گێررایەوە لە یوتوب دەکرێ ببینرێ.هەموو کەس دەزانێ مەبەستی پەشێو لە "یاسای سەروەر" کێیە لە هۆنراوەی " سەردەشت عوسمان"، ئەگەر خۆی لە گێلی نەدا. مەرج نییە کە کارەساتێک ڕوو دەدا شاعیرێک یەکسەر بتوانێ شیعر بنووسێ. "تەزبێح" ئامێرێکی هونەرییە، کە شاعیر بەکاری هێناوە بۆ ژماردنی تاوانەکانی سەرکردایەتیی حیزبەکان بە گشتی. مەسەلە تەنیا "تالەبانی" نییە. شیعر بەو شێوە ساکارە تەفسیر ناکرێ. ئەو قەڵەمە ژەهراوییە دەبوایە لینکی هەموو کۆڕەکەی هەولێر بنووسێ نەک لینکی "تەزبێح". نەیوێراوە، جونکە درۆیەکەی ئاشکرا دەبێ! ماوەی دوو مانگە ، ئەو شاعیرە گەورە و تەنیایە، نازانێ چۆن کۆڕەکانی ڕێک بخا. کێ بیکا؟ کێ مەسئوولییەتی پاراستی گیانی خەڵک هەڵدەگرێ؟ چ هۆڵێک هەیە بە وێنەی بارزانی یا تاڵەبانی نەڕازابێتەوە. یەکێتیی نووسەرانی هەولێر مرۆڤی باشیان تیایە. نەک هەر ئەوان، بگرە پارتی و یەکێتیش.دەنگی پەشێو بە هیچ هێزێک هیچ کەسێک کز نابێ.ئەوەی هێشتا لەو شاعیر و مرۆڤە مەزنە نەگەیشتووە تەنیا شەرمەزاریی بۆ دەمێنێتەوە. پەنجا ساڵە ئەو ڕێبوارە بە ڕێوەیە و کەس نییە نەیناسیبێ. سڵاو لە پەڵەمی پەشێو.
لینکی هەموو کۆڕەکەی هەولێر ئەمەیە.

http://www.youtube.com/watch?v=pVzCYm2OeSk
کەریم عەلی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە