پارتی بوون.. بوو، به عه‌یبه له گۆڕه‌پانی ئازادی وسلێمانی !!!
Sunday, 20/02/2011, 12:00
ئه‌وا خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی پێی نایه ڕۆژی سێیه‌م هه‌رچه‌نده هاوڵاتیان داوای کشانه‌وه‌ی هێزی(زێره‌ڤانی)یان ده‌کرد که له لایه‌ن حیزبی فه‌رمان ڕه‌وای پارتیه‌وه
نیردرابوونه سلێمانی ،ئه‌وا ئه‌و هێزه گه‌ڕایه‌وه به‌ڵام خه‌ڵکی هه‌ر خۆش نابن له خوێنی گه‌نجانی ئه‌مشاره و ئاماده‌ن حه‌قی خوێنی گه‌نجه‌کانمان وه‌ربگرنه‌وه
هه‌رچه‌نده له لایه‌ن هێزی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی چالاکیه مه‌ده‌نیه‌کانه‌وه خۆپیشانده‌ران گه‌مارۆ ده‌درێن تا بڵاوه بکه‌ن به‌ڵام ئامانجی گه‌نجان ڕوون و ئاشکرایه ،دروشمه‌که‌یان ئه‌وه‌یه که پارتی له سلێمانیدا نه‌مێنێت ولقی 4پارتی گڕتێبه‌رده‌ن و ته‌ختی زه‌وی بکرێت وئه‌وانه‌ی که ده‌سڕێژی و ڕه‌شکوژیه‌کا‌نی 17ی شوباتیان کرد بدرێن به‌دادگا.....
به‌ڵام شتێک له‌مانه گرنگ تر ئه‌وه‌یه پارتی بوون له سلێمانی شتێکی ئابڕوبه‌ر و عه‌یبه‌یه له‌لای خه‌ڵکی هه‌ر که‌سێک که پاڵپشتی له‌م حیزبه ده‌کات له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر وگه‌نجانه‌وه به چاوێکی سوکه‌وه سه‌یر ده‌کرێت ...
لاوانی ئه‌مشاره هێنده دڵپڕن ته‌نانه‌ت ڕقیان له ڕه‌نگی (زه‌رد)ده‌بێته‌وه...
بۆیه گه‌نجان بۆچونیان وایه که مانه‌وه‌ی پارتی و مانه‌وه‌ی لقی 4پارتی هه‌ر بارگرژی ونه‌هامه‌تیه بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و شاری شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م ....من له‌ماوه‌ی ئه‌م 3ڕۆژه‌دا تێبینی شتێکم کردوه که له سه‌دا سه‌د بۆچونه‌که‌مم پێکاوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له هه‌رلایه‌کی سلێمانیه‌وه خۆپیشاندان ده‌کرێت ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ر هه‌وڵ ده‌دات ڕوه‌و باره‌گای لقی 4پارتی هه‌نگاو بنێن به‌ڵام ڕێگریان لێده‌کرێت ...
من ده‌پرسم ئایه حیزبێک که هێنده زه‌برو زه‌نگی هه‌یه چی هیوایه‌کی هه‌یه به بوونی خۆی و مانه‌وه‌ی خۆی له‌م شاره؟؟؟
ئایه بۆچونی ئه‌م نه‌فامانه وایه که ئیتر سلێمانی جارێکی تر به‌چاوی دوژمنانه‌وه به ڕقه‌وه سه‌یرتان ناکه‌ن؟؟
نا نا ..من دڵنیا ترم له دڵنیایی که ئێوه بونتان ته‌نها کێشه‌یه بۆ سلێمانی
بڕۆنه‌وه بۆ سه‌ری ڕه‌ش له‌وێ دڕێژه به زۆرداریه‌کانتان بده‌ن
من وه‌کو دڵسۆزێکی ڕق له دڵ پێتان ده‌ڵێم چونکه به‌ری خۆر به هه‌ور نه‌گیراوه
ئه‌وه بزانن که ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆن ڕۆڵه‌ی به‌جه‌رگی سلێمانی (خوێ) ده‌که‌نه پێڵاوه‌کانتانه‌وه!!
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر من بوو وتم ڕق و قینی جه‌ماوه‌ر ئه‌تان ڕوخێنێت
شۆڕشی گه‌نجان واتان لێده‌کات فریا نه‌که‌ون بارگه‌تان کۆکه‌نه‌وه
ئازادی و عه‌داله‌ت و یه‌كسانی ده‌چه‌سپێت له‌م ده‌فه‌ره
چۆله‌که زه‌رده‌کان هه‌موو له‌شه‌قه‌ی باڵ ئه‌ده‌ن بۆیه ئه‌وه ئاشکرا ترین په‌یامه بۆ ئێوه‌ی خوێن ڕێژ و دور له یاسا ..
بـڕۆن.. بـڕۆن.. بڕۆن ..سلــــێمانیــتان وێران کــــرد
ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆن دڵنیابن خه‌ڵکی ئێوه ده‌که‌ن به پـــرد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست