لەسەیرى هه‌ڵوێسته‌به‌رزه‌کانی فریشتە ، نه‌ویه‌تی لاوەند و جوندیانیم بینى !!
Friday, 06/05/2011, 12:00
بیستم هاوڕێ گیان پێیان ووتى بڕۆوە ماڵ ، بیستم پێیان ووتى كارت لاى ئێمە تەواو ، بیستم دوایى دوانزە ساڵ كاركردن پێیان ووتى ماڵئاوا ، هاوڕێم فریشتەخان نازانم چى بڵێم و چیت بۆ بنووسم ، هاوڕێم فریشتە گیان نیگەران مەبە خەم دات نەگرێ ، چونكە ئەمانە هەر لەئەجەلەوە سپڵە و بێ وەفا بوون ، ئەمانە بیریان چوو چۆن هاتن بۆ سلێمانى و چۆن ڕاونرابوون لەلایەن پارتى و بارزانیەوەو لێرەش چۆن پێشوازى كران ، ئەمانە چاكەى ئەوكاتەیە ئەیدەنەوە ، سلێمانى بوو باوەشى بۆ ئەمانە كردەوە ، ئەمانە نمەك بەحەرامن ئەمانە ناتوانن لەناوچەكانى خۆیان فاتیحاش بەڕەوانى بخوێنن لەترسى پارتى كەچى لێرەش ئەبن بەزمان درێژ‌و تەقریرنووس و چاودێرى سیاسى دۆڕاوى زۆر مۆدێرن ، فریشتە گیان من ئەوانەم وەك ئەو ڕێویە دێنە بەرچاو كەئەچێتە سەر تەپۆڵكەیەك و سەیرى سێبەرى خۆى ئەكاو خۆى زۆر بەزلى دێتە بەرچاو ، ئەڵێ ئەى ئەوە منم ئەبێ ئێستا پەلامارى شێر بەم ، بەرەو دارستان بۆ لاى شێر هەنگاو ئەنێ بەنزیك بوونەوە لێیان پەلامارى ئەدەن و ڕێوى پارچە پارچە ئەكەن ، من ئەوانەم بەهەمان سیناریۆ دێنە بەرچاو سەیرى دەنگ و قورسایى خۆیان ناكەن لەناو شار ؟ نازانن ئەم شارە بووە بەشارى گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن ، نازانن ئەمانە سات بەسات ناشیبرینتر ئەبن لاى خەڵكى شار ، ئەمانە ڕوویان نیە ، هەست و نەستیان نیە ئەمانە هیچ بەهایەكى ڕەوشت و ئەخلاق و مرۆڤایەتیان نیە ئەگینا خۆیان ئەبوو دەمێك بووایە بەئەسپایى لەم شارە بڕۆیشتانایەتە دەرەوە تا ئاسۆى دەلاكێك نەهاتۆتەوە بۆ شار و ڕاوى نەناون ، تالەمە زیاتر سووكترو ڕیسواتر نەبوون لاى خەڵكى شار ، فریشتە گیان كەم كەس هەیە بەوەى تۆ نیگەران نەبووبێ ، ئەزانى تۆ چەندە خۆشەویست بووى لاى خەڵك و بینەرانت ، چونكە تۆ هەرلەسەرەتاوە بەرنامەكانت بەرنامەى هەموو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەكان بوو هەمووانت ئاوێزانى یەكتر كردبوو ، بۆیە دڵنیابە تۆ بەتەنهانى ، كەئەم هەواڵەمان بیست مووچڕكە بەلەشمانا هات ، دڵنیابە فریشتە گیان ئێمەى هاوڕێیانى تۆ وەك ئەوان نین ، ئێمە داواى لێ بوردن ئەكەین لەتۆ ، ئێمە نازانین چۆن بدوێین لەگەڵ تۆ ، تۆ ئەبوو پەیكەرى ڕێز‌و خۆشەویستیت بۆ بكرێ ، چونكە تۆ هەر بەڕاستى فریشتەبووى بۆ هەموو لایەك ئەوانیش هەر بەڕاستى سپڵەو بێ وەفابوون بەرامبەر هەموو لایەك ، تۆ هەر بەڕاستى مایەیى خۆشحاڵى بووى بۆ هەموو لایەك بۆ تێكرایى كچان و كوڕانى كوردستان ، تۆ چۆن بەردەوام بزە لەسەر لێوانت بووە ئاواش بەردەوام ویستووتە بزە بخەیتە سەر لێوانمان ، ئەگەر ئەم كەناڵە تۆزێك جوانى و ئابڕووى مابوو بەو بەرنامانەى هاوشێوەى بەرنامەكەى تۆ بوو ئەگینا دەمێكە ئەو كەناڵە خۆى فرۆشتووە و خۆى ساغ كردۆتەوەو زۆربەى زۆرى خەڵك دیلێتى كردوە ، ئەمانە چۆن بەزمانە زڕە زبر و ناشیرینەكەیان شەڕێكى نەگریسى ناوخۆیان خۆش ئەكرد و بەنزینیان پێدا ئەكرد ئێستاش بەهەمان شێوە لەسەر هەمان ڕیتم و میرات و عەقڵ و مێژوو ئەیانەوێ خۆیان پڕكەنەوە بەناشیرینى ، فریشتە گیان تۆ نازانى ئەمانە چەندە ترسنۆكن ، تۆ نازانى ئەمانە چەندە ناشیرین بوون لاى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان بەتایبەتیش لاى خەڵكى خۆیان !!
لەكۆتایدا فریشتە گیان دڵ لەدڵ مەدە ئێمە هەموومان هاوڕێ ى تۆین ئێمە هەموومان پشت و پەناى تۆین ، ئێمە تۆ ئەخەینە بانى چاومان ئەوانیش ئەخەینە زبڵدانى مێژوو ، چونكە تۆ نازانى ڕق چیە ، بێ وەفایى چیە ، ئەوانیش تەنها ڕق و سپڵەیى ئەناسن بۆیە مێژوو نەفرەتیان لێ ئەكات و مایە پووچیان بۆ ئەمێنێتەوە ، تۆ بەهەوڵ و هیمەتى خۆت پێگەیشتى بەخەندە و بەرنامە قەشەنگ و جوانەكانت ئاوێزەى بینەرانت بوویت ، ئەوانیش بەماستاو و نووسینى چەواشەكارانە و دەست ماچ كردن و وەستان لەپشت دەرگاى بەرپرسان و بەجاسووسى و نووسینى ڕاپۆرت لەسەر هاوڕێ كانى خۆیان پێگەیشتن ، بۆیە دڵنیام تۆ هەر سەركەوتووى ، ئەوانیش هەر دۆڕاو ناشیرنن ، چونكە تۆ فریشتەى ، تۆ میهرەبانى ، تۆ فریشتەى ، تۆ میهرەبانى !!
________
فریشته مسته‌فا له كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان دوورخرایه‌وه 3/5/2011 لڤین
فریشته مسته‌فا، بێژه‌رو پیشكه‌شكار له كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه. به وته‌ی خۆی دورخستنه‌وه‌ی به‌و هۆیه‌وه‌یه كه مێرده‌كه‌ی له كۆمپانیای وشه‌ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه.
دوورخستنه‌وه‌ی فریشته پاش دوورخستنه‌وه‌ی ره‌نج سه‌نگاوی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی كوردسات دێت، به‌هۆی پارچه شیعرێكه‌وه كه ئیدانه‌ی هێنانی هێزی كردبوو بۆ سلێمانی.
فریشته مسته‌فا له لێدوانێكیدا بۆ لڤین پرێس رایه‌گه‌یاند كه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له كۆمپانیای وشه‌یه، له لایه‌ن لاوه‌ند نه‌وزاد، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كه‌ناڵه‌وه‌كه‌وه دوورخراوه‌ته‌وه.
فریشته ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئێستا ئاماده‌كاریی به‌رنامه‌ی وتووه كه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی پێشكه‌شبكات به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسی به‌شی به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌وه پێی راگه‌یه‌نراوه كه به‌رنامه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار راگیراوه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست لڤین پرێس كه‌وتووه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت چه‌ند كارمه‌ندێكی تریش له هه‌مان كه‌ناڵ ده‌ربكرێن.
فریشته وتیشی هه‌ر له‌و كاته‌وه كه لاوه‌ند نه‌وزاد بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ر، بریاری ده‌ركرنی من دراوه، به‌ڵام هاوڕێكانم دڵیان نه‌هاتووه پێمبڵێن.
فریشته كه 12 ساڵه له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان بێژه‌رو پێشكه‌شكاره، زۆر به نیگه‌رانیه‌وه له بریاری به‌ڕێوه‌به‌ره نوێیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌ڕوانێت‌و د‌ڵێت "لاوه‌ند ده‌یه‌وێـت پیشانی بدات، كه زۆر دڵسۆزی یه‌كێیته".
وتیشی "هه‌رگیز ناگه‌رێمه‌وه بۆ گه‌لی كوردستان".
فریشته مسته‌فا پێش دوورخستنه‌وه‌ی له گه‌لی كوردستان، دوایه‌مین چاوپێكه‌وتنی خۆی وه‌كو بێژه‌رو پێشكه‌شكار له گه‌لی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره 24ی گۆڤاری لڤینی نوێ‌دا ئه‌نجامدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست