تکایە ئەزموون لە یەکێتی وپارتی تێک مەدەن
Friday, 15/04/2011, 12:00
زۆر جار گوێمان لە پارتی و یەکێتی دەبێت دەلێن با ئەم ئەزموونەمان لێ تێک نەچێ؟؟؟ کامە ئەزموون ؟؟ ئەو ئەزموونە ی بۆ ئێوە بۆتە بەھەشت و بۆئێمەش دۆزەخ؟؟بۆ کوری بەرپرس دەبێت ئەزموونی لەچاکترین کۆلیژی ئەھلی بخوێنی ئەزموونی ئێمەش لە کۆلێژی ئێواران چونکە تاقی بەیانی لە کرێکارین بەھۆی گیان لەدەس دانی باوکامان یا لە شەری بەعس یا انفال یا برا کوژی ...جا تکاتان لێ دەکەم ئەزموون لە بەرپرسەکان تێک مەدەن با بانقەکانی ئەوروپا پڕلە دۆلاری دزراوی ئەم میلەتە بکەن ..تکاتان لێ دەکەم ئەزموونیان لێ تێک مە دەن باھوتێل و رێستۆرانتی بەرز تر دروست بکەن تاکایە ئەم بەرپرسانە زۆر ماندوون لە خیانەت کردن لە میلە تەکەیان باکەمێک بەخینی میلەتەکەیان بحەسێنەوە چونکە دڵیان بە م کارە ئاسودە دە بێت..تاکاتان لێ دەکە م لە ٧٤ و ٣١ ی ئاب و ٦٦ وەوە زۆر ماندوبوونە با کەمێک بحەسێنەوە تاکاتان لێ دەکەم ئەزمونمان ٢٠ سالە ناسکە تێکی مەدەن ..با٢٠ ی تریش بروا تا کەمێک گەورەتر بێت..تاکاتان لێ دەکەم ئەم خەڵکەی ھاتۆتە سەر شەقام کەسانێکن ھەستی شۆرش گێریان نەماوە زگیان بە م ئەزموونە ناسوتێ..پێوست ناکات گوێیان لێبگیری ئەوانە نازانن ئەمنی قەومیمیان لە خەتەرە..تاکاتان لێ دەکەم لێگەرێن ژن و کوری بەرپرس با لەناو خانووی ١٢٠٠ دە فتەری بژیت و ئێمە ش لە خانووی قور تکایە ئەزموونیان لێ تێک مەدەن...کوری بەرپرس با بە وەنەوشە بڕوا بۆ کۆلێژ ئێمە ش بە پاس تکایە ئەزموونیان لێ تێک مە دەن......تکایە...... تکایە...
خۆشەویستان کە دەلێن ئە زموونمان لێ تێک مەدەن ئەو ئەزمونەی دە لێن..کەبەراستی ئەزموونە یاخوا خودا لێتانی تێک بدات چونکە پارەی دەمی ئەو ھەتیوانە یە کە لە شەری برا کوژی بە کوشتنتان دان و دوایش خۆتان بەری کرد لێ یان ..ئێوە ئەزمونێکی رەشتان ھەیە..ئێوە ئەزموونتان پرە لە درۆ ..ئەزمونتان پرە لە جاشایەتی.. ئەزموونتان پرە لە کوشتنی گەنجی کورد.. ئەزموونتان پرە لە دزی کردن ..دڵنیام بەم زوانەش رووتان رەش دەبێت و دە چنە زبلدانی مێژووەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست