نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ به‌ڕێز کاک شۆڕش حاجی کاندیدی لستی گۆڕان .

Thursday, 18/02/2010, 12:00


زۆر به‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانن ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌کرێت کوردستان به‌ره‌و پاش ده‌چێت و هه‌روه‌ها ئازادی و دیموکراتیش بوونی نابێت .
پرسیاره‌که‌ لێره‌دایه‌ ، تۆ کام کاندیدت ده‌ست نیشان کردوه‌ بۆ چوار ساڵی داهاتوو شه‌ڕی ناو په‌رله‌مانی عێراقم بۆ بکات له‌ رووی یاسایی و ده‌ستووری ؟
جه‌نابتان وادیاره‌ ده‌تانه‌وێت ڕاستیه‌کان دیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ بکه‌ن و خۆڵمان به‌ چاو داکه‌ن !
ئه‌و کاته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز (ڕه‌گ) بوون ، ئێمه‌ی ریفۆرمخوازیش پشتیوانیمان له‌ ئێوه‌ ده‌رکرد له‌ ناوه‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا ،وه‌ ئێمه‌ی نه‌زانتان کرده‌ په‌یژه‌ و سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌ره‌وه‌ ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئیشتان به‌ ئێمه‌ بوو تا گه‌یشتنه‌ مه‌رامه‌کانی خۆتان !
تۆ چۆن ده‌ڵێیت هه‌موو پاڵێوراوه‌کانمان له‌ ئاستی پێویستدانه‌ ؟!
ئێوه‌ ده‌بێت یه‌کێک هه‌ڵبژێرن ببێته‌ نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه‌ که‌شایه‌نی ئه‌و پۆسته‌ بێت و که‌سێکی شاره‌زا بێت له‌ بواری یاسای و ده‌ستووردا ، تۆ ده‌ته‌وێت به‌ خانم (ئاشتی ابراهیم اسماعیل عمر) پێگه‌ی کوردم بۆ به‌هێز بکه‌یت له‌ په‌رله‌مانی به‌غدا ؟!
ئێوه‌ ده‌ڵێن ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێستا نه‌یان توانیوه‌ هیچ بکه‌ن بۆ کورد ، منیش له‌ گه‌ڵ ئێوه‌ دام و ده‌ڵێم به‌ ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون ، به‌ڵام نابێت ئێوه‌ش به‌کاندیدی ناشی و له‌ڕو لاوازی نایاسایی وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌ و که‌سانێکی بێتوانا به‌رنه‌ ناو په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ پله‌ و کورسی و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌ که‌سی !
چونکه‌ په‌رله‌مانی ئێستا زۆربه‌یان له‌ بواری یاسای و ده‌ستوور هیچ شاره‌زایه‌کی ئه‌وتۆیان نییه‌ و ته‌نیا بۆ مووچه‌یه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌ و به‌س ، ئێوه‌ش گه‌ر که‌سانێکی ده‌رچووی بواری یاسای و شاره‌زا هه‌ڵنه‌بژێرن بۆ شه‌ڕی یاسای و ده‌ستووری ناو په‌رله‌مان ، پێموایه‌ نه‌چوونتان زۆر باشتره‌ له‌ چوونتان !!!
کۆیه‌‌







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە