جه‌میل هه‌ورامی و میژوویه‌کی پر شه‌رمه‌زاریی
Friday, 28/01/2011, 12:00
وه‌ک ده‌ستپێک ده‌مه‌وێت ده‌ستخوشی له‌و به‌ڕێزه‌بکه‌م که‌بابه‌تێکی نووسیبو به‌ناونیشانی (جه‌میل هه‌ورامی له نێوان سیاسه‌ت و باخه‌وانیدا).
دیاره ئه‌م به‌ڕێزه زور له نزیکه‌وه ئاگاداری مێژوی که‌سێکی وه‌ک جه‌میل هه‌ورامی نییه، بۆیه به پێویستم زانی زانیاری زیاتر به‌جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان بده‌م سه‌باره‌ت به‌و پیاوه‌ی که‌ئێستا کراوه‌ته به‌رپرسی پیشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان.
گه‌ر که‌مێک بگه‌رێینه‌وه بۆ مێژوی که‌سایه‌تی جه‌میل هه‌ورامی، له‌سه‌رده‌می حکومه‌تی به‌عسدا ئه‌ندامێکی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراکی بووه، یه‌کێک بووه له‌وانه‌ی که‌هاواری کردووه دارگوێزه‌کانیش به‌عسییه، خه‌لکی به‌شه‌ره‌فی هه‌ورامان شایه‌تی حاڵن، که‌ئه‌م پیاوه ناتوانێت له‌ناو ته‌وێڵه‌دا بیست که‌س کۆبکاته‌وه، چو‌نکه له ڕووی که‌سایه‌تییه‌وه‌مروڤێیکی زۆر بێشه‌خسیه‌ته.
سه‌ره‌تای چوونه ده‌ره‌وه‌ی بۆ ناو ڕیزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، دوای ئه‌وه بووه‌که له‌سالی (1979) به‌لێبوردنه گشتیه‌که ئازاد ده‌کرێت زیندانیه‌که‌شی له‌سه‌ر بیر‌و رای سیاسی نه‌بووه به‌ڵکو له‌سه‌ر تاوانێک ئه‌نجامی دابوو به‌رامبه‌ر براده‌رێکی خۆی، که چوبوون بۆ خواردنه‌وه بۆ سه‌رچنار، دیاره ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ئه‌و کاره‌ی کردووه دوای ئاشبه‌تال بووه، پاش ماوه‌یه‌ک له ئازاد کردنی ده‌چێته ناوچه‌ی هه‌ورامان، په‌یوه‌ندی ده‌کات به‌مه‌فره‌زه‌یه‌که‌وه ه‌بریتی ده‌بن له (حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید و مام هه‌لمه‌ت و مام هادی و شه‌هید نیازی هه‌ورامی) هه‌ندێک له‌و براده‌رانه ده‌یناسن و ده‌زان سه‌ر به‌حکومه‌ت بووه پێی ده‌ڵێن وه‌رت ناگرین بڕۆره‌وه با نه‌تکوژین، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت مه‌مکوژن من نه‌هاتووم زه‌ره‌ر له ئێوه بده‌م، هاتوم یه‌کێ له ئایه‌تولاکانی ئیران بکوژم، دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه‌هیج زه‌ره‌رێکم نابێت بۆ پێشمه‌رگه، ئه‌و براده‌رانه‌ش له‌به‌ر تێکه‌ڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی و ناسینی بنه‌ماڵه‌که‌ی نایکوژن، به‌س وه‌ری ناگرن و ده‌ینێرنه‌وه، له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌بێته فه‌رمانبه‌ر له‌به‌رێويبه‌رایه‌تی ئه‌و‌قافی سلێمانی پاش ماوه‌یه‌ک له‌ناو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافدا پاره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کان ده‌با‌ت و ڕووده‌کاته شارباژێڕ له‌وێ په‌یوه‌ندی ده‌کات به (حاکم عومه‌ره‌وه) که ئه‌وکات سه‌ر به باڵی شورشگێڕان ده‌بێت.
له ساڵی 1983 دا جه‌میل هه‌ورامی چه‌ند براده‌رێکی تری ده‌که‌ونه ناو مه‌فره‌زه‌یه‌کی شوسیالیسته‌وه، له‌ناوچه‌ی شاره‌زور و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن ئه‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیدا ده‌گیرێن بریتی بوون له (جه‌عفه‌ر حاجی ئه‌وڵا.. له‌گه‌ڵ شه‌وکه‌ت حه‌مه‌ساڵح) که ئێستا ژنبرای مه‌لا به‌ختیاره له لای حیزبی شوسیالستی کوردستان (حسک) زیندانی ده‌کرێن، جه‌میل هه‌ورامی کاتێک له زینداندا ده‌بێت هیچ وره‌قه‌یه‌کی سیاسی نابێت و له ناو زیندانییه‌کاندا به‌که‌سێکی بێوره ده‌ناسرێت و دان به هه‌موو شتێکدا ده‌نێت ئه‌وه‌ی له هه‌گبه‌یدا ده‌بێت ده‌یدرکینیت و خوڕاگر نابێت وه‌ک ئه‌و که‌سه جوامێرانه‌ی له زیندانه‌کاندا تا ئه‌و کاته‌ی گیانی پاکیان ده‌سپێرن ته‌نها وشه‌یه‌کیش نادرکێنن.
ئه‌و به‌رێزه‌ی بابه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر نووسیبو، به‌داخه‌وه ئاماژه‌ی به‌سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌شی نه‌کردبو، که خاوه‌نی چه‌ند خانووه و شاره‌زایی ته‌واوه‌تیشی نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و باخه‌ی، که هه‌یه‌تی له چه‌قچه‌ق که‌م مه‌ساحه‌که‌ی چه‌نده و چه‌ند بینا و شتی تریشی تێدا کردووه له‌ناو باخه‌که‌یدا، باخه‌که‌ی بریتیه له (14) چوارده دونم (2) دوو دونمی داوه به حاکم قادر (12) دوانزه دۆنمی ماوه‌ته‌وه له ناو مه‌شته‌له‌که‌دا (3) سی بینای گه‌وره‌ی تێدا کردووه چه‌ندین خانوی پلاستیکی کردووه بۆ شه‌تڵ و ڕووه‌که تایبه‌ته‌کان، هه‌ر له ناو به‌خه‌که‌دا حه‌وزێکی ماسی گه‌وره‌شی کردووه پێ ده‌چێت ته‌بیعه‌تیان نه‌چێته سه‌ر ماسی ناو بازار بیخون کاتێک شه‌وانه مێزی خواردنه‌وه‌یان ده‌ڕازیننه‌وه له‌سه‌رپاره و پولی خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان.
با بیینه‌سه‌ر خانوه‌کانی که‌خاوه‌نی چه‌ندین خانووی ئاشکرایه و چه‌ندینیشی ژێر به‌ژێر هه‌یه، که دیاره ته‌نها خۆی ده‌زانێت له‌کوێن؟ له‌گه‌ڕه‌کی فیرعه‌ونه‌کان پارچه‌یه‌ک زه‌وی وه‌رگرتووه له سه‌رده‌می کافیه خانی ژنی عومه‌ر فه‌تاحدا، کاتێک وه‌زیری شاره‌وانی بووه‌که مه‌ساحه‌که‌ی (375)م بووه، ئێستا خانوه‌که‌ی که خۆی تێیدا نیشته‌جێیه له گه‌ڕه‌کی (ئاشتییه) هه‌ر به‌رامبه‌ر خانووه‌که‌ی پارچه‌یه‌ک زه‌وی داگیر کردوه‌وه و کردوشیه‌تی به‌خانو بۆ پاسه‌وانه‌کانی. ئه‌م قاره‌مانه به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه خانویه‌کی گه‌وره‌ی له ناوچه‌ی هه‌ورامان کردوه له ته‌وێڵه که تێچونی مه‌سره‌فی خانوه‌که‌ی له‌و جێگایه‌دا 3 به‌رامبه‌ر به‌خانویه‌کی ناو شاره‌کانی تیده‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و شوینانه که‌ره‌سه‌کانی، که بۆی ده‌به‌ن به‌و ولاخه نه‌ک به سه‌یاره‌ی بارهه‌ڵگر جگه له‌و شتانه‌ی باسمان کردن، وه‌ک ده‌ڵێن خاوه‌نی به‌نزین خانه‌یه‌کیشه، یانه‌یه‌کی مه‌شروب خواردنه‌وه‌شی هه‌یه، به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ستیش که‌وتون له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان شه‌ریکه له‌گه‌ل تاجره‌کانی ئه‌و سنوره‌دا.
ئافه‌رم جه‌میل هه‌ورامی نه مێژووت مێژویه‌کی ئه‌وه‌نده پاکه، نه ته‌مه‌نی پیشمه‌رگایه‌تیشت ئه‌وه‌نده زۆره، ئێستا بویته‌ته میراتگری خه‌ڵکی کوردستان و به‌ڕاست و چه‌پ سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی کوردستان ته‌خشان و په‌خشان ده‌که‌یت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خوت و بنه‌ماڵه‌که‌ت! دیسان ئافه‌رین عومه‌ر فارسی خاوه‌نی کوردستان نێت، که ژنبراته و بوژاندۆته‌وه، مانگانه مووچه‌شت بۆ ئه‌و بڕیوه‌ته‌وه. نه‌هامه‌تی له‌وه‌دایه که‌سانی وه‌ک ئێوه‌مانان ئێستا ده‌م ڕاستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانن، بۆیه ڕوژ له دوای روژ ڕوو له‌پوکانه‌وه و نه‌ماندایه، هه‌تا ئێوه‌مانانیش له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بن و ووڵات به‌رن به‌ڕێوه، هه‌م داهاتووی یه‌کێتی و هه‌م داهاتووی گه‌له‌که‌شمان به‌ره‌و تاریکستان مل ده‌نێت.
سوپاس بۆ کوردستانپۆستیش که دیتم ناوه‌که‌ی خستۆته لیستیی تاوانباره
2011/1/27
سلیمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست