کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشمەرگە دێرینەكانى حزبى شوعى لەبەردەم ڤیلا زەخمەكانى سەركردەكانیان ....

Monday, 17/08/2009, 12:00


بەڵگەنامەیەكم لایە كە سكرتێرى كۆمیتەى پارێزگاى هەولێر بێچگە لە برازایەكى برایەكى خۆى بە پلەیەكى باش وەك پێشمەرگەى دێرینى حزب خانەنشین كردووە بەبێ ئەوەى رۆژێكیش پێشمەرگایتیان كردبێت , كەچى لەم رۆژانە چەند پێشمەرگەیەكى دێرینى حزبم بینى بەتایبەتى ئەوانەى لە سنورى دەشتى هەولێر پێشمەرگایەتان كردووە لە حاڵێكى خراپ وشپرزە دەژیان ئەوان لەگەل ئەوەى تا ئێستا بە هەموو شكستەكانى حزب رازین نوقەیان لێوە نایەت بەڵام مرۆڤى بە ویژدان دەبێت هەمیشە بەوپەرى رێزەوە سەیریان بكات خۆ هەموو ئەو قوربانى دان وبەرخوادنەى ئەوان لەبەردەم هێزە جەبروتەكەى بەعس كردویانەپێشمەرگەى كەم حزب هەیە كردبێتی كەچى ئەوان تا ئێستا لە جاران ماندوترو ماف خوراو تر دەبینرێن, لەوانیبە ئۆباڵى رەنج بەخەسار چوونى ئەو پێشمەرگانە بەشێكى زۆرى لە ئەستۆى خۆیان بێت چونكە تا ئێستا نەیان توانیوە لەبەردەم قیادە موستەفیدەكەى ئەم حزبە فزەیان لێوەبێت كەچى ئەوان هەر روخسار ماندوو تر لە جاران و قیادەش سوروسپى تر لە جاران .
شوعیەكانى كوردستان ئێستا لەبەردەم دوو ریانێكى سەخت ودژوار تێدەپەرن رۆژ لە دواى رۆژ حزبەكەى فەهد بەهۆى دەست تێوەگەڵانى قیادەكەى لەگەل حزبە ناسیۆنالیست وبە زۆر داسەپاوەكەى كوردستان لاواز دەبێ وخەڵكە دڵسۆزو بەوەفاكەى وەك سەهۆڵ لەبەردەم شكستەكان دەتاوێنەوە , خۆ ئەگەر قسە لەسەر هۆكارەكانیش بكەین لەوانەیە لەم قۆناغە قیادەى ئەم حزبە دەیەها بیانوى بێ مانا بهێنێتە گۆر بەڵام ئاخۆ خوێندنەوە بۆ هەموو شكستەكانى حزب لە دواى راپەرین چەند هەنگاوێكى دەوێت لە هەمووى گرینگ تر لەم قۆناغە پشتگیرى كردنە لە هەڵوێستە جوامیرانەكەى هاورێیانى كۆمیتەى دەرەوەى حزبى شوعى كوردستان كەچەندین خاڵى گرینگى تێدا ئاماژە كراوە زۆر ژیرانەش خاڵ لەسەر وشە شاراوەكانى شكستى حزب لە هەڵبژاردنەكان دادەنێن بۆیە تا زووە دەبێت هاورێیانى دەرەوە و ناوەوە دەستى خۆیان لێ هەڵكەن و چیتر قبوڵى ئەوە نەكەن حزبى شەهیدان ببێتە گاڵتە جارى خەڵك ونوكتەى سەر زارى ناحەزانى شوعیەكان لە هەمووش گرینگ تر دەبێت لێكۆڵینەوە لەگەل بەناو هەندێ لە قیادە و كادێرەكانى ئەم حزبە بكرێت كە لەپاش راپەرینەوە لە خۆ دەوڵەمەند كردن و بازرگانى كردن بەخوێنى شەهیدان هیچ كارێكى تریان نەكردووە , وەك ئەو بەڵگەنامانەى لامە نیشان دەدات كە بەشێكى زۆرى قیادە و كەوادیرى ئەم حزبە لە پاش راپەرینەوە بوونەتە بەشێك لە گەندەڵیەكان زۆربەیان بەشهادەى تەزویر كۆلێجى یاسیان تەواو كرد یا ئێستا قوتابى كۆلێجن بێجگە لەمەش زۆربەیان لە جیات پارەچە زەویەك دوو سێ پارەچە زەویان لەباشترین شوێن وەرگرت بێجگە لە ئیمتیازاتى تر , ئیسَتابەشێك لە قیادەى حزبى شوعى كوردستان بەهۆى ئەوەى خۆیان گەندەڵن تا ئێستاش داكۆكى لە گەندەڵەكانى ناو حزب دەكەن ئابروشیان نیە بچنە ناو كادیرانى خۆیان چونكە ئەوانیش تازەى فێرى ناو بێخەفى فێنك و ڤیلاوشوقەكانى زەكەریا بوون ..
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە