یەكێتی و هەڵوەشانەوەی مەڵبەندی توركمانی و عەرەبی
Sunday, 05/09/2010, 12:00
كەركوك ئەوشارەی هەموو دونیا گرەوی لەسەر ئەكات وەك مێزی قومارخانەكانی لیهاتوە ,ئەم شارەی هەمو نەتەوەكانی ئیراق و ووڵاتە دراوسێكان دەستی جۆراو جۆریان خستۆتە ناوی و هەر لایەنیكی دوستو نەیار بە شیوەیەك كاری تێدا ئەكات , توركمانیش یەكی لەو بابەتانەیە هەمو لایەك لەسەری ئەدوین و بەكاریان ئەهینن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان , لە ناو هەمو ئەم دەست تێوەردانانەدا یەكیتی وەك ئەوەی زیاتر هەستی بە مەسئولیەت ئەكرد بەرامبەر بە دانیشتوانی كەركوكو نەتەوەكانی كەركوك دەستپیشخەری كرد لە دروستكردنی مەلبەندێكی توركمانی و مەڵبەندیكی عەرەبی , لە ماوەی ئەم حەوت ساڵە كۆمەڵی ئیشی باشیان كردبو هەندیك توركمانو عەرەبی جوراو جوریان كۆكردەوە لەناو ئەو مەڵبەندانە وەك رێكخستنی یەكیتی نیشتمانی كوردستان راستە ئەو كۆكردنەوەیە كەمو كورتیتیدا هەیە هەندێك خەڵكی تیدا بووە كە مەرغوب نەبونە هەر وەك چۆن لەناو مەڵبەندە كوردی یەكانیش كۆمەلی َ خەڵكی ناشیاو كۆكراوەتەوە تاكو ئیستا ئەوانیش هەمان شیوە ئەوجۆرە خەڵكانەیان تێدا بووە , دیارە نێگەرانیەك دروست بوبو لەلایەن هەندیك لەدەسەڵاتە كوردی یەكانەوە زیاتر مەبەستی ئەو نیگەانیە لەسەر دەسەڵاتی هەردوو مەڵبەندەكە بو ئەم هۆكارەش مەسائیلی تەكەتولات بو نەك بەرژەوەندی یەكیتی و كوردو كەركوك , لیپرسراوەی مەلبەندی توركمانی پبشمەرگەیەكی دیرینی یەكیتی یەو بەرەگەز توركمانە هەمان شیوە لیپرسراوی مەڵبەندی عەرەبی پیشمەرگەیەكی دیرینەوە بەرەگەز عەرەبە , لە كۆنگرەی 3ی یەكیتی بریاری هەلوەشانەوەی ئەو دوو مەڵبەندە نەدراوە بەڵام دەسەڵاتەكان بیركردنەوەی جیاوازیان هەبوە بۆیە ئەو دەسەڵاتەی دراوەتە سەرپەرشتی شارەكان لیرەدا رەنگدانەوەی خەراپی لێیۆتەوە لەبەرژەوەندی یەكیتی نیە بەڵكۆ لەبەرژەوەندی هەندێك دەسەڵاتدایە , لەراستیدا بریاری سەرەوە وابو كە ئەگەر ئەو مەلبەندە چل ئەندامی هەبی ئەوە هەر مەڵبەندە چونكە بۆ رای گشتی و رای توركی و توركمانی باشە یەكێتیش وەك ریكخراویكی سوسیال دیمەكرات بروای بەهەمو نەتەوە جیاوازەكان هەیەو بروای بە مافی هەمو لایەك هەیە ئیستا بە پێچەوانەوە ئەو بریارانە هەڵوەشایەوە مەڵبەندەكان نەماوە هەمو خرایە ژیردەسەڵاتی مەلبەندی كوردی یەوە بی بیركردنەوە لەبەرژەوەندی گشتی و رەچاۆكردنی تایبەتمەندی نەتەوەكانی ناو كەركوك , ئەو دوو مەڵبەندەلە هەڵیژاردنەكان توانیویانە چەند هەزار دەنگێك كەم بكەنەوە لە نەیارەكانو توندرەوەكانی عەرەبو توركمان خۆ ئەگەر اهتمامی تەواو بدرایە یا وەك بۆ نوینەرە كوردەكان پارە سەرف بكرایە بۆ توركمانەكانیش دوور نەبو كورسی یەكان بەدەست بهینایە ,ئەم شارە پیویستی بەدەسەڵاتیكە خاوەنی ئەقلێكی شارستانی بێ تا بتوانی حوكمرانی بكاتو بێ جیاوازی كردن لەناو كوردو نەتەوەكانی كەركوك , پێویستی بە ئەقلیەتیك هەیە شارەزاو لێكدانەوی هەبێت بە ئەو جیاوازی یانە وەك زمان وكەلتورو پێكەوە ژیان نەك لەناو خیدا هەولیً هەڵوەشانەوەی بریارەكانی سەروی خۆیانو گۆی نەدان بە بەرژەوەندی یەكان , باشتر وایە ئاگاداری كەركوك بن وەك خۆی دور لەهەمو سازشیكی تایبەت بەقسەی رەنگاو رەنگ كار بۆكەركوك ناكرێت .......2010-9-4
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست