دوو بنەماڵە جاشەكەى 31 ئاب و 66 بەرۆكمان بەردەن ...
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
سوپاس بۆ خوا ڕۆژی 25\7 زۆر شتى ڕون كردەوە بۆ جاشە كلك زەردەكان و بۆ جاش جەلالیەكان, بۆیان ڕون بۆوە كە چیتر ناتوانن یارى بە ئەقلی خەڵكى كوردستان بكەن و ئەو گورگەى لە پێستى مەڕدا شاردویانەتەوە زیاتر خەڵكى پێ تەفرە بدەن و یارى بە شعور و ئیرادەى خەڵك بكەن و چیتر خەڵك باوەڕ بە درۆ و دەلەسەكانیان ناكات.
لە 25\7 خەڵك پێی وتن هەرچەندە بەهێز و دەسەڵات و بەد ڕەوشت بن, هەرچەندە درندە بن و چڵكاو خۆرەكانتان وەك سەگى هار بەر ببنە گیانى خەڵكى كوردستان ناتوانن ڕێ لە دەنگ و ئیرادەى ئەو خەڵكە بێزار و توڕەیە بگرن.
خەڵكى ووڵاتەكەم پێتاندەڵێت داوێن پیسەكان بڕۆن ... بڕۆن بۆ وازمان لێ ناهێنن دەتانەوێت ئەوەى نەتانخواردوە ئەوەش بخۆن, لەم ووڵاتەدا چی شتێك ماوە نەتانخواردبێت ؟!! تەنانەت چاوتان بڕیوەتە گیرفانى ئەو باوكە پیرانەى لە سایەى دەسەڵاتى چلكنى ئیوەدا لە دواى مانگێك هیلاكى و پاككردنەوەى شەقام و شۆستەكانى ئەم وولاتە موچەكەى تەنها بەشى خەرجى مناڵە بچوكەكەى ناكات سەرەراى ئەوەى لە هەر یەكێك لە ئێوە زۆر نیشتمان پەروەرترە و سوتاوترە بۆ ئەم وڵاتە, دەپرسین كام پڕۆژە هەیە لەم كوردستانەدا هەردوو كومپانیا مافیا گەورەكەى سلێمانى و هەولێر خاوەنى نەبن؟!! ئایا ئەم گیرفانە دراوەتان كە هیچ پڕی ناكاتەوە كەى بیرتان دەكەوێتەوە دەست بكەن بە دوورینەوەى؟!!
ووڵاتتان وێران كرد... نەوەیەكتان لەناوبرد... بێ ڕێزى نەما نەیكەن بەرامبەر بنەماڵە و كەس وكارى شەهید و ئەنفالەكان نازانین لەوە زیاتر دەتانەوێت چى لە خەڵك بكەن؟!!
تكاتان لێ دەكەین بڕۆن و وازمان لێ بهێنن با ئێمەش تۆزێك وەك مرۆڤێكى ئاسایی بژین.. تكاتان لێ دەكەین وەل بن و چیتر كەس و كارى شەهید و ئەنفالەكان لێتان قبوڵ ناكەن و پێتان دەڵێن لەو دەموچاوە قێزەونەتان بێزار بوین تكایە بەرۆكمان بەردەن بەسە ئیتر پارە وەرگرتن بەناوى شەهیدەكانمانەوەو خواردنی.
لە كۆتاییدا پێتان دەڵێین ئەو دەستە بخەنە ژێر سەرتان كە ئێوە جێگەتان لە كوردستاندا تەواو كۆتایی هات تەمەنى درێژتان تەنها هەر ئەم چوار ساڵەیە كە ئەویشتان هەر بە ناپاكى و دزى و فێڵ بردە سەر.
مسعود وەرە سەیرى دەنگەكانت بكە لە سلێمانى بزانە خەڵكى چۆن تف و نەعلەتیان كردیت و بۆ هەتا هەتایە ڕیسوایان كردیت ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست