کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

یاسین بانیخێڵانی: بەختیار عەلی کێ بە گێل دەزانێت؟

يان خوێنەری کورد گێلە یان بەختیار عەلی خوێنەری کورد بە گێل دەزانێت!، تا ئێستا دەیان وتەو شیعری ناسراوی نووسەران و شاعیرانی ناسراوی دونیا بەناوی بەختیار عەلییەوە بڵاو کراونەتەوە، ئیتر نازانم بەختیار عەلی لەنووسینەکانیدا ئەو قسانەی بە بێ هیچ ئاماژەیەک بە سەرچاوەکانیان کردووە یان نا، بەڵام دەبوو بۆ جارێک...

یاسین بانیخێڵانی: کتێب سوتاندن و هەڵوێستی مشەخۆرەکان (بەشی یەکەم)

کۆمەڵێک لە کوردستان پەیدا بووە، وەک پەپەگای لەهەر کوێیەک ڕستەیەکی بەرگوێکەوت ئیتر بە بەردەوامی دەیجوێتەوە بەبێ ئەوەی وشەیەکی بۆ زیاد یان کەم بکات، ئەم نەوەیە زۆربەیان لە چینە خوێنەوار و (ڕۆشنبیرەکان)ن، کە لەم دوایانەدا دەرکەوت دونیا لە ناو لاپەرەی کتێەکانەوە نابینن بەڵکو لە گیرفانەوە خوێندنەوە بۆ گەردوونیش...

یاسین بانیخێڵانی: سێبه‌ره‌کانی حیزب

"کاتێک خۆری ڕۆشنبیریی کز ئه‌بێت، کورته‌ باڵا‌کان خۆیان ئه‌خزێننه‌ سێبه‌ره‌کان. کارل کراوس"ووته‌یه‌ک هه‌یه‌ ده‌ڵێت: (ڕیاکار ئه‌و که‌سه‌یه‌ کتێبی بێباوه‌ڕی (ئاتایستی) ده‌نووسێت، که‌چی نوێژو دوعا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی باشی لێ بفرۆشێت). ڕه‌نگه‌ ئه‌م ووته‌یه‌ پێناسه‌یه‌کی باشبێت بۆ ئه‌وه‌ی، له‌ دیوێکی تری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌،...

یاسین بانیخێڵانی: ده‌روازه‌یه‌ک بۆ قسه‌کردن: ئێمه‌ له‌به‌رده‌م چ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌داین!

له‌ کۆتایی مانگی هه‌شتی ساڵی 2008 دا چاوپێکه‌وتنێکم له‌ یه‌کێک له‌ ڕۆژنامه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ سازدرا، سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ئابوری کوردستان و هه‌ستی ده‌وڵه‌مه‌دبوون و زۆربوونی هه‌ژاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ وبازاڕی ئازاد و کرانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ ڕووی بازاره‌کانی جیهاندا، له‌ وه‌ڵامی...

یاسین بانیخێڵانی: ده‌سه‌ڵاتی علوج

‏وا بزانم که‌سێک نییه ‌له ‌عێراقدا ئاشنا نه‌بێت به‌ووشه‌ی علوج، ئه‌م ووشه ‌له دوای به‌کارهێنانی له‌لایه‌ن وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ڕژێمی به‌عسی ڕوخاوه‌وه‌، موحه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف مانا ڕیشه‌ییه‌که‌ی خۆی له‌ده‌ستدا و بوو به‌چه‌مکێکی گاڵته‌ئامێز نه‌ک هه‌ر له‌ناو کۆمه‌ڵگای عێراقیدا بگره ‌له‌جیهاندا. ‌یه‌کێک...

یاسین بانیخێڵانی: چل ساڵ ته‌مه‌ن، چل ڕۆژ گریان

پێشکه‌شه‌ به‌ ڕۆحی شه‌هیدانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواترله‌ چل ساڵی ته‌مه‌نمدا زۆر ڕووداو گریاندوومی‌، زۆریش به‌ شێوه‌یه‌ک هه‌ژاندوومی زمانی گریانی لێسه‌ندوومه‌ته‌وه‌و تا ئه‌مڕۆ هه‌ست ده‌که‌م کانییه‌ک گریانه‌ له‌ناخمدا و ناته‌قێت، شکستی زۆرم دیووه‌، که‌ پاڵه‌وانه‌کانی وه‌ک ئه‌سپێک له‌کاتی نائومێدیدا له‌...

یاسین بانیخێڵانی: سه‌رۆک و فه‌یسبوک

له‌ نوێترین وتاریدا سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌ خۆی له‌قه‌ره‌ی بابه‌تێکی هه‌ستیاردا، که‌ وانه‌یه‌کی نوێی فێری ئێمه‌ کرد و ئێمه‌ی له‌ هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی مێژو ئاگادار کرده‌وه‌، ئه‌ویش به‌ باسکردن له‌ دونیای گه‌یاندن و ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌کان (Communication) کاتێک ده‌ڵێت: "من ده‌زانم...

یاسین بانیخێڵانی: مردن هێشتا به‌رده‌وامه‌

چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌ی Taz.deی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ Tilman Zlch سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریکردن له‌ گه‌له‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێکراوه‌کانتاتس: به‌ڕێز تسویلش ئه‌مڕۆ (16.03.2011 وه‌رگێڕ) ساڵڕۆژی په‌لاماری چه‌کی کیمیاوییه‌ بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌، هێشتا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و هۆشی گشتی ماوه‌؟تسویلش: زۆر، ئه‌گه‌رچی...

یاسین بانیخێڵانی: دیوه‌ ترسناکه‌کانی شه‌ڕ و ئاشتی ینک و پدک

له‌ سه‌ره‌تای مانگی یانزه‌ی ساڵی 2000دا پاش شکسته‌کانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵ و کوردو کۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆی هه‌ردوو زلحیزبی جاران (ینک و پدک)، ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵێک نووسه‌رو ڕۆشنبیر له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌ی کوردستان که‌مپینێکمان له‌ ژێر ناوی (کاروانی ئاشتی) ڕێکخست، ئه‌وه‌بوو...

یاسین بانیخێڵانی: سه‌رۆک له‌ ڕۆمایه‌

ئاگریان له‌ ڕۆما به‌ردا، کێ ئه‌و ئاگره‌ی هه‌ڵگیرساند، که‌س نازانێت، هه‌موو لایه‌ک ده‌ست بۆ سیاسییه‌کان ڕاده‌کێشن، ڕۆما ده‌سووتێ، خه‌ڵک نازانن به‌ره‌و کوێ هه‌ڵبێن و چۆن خۆیان له‌م ئاگره‌ ده‌رباز بکه‌ن، نیرۆ*1 بێباکانه‌ ڕۆشتۆته‌ سه‌ر یه‌کێک له‌ تاوه‌ره‌ به‌رزه‌کانی ڕۆماو ئاوازی شیعره‌کانی هۆمیرۆس*2...

یاسین بانیخێڵانی: به‌ گوڵ و گۆرانی وه‌ڵامی فیشه‌که‌کانیان بده‌نه‌وه‌ نامه‌یه‌ک بۆ گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان

به‌ گوڵ و گۆرانی وه‌ڵامی فیشه‌که‌کانیان بده‌نه‌وه‌ نامه‌یه‌ک بۆ گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان ده‌زانم هیچ شتێک ئێوه‌ به‌و ووڵاته‌وه‌ نابه‌ستێته‌وه‌ ته‌نها نائومێدی و خه‌ونه‌کانتان نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌زانم هیواکانتان بۆ ئاینده‌‌ وه‌ک گوڵی "ئاماریلیس" چاوه‌ڕوانی یه‌ک دڵۆپه‌ بارانه‌ بۆ پشکوتن، ئه‌و دڵۆپه‌ بارانه‌ش...

یاسین بانیخێڵانی: 17ی شوباتی ئێمه‌و ئه‌وان

په‌رده‌و تارای سور به‌رن بۆ ئه‌میر بڵێن پاش کوشتار، هێشتا تۆی دڵگیر. پیره‌مێرد ---------------------------------------------- عه‌کسی خوێناوی شه‌هیدانی له‌سه‌ر ڕووی زاهیره‌ لایه‌قی ته‌قدیسه‌ چونکه‌ بێ خه‌تایه‌ تاهیره‌ لایه‌قی ته‌قدیره‌ چونکه‌ فه‌خری کوردی وا له‌سه‌ر. فایه‌ق بێکه‌س ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌...

یاسین بانیخێڵانی: بۆستۆن و کۆشکوربایفه‌کانی کوردستان

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان 29.01.2011، که‌خۆی له‌ حه‌وت خاڵدا فۆرموله‌کردبوو، ناخه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هێنایه‌ قسه‌، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌ و وه‌ڵامه‌ ترسناکه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ئیتر هیچ گومانێک نه‌ما له‌وه‌ی ئه‌م دوو زلحیزبه‌ به‌درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتیان...

یاسین بانیخێڵانی: ئه‌وه‌ یاسای خۆپیشاندانه‌ یان حیکایه‌تی خۆپیشاندان

(خۆپیشاندان تاکه‌ ڕێگایه‌که‌، بۆ جوڵاندنی شتێک ئاشتیانه.‌"کریستیان کرویگه‌ر")(دڵنیابین مافه‌کانمان پارێزراوه‌، پێویستمان به‌ شاره‌زایی زۆر له‌ یاسا نییه‌، به‌ڵام کاتێک دڵنیابین زوڵممان لێده‌که‌ن، ئه‌وا ده‌بێت له‌ یاساکان بکۆڵینه‌وه‌."گیۆرگ لیشته‌نبێرگ")وته‌یه‌کی ژنه‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌ڵمانی ماری لویس ماریان...

یاسین بانیخێڵانی: نه‌وشیروان موسته‌فاو ساڵه‌ح موتله‌گ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر کۆنگره‌ی 13 ی پارتی

یانزه‌ی ئه‌م مانگه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان سیانزه‌هه‌م کۆنگره‌ی خۆی له‌شاری هه‌ولێر به‌ست، دیاره‌ ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌کی سروشتییه‌ بۆ هه‌ر حیزبێک به‌ پێی هه‌لومه‌رج و پێویستییه‌کانی له‌ پێناو گۆڕانکاری، چاکسازی و نوێبوونه‌وه‌دا کۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت، ئه‌ڵبه‌ته‌ قسه‌کردن له‌سه‌ر کۆنگره‌ی هه‌ر حیزبێک تایبه‌تمه‌ندی...