ئه‌وه یاسای خۆپیشاندانه یان حیکایه‌تی خۆپیشاندان
Saturday, 01/01/2011, 12:00
(خۆپیشاندان تاکه ڕێگایه‌که، بۆ جوڵاندنی شتێک ئاشتیانه."کریستیان کرویگهر")(دڵنیابین مافه‌کانمان پارێزراوه، پێویستمان به شاره‌زایی زۆر له یاسا نییه، به‌ڵام کاتێک دڵنیابین زوڵممان لێده‌که‌ن، ئه‌وا ده‌بێت له یاساکان بکۆڵینه‌وه."گیۆرگ لیشتهنبێرگ")وته‌یه‌کی ژنه هونه‌رمه‌ندی ئه‌ڵمانی ماری لویس ماریان هه‌یه ده‌ڵێت: (
"من حه‌زم له خۆپیشاندان نییه، بۆ ئێمه‌ی ئه‌کته‌ر هه‌ل و ڕێگای تر هه‌یه ناڕه‌زایی خۆمان ده‌ربڕین، بۆ نمونه: ڕۆژنامه‌کان، له‌وێ ده‌توانم بیروبۆچوونه‌کانم بڵێم"). من وه‌ک خۆم یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی وه‌ک ماری لویس بیرده‌که‌مه‌وه، ڕه‌نگبێت ئه‌مه به‌ختێکی باش بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌توانن ئازادانه بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه به‌خوێنه‌ر بگه‌یه‌نن یان که‌ناڵێکی دیکه‌یان هه‌بێت هه‌ناسه‌ی تێدا بده‌ن، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌مه، ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م به‌خته‌یان نییه، که‌زۆرینه‌ی هاوڵاتیان پێکده‌هێنن ده‌کرێت بێده‌نگ بکرێن له‌ژێر هه‌ر ناو بیانوویه‌کدا بێت!. به‌ڕای من خۆپیشاندان تاکه ڕێگایه‌که هاووڵاتی له ووڵاته‌که‌ی خۆیدا ده‌توانێت ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت، مافێکی سروشتی هه‌ر هاووڵاتییه‌که، بێته ده‌نگ، کاتێک ده‌بینێت مافه‌کانی زه‌وت\پێشێلده‌کرێن، داواکردنی ماف له له‌لایه‌ن هه‌ر هاووڵاتییه‌ک له ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت سواڵکردن و خێرپێکردن نییه، به‌ڵکو ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته مافی هاووڵاتیان بپارێزێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت پارێزه‌ری مافه‌کانی هاووڵاتیان نه‌بن و مافه‌کان له‌ڕێگای یاساوه بۆ خه‌ڵکی فه‌راهه‌م نه‌که‌ن، پێویسته ئێمه بپرسین، ده‌بێت ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت چی بێت؟. کورتکردنه‌وه‌و کۆتوبه‌ندکردنی مافه‌کانی هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی ئه‌و مافانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئازادی ماف و ڕاده‌ربڕینی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه له ڕێگای یاساکانه‌وه، ته‌نها کاری دیکتاتۆرو ترسنۆکه‌کانه، لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی قسه‌کردن و ڕاده‌ربڕین بۆخۆی جۆرێکه له تیرۆری فکر، هه‌موو دکتاتۆره‌کانی دونیا له‌سه‌ره‌تاوه به‌م چه‌که خه‌ڵکیان بێده‌نگکرد، ئه‌م بێده‌نگکردنه له ژێر په‌رده‌ی هه‌ر یاسا‌و ڕێسایه‌کدا بێت، ده‌بێت بزانین به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی بێده‌نگ و ڕامکراومان ده‌بات. ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیش یه‌کێکه له‌و مافانه‌ی هه‌ر هاووڵاتی و هاونیشتیمانییه‌ک هه‌یه‌تی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ناخی خۆی ده‌رببڕێت، له هیچ ووڵاتێکی دونیای دیموکراسی و نیمچه دیموکراسی یاسایه‌ک نییه به‌و شێوه یاسایه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان دایڕشتووه، که له‌ڕووی زمان و داڕشتنه‌وه سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه، جگه له مانا شاراوه ترسناکه‌کانی، کاتێک ئه‌م یاسایه ده‌خوێنیته‌وه هه‌ست ناکه‌یت ئارتیکڵی یاسایه‌که، که ده‌زگایه‌ک له به‌رزترین ئاستی سیاسی نووسیبێتی، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ست به درێژدادڕی تێکستێکی بێسه‌روبه‌ره ده‌که‌یت، ڕێک وا ده‌زانیت ئه‌مه داڕشتنی عهریزهنووسێکی به‌ر دائیره‌کانی کوردستانه. من ته‌حه‌دا ده‌که‌م جگه له ده‌ستوری ووڵاته دیکتاتۆره‌کان له هیچ قوژبنێکی ئه‌م دونیادا ده‌ستورێک نادۆزیته‌وه یاسای خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌وه‌نده دوور‌و درێژ و کۆتوبهندار بێت، یاسای خۆپیشاندان له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا بریتییه له دوو بڕگه، یان باشتره بڵێم له دوو دێڕ:
{به پێی ئارتیکڵی 8
یه‌که‌م: هه‌موو ئه‌ڵمانێک به بێ خۆناونووسکردن و ڕوخسه‌تێک مافی خۆپیشاندنی ئاشتیانه‌ی هه‌یه به بێ چه‌ک.
دووه‌م: ده‌کرێت مافی گردبوونه‌وه\کۆبوونه‌وه ئازاده‌کان به‌ڕێگای یاسا یان له‌سه‌ربنه‌مایه‌کی یاسایی سنورداربکرێن.}
ئه‌مه یاسای خۆپیشاندانی یه‌كێکه له‌گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ووڵاتانی ئه‌وروپا، به‌هه‌مان شێوه له سویسرا بریتییه له سێ بڕگه، که‌هیچ یه‌کێک له‌و بڕگانه هێڵی سووری بۆ خۆپیشانده‌ران نه‌کردۆته پێش مه‌رج، که‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان چونکه مه‌به‌ستییان نییه وه‌ک مافێکی ئاسایی هه‌رتاکێک به هاووڵاتیانی ڕه‌واببینن پێویستیان به‌و هه‌موو چیرۆکی ڕاوه‌ڕێوی هێنانه‌وه هه‌یه.
با یه‌كیک له‌و مادانه وه‌ک نمونه وه‌رگرین:
(مادده‌ی سێیه‌م:
سێیەم: وەزیر یان سەرۆكی یەكەی كارگێڕی بۆی هەیە داواكاری رێكخستنی خۆپیشاندان رەتبكاتەوە، ئەگەر بۆی ساغ بوەوە كە زیان لە سیستەم و ئاكاری گشتی دەگەیەنێ و پێڕاگەیاندنی رەت كردنەوەكەش بە نوسین دەبێت و هۆكارەكەش دیاری بكرێت).
جارێک مادده وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه له (الماده) وه هاتووه له‌بری شهدهکه دالێک زیاد کراوه، ئه‌مه‌ش ده‌شێت تورکێک له‌پشت ئه‌م نووسینه‌وه بێت، چونکه له‌ده‌ستوری تورکیادا ماده به دوو دال نووسراوه (Madde) ئه‌مه‌ش تاکه نمونه‌یه‌که له ڕێزمانی کوردی‌دا هه‌مانبێت، له‌هه‌مووی خۆشتر له خوار ماده‌که‌وه، یه‌که‌م هه‌یه دوای یه‌که‌م ژماره‌ی یه‌ک و دوو هه‌یه بۆ نموونه:
{ماددەی سێیەم:
یه‌که‌م:
1- وەزیر دەسەڵاتی مۆڵەتدانی خۆپیشاندانی هەیە، ئەگەر لەسەر ئاستی هەرێمدا بو}
له‌ڕووی داڕشتنی زمانی یاساوه کۆمه‌ڵیک چه‌مک و گوزارشت هه‌یه، مرۆڤ ده‌توانێت به ئاسانی له کرۆکی یاساکه تێبگات و به‌ند و بڕگه‌کان لهیهکترجیا بکاته‌وه، من ته‌نها ده‌زانم ئه‌وه ماده‌یه‌که، به‌ڵام ئه‌و یه‌که‌م و یه‌که مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ند، بڕگه یان خاڵ ئه‌وه مه‌گه‌ر پرۆفیسۆره یاسا داڕێژه‌ره‌کان خۆیان له‌و کۆدانه تێبگه‌ن.
له‌ماده‌ی سێیه‌م: سێیهمێکی تر ده‌ڵێت: (وەزیر یان سەرۆكی یەكەی كارگێڕی بۆی هەیە داواكاری رێكخستنی خۆپیشاندان رەتبكاتەوە، ئەگەر بۆی ساغ بوەوە كە زیان لە سیستەم و ئاكاری گشتی دەگەیەنێ). من هه‌میشه گومانم له‌وه نه‌بووه، که به‌رپرسه‌کانی ئێمه سیحربازن و پێش ڕووداوه‌کان ده‌که‌ون، چونکه به‌پێی ئه‌م خاڵه بێت، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپ و لایه‌نه به خۆپیشاندان هه‌ستن ئه‌وان ده‌توانن بۆیان ڕوونبێته‌وه، که زیان به سیسته‌م و ئاکاری گشتی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک دێڕمان له‌سیسته‌م و ئاکاری گشتی بۆ ڕوونبکه‌نه‌وه. زاراوه‌ی سیسته‌م sstema، که وشه‌یه‌کی یۆنانی کۆنه له‌سه‌رده‌می پلاتۆن و ئهرستۆو تا ئه‌مڕۆ سه‌دان کتێب و هه‌زاران وتاری له‌سه‌ر نووسراوه، به‌ڕاستی بۆ من پرسیارێکی زۆر جدییه بزانم سیسته‌م له ناو زاراوه‌ی سیاسی کوردی‌دا هه‌ڵگری چ چه‌مک و مانایه‌که! دڵنیام بۆ هاووڵاتیانی کوردستانیش تێگه‌یشتن له‌م ووشه زۆر گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی مافی ئازادی کۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان به‌ستراوه به ئاسایشی ئه‌و (سیسته‌م)ه‌وه. خاڵێکی تر زۆر گرنگه قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت (ئاکاری گشتییه) ئاکار واته ڕه‌وشت/ئه‌خلاق، که به‌رامبه‌ر مۆراڵه Moral، قسه‌کردن له چه‌مکێکی ئاڵۆزی وه‌ک ئه‌خلاق، لهدیدێکهوه کاتێک ده‌کرێته پێوه‌ر بۆ گشت، بۆ خۆی کارێکی نائه‌خلاقییه به‌رامبه‌ر دیده جیاوازه‌کانی تر، دیدی ئیسلامگه‌رایه‌ک به‌رامبه‌ر به ئه‌خلاق جیاوازه له دیدی من بۆ ئه‌خلاق، که‌واته ئه‌خلاق له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ خۆی ده‌که‌وێت ژێر پرسیاره‌وه، ئایا کۆمه‌ڵێک ده‌یانه‌وێت کۆببنه‌وه‌و ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به نادادی و گه‌نده‌ڵی ده‌رببڕن، ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی ئه‌خلاقی یان دژه ئه‌خلاقی؟. ئایا یاسایه‌ک هه‌یه پێمان بڵێت: ئاکاری گشتی چییه؟ یان پێناسه‌ی ئه‌خلاق له‌ده‌ستوری هه‌رێمدا چۆن کراوه؟. یان ته‌نها ئاکاری گشتی ئه‌و ئاکارهیه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات ده‌کات، به‌ڕاستی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌لماندی، که داهێنه‌ره له‌زۆر ڕووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه یاساکانی ئه‌خلاق هه‌میشه له کڵێساو مزگه‌وته‌کانه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌وانه‌ی هه‌رده‌م باسیان له‌یاساکانی ئه‌خلاق کردووه، ئه‌وانه بوون وه‌ک ئۆسکار وایڵد ده‌ڵێت: (که له جوانی تێناگه‌ن)، ئه‌م بڕگه‌ییه هه‌ر ئه‌وه نییه ڕێگه به هاووڵاتیان ده‌دات خۆپیشاندان بکه‌ن یان نا به‌ڵکو ڕامانده‌کێشێت بۆ وانه‌ی ئه‌خلاقیش، به‌بێ ئه‌وه یه‌ک ووشه له‌سه‌ر ئه‌خلاق ڕوونبکه‌نه‌وه.
به بڕوای من خاڵ به‌خاڵی ئه‌م یاسایه پێویستی به هه‌ڵوێسته له‌سه‌رکردنه، پێویستی به کورتکردنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه هه‌یه به‌زمانێکی پاراو نه‌ک زمانێک مرۆڤ له خوێندنه‌وه‌ی شه‌رم بکات، ماده‌ی چواره‌م: سێیه‌م ده‌ڵێت: (پێویستە خۆپیشاندانەكە ئاشتیانە بێ و دور بێ لە كاری توندوتیژی یا جیاكاری قەدەغە دەكرێ). مرۆڤ کاتێک باس له خۆپیشاندانی ئاشتیانه ده‌کات واته دوور له توندوتیژی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من تێی ناگه‌م جیاکاری قهدهغههکرێت مانای چی؟. یان گریمان ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌که گۆڕا بۆ پێکدادان له‌گه‌ڵ پۆلیس و ئاسایش، وه‌ک ڕۆژانه له ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه ده‌بینین، ده‌بێت پۆلیش ده‌ست به قه‌تڵ وعام بکات!.
به کورتی ده‌توانم نووسینه‌که‌م کورتبکهمهوهی به‌وه‌ی ئه‌م یاسا پڕه له‌زمانی توندوتیژی، ئه‌و عه‌قڵه‌ی له‌پشت داڕشتنی ئه‌م یاسایه‌وه‌یه عه‌قڵێکی زۆر تۆتالیتاریانه‌یه و ده‌یه‌وێت هه‌موو مافێک وه‌ک بوجه و نان له‌ده‌ست ئه‌ودا بێت و خۆی بڕیارده‌ربێت له‌وه‌ی کێ ده‌توانێت سودی لێ ببینێت و کێی لێ بێبه‌ش بکات، به‌مه‌ش خه‌ڵک ناچار بهملکهچکردن ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ڕووی بژێوییه‌وه کردوویانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست