چه‌قه‌ڵ و عه‌ره‌به‌کان
Sunday, 28/03/2010, 12:00
له ئه‌ڵمانییه‌وه. یاسین بانیخێڵانی
نووسینی. فرانتس کافک
له مێرگێکدا بار‌مان خست، هاو سه‌فه‌ره‌کانم نووستن. عه‌ره‌بێکی به‌رزی سپی هات به‌لاما تێپه‌ڕی، ئه‌و لای حوشتره‌کان ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و لای جێگای خه‌وه‌که‌ی.
له‌سه‌ر پشت به مه‌به‌ستی خه‌وتن له‌سه‌ر گیایه‌که پاڵکه‌وتم، به‌ڵام له‌به‌ر لووره‌ی ئه‌و چه‌قه‌ڵه دوورانه نه‌مده‌توانی بخه‌وم، هه‌ستام و قنج دانیشتم. ئه‌وانه‌ی دووربوون، له‌ناکاوێکدا نزیک بوونه‌وه‌و له‌شکرێک چه‌قه‌ڵ چوارده‌وریان ته‌نیم، چاوه ماته ئاڵتوونیهکانیان دهبریسکانهوهو ده‌کووژانه‌وه. لاشه لاوازه‌کانیان وه‌ک له‌ژێر یاسای قامچیدا خێرا بجوڵین وابوو.
یه‌کێکیان له‌دواوه هات و خۆی له خواره‌وه‌ی قۆڵم به شێوه‌یه‌ک خشاند وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویستی به‌گه‌رمای من بێت، ڕووبه‌ڕوم وه‌ستا و چاوی له چاوانم بڕی و گوتی:
"من پیرترین چه‌قه‌ڵی ئه‌م ناوچه‌یه‌م و خۆشحاڵم توانیم چاوم پێتان بکه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ‌کۆتایی چاوه‌ڕوانی تۆ بووین به‌ته‌واوی هه‌موو هیوایه‌کمان له‌ده‌ست دابوو. دایکم چاوه‌ڕوانی ئێوه بوو دایکی دایکم هه‌روه‌ها وهه‌موو دایکانی تر تا ده‌گاته دایکی هه‌موو چه‌قه‌ڵه‌کان بڕوا بکه.
"من سه‌رم سوڕما" له‌به‌ر خۆمه‌وه گووتم: باشه بیرم چوو ئه‌و کۆتکه دارانه ئاگربدهم تا به‌هۆی دوکه‌ڵه‌که‌یه‌وه چه‌قه‌ڵه‌کان دووربکه‌ونه‌وه، "من سه‌رسامم به قسه‌کانت"، به‌ڵام من له باکوری سه‌ره‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م هاتوومه‌ته ئێره، پێم بڵی بزانم: ئێوه چیتان ده‌وێت؟.
وه‌ک ئازایه‌تیم پێبه‌خشیبن به‌و قسه دۆستانه بۆیه بازنه‌که‌یان بهچواردهورمدا ته‌سک کرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌سکه ههسکدا کورت هه‌ناسه‌یان ده‌دا.
پیرترین چه‌قه‌ڵیان ده‌ستیپێکرد، ئێمه ده‌زانین، که ئێوه له باکوره‌وه هاتوون هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و هیوایه‌ی لای ئێمه دروستکرد، ئه‌و عه‌قڵ و تێگه‌یشتنه‌ی له‌وێ هه‌یه له‌ناو عه‌ره‌بانه‌دا نایدۆزیته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لوتبه‌رزێکی ساردن، تۆ ئه‌زانی تروسکایی تێگه‌یشتن به‌دی ناکه‌یت. ئاژه‌ڵه‌کان ئه‌کوژن بۆ ئه‌وه‌ی بیانخۆن، که‌چی لاشه‌کانیان وه‌لاده‌نێن.
"گوتم: له‌سه‌رخۆت قسه بکه، عه‌ره‌به‌کان له‌م نزیکانه خه‌وتوون"
چه‌قه‌ڵه‌که گوتی: به‌ڕاستی تۆ بێگانه‌یت، ئه‌گینا ده‌تزانی له مێژووی جیهاندا، که قه‌ت چه‌قه‌ڵێک له عه‌ره‌ب نه‌ترساوه، ئێمه له‌وان بترسین؟. ئیتر به‌دبه‌ختی به‌س نییه، که ئێمه‌یان فڕیداوه‌ته ناو ئه‌م گه‌له‌وه؟.
گوتم: له‌وانه‌یه، له‌وانه‌یه، به‌ڵام من بڕیار له‌سه‌ر شتێک ناده‌م، که زۆر دووربێت لێم، واده‌رده‌که‌وێت شه‌ڕێکی زۆر کۆن بێت و خوێنی تێ که‌وتبێت هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه ڕه‌نگه به خوێنیش کۆتایی بێت.
پیره چه‌قه‌ڵ گوتی: تۆ زۆر زیره‌کیت. ئه‌وانی تریش به خێرایی له ڕێگای سییه شڵهژاوهکانیانهوه هه‌ناسه‌یان ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ئارامی وه‌ستابوون، به شێوه‌یه‌کی کاتی له‌و دانانه‌ی پاڵیان به‌یه‌که‌وه دابوو بۆگه‌نێکی ناخۆش له لمۆزیان ده‌هاته ده‌ر" تۆ زۆر زیره‌کیت" ئه‌وه‌ی تۆ گوتت مامۆستای پێشوومان هه‌روای گوت: خوێنیان ئه‌سه‌نین و کۆتایی به‌م شه‌ڕه دێنین.
ئاه، من پێشتر دڕندانه له‌وه‌ی ئه‌موویست قسه‌مکرد، ئه‌وان بۆ به‌رگریکردن له‌خۆیان، به تفه‌نگه‌کانیان به‌گه‌له ده‌تانکوژن.
ئه‌و گوتی: وابزانم خراپ له ئێمه تێگه‌یشتی، ئه‌مه وه‌ک هه‌موو ئینسانه‌کانه، له‌وه ده‌چێ له سه‌رووی باکوریش هێشتا له‌ناو نه‌چووبێت، ئێمه نامانه‌وێت ئه‌وان بکوژین، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکه‌ین ڕووباری نیلیش پاکمان ناکاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به زیندووی بمێنینه‌وه کاتێک ده‌مانبینن هه‌ڵدێین بۆ جیگایه‌کی دوورتر، تا هه‌وایه‌کی پاکتر له بیاباندا هه‌ڵمژین، هه‌رئه‌مه‌شه وایکردووه ئێره بکه‌ینه نیشتمانی خۆمان.
هه‌موو ئه‌و چهقهڵانهی له شوێنهدوورهکان بوون گه‌شتنه ئێره‌و سه‌ریان بۆ نێوان ده‌سته‌کانیان شۆڕکردبووهو به پهنجهکنیان پاکیان ده‌کرده‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت نهفرهتهکانیان بشارنه‌وه، ئه‌مه ئه‌وه‌نده ترسناک بوو حه‌زم ده‌کرد به بازێک له‌و بازنه‌ی به ده‌ورمدا درووستیانکردبوو هه‌ڵبێم.
نیازت هه‌یه شتێک بکه‌یت؟ پرسیاری کردوو داوای کرد ههستمهسهرپێ، به‌ڵام من نه‌متوانی، دووانی لاو له پشته‌وه توند کراسهکهمیان گه‌ستبوو، به ناچاری دانیشتمه‌وه، پیره چه‌قه‌ڵ زۆر به جدی گووتی: ئه‌وان له دواوه کرسهکهیان گرتوویت، ئه‌مه نیشانه‌ی ڕێزه. پێویسته ئه‌وان وازم لێ بهێنن، جارێک به‌ڕووی پیرهکانداو جارێک به ڕووی لاوه‌کاندا هاوارمکرد، پیره گووتی: 'ئه‌مه سروشتییه' ئه‌گه‌ر ئه‌مه داوای تۆ بێت، ئه‌وا پێی ده‌چێت، چونکه به پێی نه‌رت ددانه‌کانیان قوڵ بردۆته خوار ئه‌مه‌ش کاتی ده‌وێت تا له‌سه‌ره‌خۆ بیهێننه ده‌ره‌وه، تۆش ده‌توانیت له‌م کاته‌دا گوێ له داواکانی ئێمه بگریت. منیش گووتم: ' ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته لایه‌قی من نه‌بوو به‌رامبه‌رم ئه‌نجامتاندا'. تۆ واز له ڕه‌فتاری نه‌وجه‌وانانه‌ی ئێمه بهێنه، ئه‌مه‌ی گووت و بۆ یه‌که‌م جار سودی له ده‌نگه سروشتییه پڕ نزاکه‌ی وه‌رگرت. ئێمه ئاژه‌ڵێکی داماوین، ته‌نها ددانمان هه‌یه، بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌مانه‌وێت بیکه‌ین جا چ باش بن یا خراپ، له کۆتاییدا هه‌ر ددانه‌کانمان بۆ ده‌مێنێته‌وه، گووتم: ' چیت ده‌وێت؟ گووتی: ته‌نها یه‌ک که‌م ئاسوده‌یی.
ئای خوایه گیان، هاواریکرد، هه‌موو چه‌قه‌ڵه‌کان ده‌ستیان به لوره کرد، له دووره‌وه، زۆر له‌دووره‌وه ئاوازێک ده‌هاته به‌ر گوێم. ئای خوایه گیان، پێویسته کۆتایی به‌م جه‌نگه بهێنیت، جیهانی دابه‌شکردووه، تۆ وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌یت، باپیرانمان بۆیان نووسیوین، که ده‌بێت ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌یت و له‌ده‌ست عه‌ره‌به‌کان ڕزگارمان بێت و هه‌وای ئاسوده‌یی هه‌ڵمژین. ده‌مانه‌وێت تا چاو بڕده‌کات لێیان دووربکهوینهوهو گوێمان له باڕه‌ی ئه‌و مه‌ڕانه نه‌بێت، عه‌ره‌به‌کان سه‌ریان ئه‌بڕن، ده‌مانه‌وێت هه‌موو گیانله‌به‌ران به سروشتی بمرن به بێ ئه‌وه‌ی که‌س ده‌ستی تێدا هه‌بێت، ئه‌وانه خوێنه‌کانیان ده‌خۆین و ئێسکه‌کانیان دهکرۆژین.
پاک‌وخاوێنی، ته‌نها پاک‌وخاوێنی خواستی ئێمه‌یه، هه‌موو چه‌قه‌ڵه‌کان دایان له پڕمه‌ی گریان، ئاخر ئێمه چۆن بتوانین له‌م جیهانه‌دا ئه‌مه قبوڵ بکه‌ین، ئه‌ی دڵی نه‌جیبزاده، ئه‌ی ده‌روونی شیرین، سپی و ڕه‌شیان وه‌ک یه‌ک پیسه، ڕیشیان ترسناکه، کاتێک سه‌یری گۆشه‌ی چاویان ده‌که‌یت تف ده‌که‌یته‌وه، باڵیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه سوتانی جه‌هه‌نم ده‌بینی، له‌به‌رئه‌مه‌یه، ئه‌ی خوایه گیان، ئه‌ی هاوڕێی به‌نرخ، یارمه‌تیمان بده هه‌رچی له ده‌ستتدایه، یارمه‌تیمان بده چی له‌ده‌ستت دێت، ملیان به‌م مه‌قه‌سته بقرتێنه، سه‌رێکی له‌قاند بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێک له چه‌قه‌ڵه‌کان بێت، ئه‌ویش به ددانه‌کانی مه‌قه‌ستێکی کۆنی ژه‌نگاوی هه‌ڵگرتبوو. ئاوا له کۆتاییدا ئه‌مه مهقهستهکهیهو ته‌واو، سه‌رۆکی عه‌ره‌به‌کان بانگی کاروانه‌که‌ی ئێمه کرد، ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی با که‌وه به‌ره‌و لای ئێمه ته‌کانی ده‌داو قامچییه‌که‌ی ڕاده‌وه‌شاند.
هه‌موو چه‌قه‌ڵه‌کان به خێرایی هه‌ڵهاتن، هه‌ندێکیان له‌و ده‌وروبه‌ره مابوونه‌وه، به گرمۆڵه‌یی خۆیان به‌یه‌که‌وه لکاندبوو، زۆرێک له‌و ئاژه‌ڵانه وا خۆیان به‌یه‌که‌وه نووساندبوو له په‌رژینێکی ته‌سک ده‌چوون ڕوناکی به‌سه‌ریدا ببریسکێته‌وه.
خۆ به‌ڕێزم ئه‌م شانۆگهرییهت بینی و بیست'. عه‌ره‌به‌که ئه‌مه‌ی به پێکه‌نین و دڵخۆشییه‌وه گووت، وه‌ک ئه‌وه‌ی جڵهویانی گرتبێته ده‌ست تا ئه‌و جێگای ڕێگه‌ی پێدراوه، منیش گووتم: " تۆش ئه‌مه ئه‌زانی، ئه‌و ئاژه‌ڵانه چی‌یان ده‌وێت؟". به دڵنیاییه‌وه به‌ڕێزم، ئه‌مه لای هه‌موو که‌سێک ئاشکرایه، له‌وه‌ته‌ی عه‌ره‌ب هه‌یه ئه‌م مه‌قه‌سته له‌م بیابانه‌دا ده‌سوڕێت و تا کۆتایش هه‌ر له‌گه‌ڵماندا ده‌سوڕێت. هه‌ر ئه‌وروپاییه‌ک لێره‌وه تێده‌په‌ڕێت ئه‌م مه‌قه‌سته‌ی بۆ کاری گه‌وره پێشنیار ده‌که‌ن و لای ئه‌وان هه‌ر ئه‌وروپییه‌ک شیاوی ئه‌و کاره‌یه بیکات، چ هیوایه‌کی گێلانهیان هه‌یه ئه‌م ئاژه‌ڵانه، ئه‌وانه شێتن، هه‌ر به ڕاستی شێتن له‌به‌ر ئه‌مه‌یه خۆشمان ده‌وێن و له‌جیاتی سهگهکانمانن، ئه‌مانه باشترن له‌وه‌ی تۆ هه‌ته، ته‌نها سه‌یربکه، ئه‌مشه‌و حوشترێک تۆپیوه‌و هێناومه بۆ ئێره.
له‌وکاته‌دا چوارکه‌س لاشه قورسه‌که‌یان لای ئێمه فڕێ‌دا، چه‌قه‌ڵه‌کان، که له‌دووره‌وه که‌وتبوون ده‌نگیان لێبه‌رزبووه‌وه، یه‌که یه‌که به‌سکه خشه به‌ره‌و لای ئێمه ده‌هاتن بۆنی لاشه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی سیحری لێکردبن، عه‌ره‌ب و ڕق و کینه‌یان بیرچووبوو، یه‌کێکیان خۆی گه‌یانده لاشهکهو ڕه‌گی ملی دۆزییه‌وه‌و قهپاڵیکی لێگرت وه‌ک ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به په‌مپێکی بچوک ئاگرێکی بیهیوا بکوژێنێته‌وه، هه‌ریه‌که‌یان له‌لایه‌که‌وه به مه‌به‌ستی هه‌مان کار به‌شێوه‌یه‌ک که‌وتنه سه‌ر که‌لاکه‌که کێوێکیان دروستکردبوو.
ڕابه‌ری عه‌ره‌به‌کان به هێزی خۆی قامچییه‌که‌ی به‌سه‌ریاندا ڕاوه‌شاند، سه‌ریان به‌رزکرده‌وه وه‌ک نیمچه سه‌رخۆشێک، بینیان عه‌ره‌به‌که له‌به‌رده‌میاندا وه‌ستاوه، تێگه‌یشتن ئێستا قه‌مچییه‌که به‌ر لمۆزیان ده‌که‌وه‌ێت بۆیه گه‌ڕانه‌وه دواوه‌و هه‌ڵهاتن، به‌ڵام خوێنی حوشتره ڕژاوه‌که جێگه‌ی پێکه‌نین بوو، بۆنی ئه‌و ناوه‌ی گرتبوو، که‌لاکه‌که له چه‌ندین شوێنه‌وه کونکرابوو، ئه‌وان نهیانتوانت زیاتر چاوه‌ڕوان بن بۆیه دیسانه گه‌ڕانه‌وه سه‌ر که‌لاکه‌که، عه‌ره‌به‌که قامچییه‌که‌ی به‌رزکرده‌وه منیش قۆڵێم گرت، گوتی: " تۆ له‌سه‌ر هه‌قی به‌ڕێزم" لێیان گه‌ڕێین له‌سه‌ر پیشه‌که‌یان به‌رده‌وام بن، ئێستا کاتی ڕۆشتنه، خۆ به چاوی خۆت بینیتن، چه‌ند ئاژه‌ڵێکی سه‌یرن، وا نییه؟ وه چه‌ند ڕقیشیان له ئێمه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست