کوشتنی دیموکراسی له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه -به‌شی ته‌واوکار.
Monday, 25/05/2009, 12:00
ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕیینه‌وه بۆ دواوه به مه‌رجێک تاوانبار نه‌کرێین به هه‌ڵدانه‌وه‌ی برینه کۆنه‌کان و ئه‌مڕۆ ماڵی کورد به‌ره‌وه یه‌کبوون ده‌چێت هه‌ندێک ناحه‌زانی کورد چاویان به‌م یه‌کبوون و یهکخستهندا نایه‌ت!، ئه‌وا ده‌بینین مێژووی سیاسی ئه‌م دوو حیزبه، که ئێستا بوون به سه‌رێک له‌دوو جه‌سته‌دا میژوویه‌کی تا سه‌ر ئێسقان خوێناوییه، ئه‌م دوو حیزبه ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرا بکرێت له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک کردیان، که بووه هۆی له کیسدانی زۆر هه‌لی گه‌وره‌و مێژوویی یه‌کێک له‌وانه ڕێککه‌تنامه‌ی پاریسه، ئه‌و کاته‌ی پێویست بوو، ئه‌و کاته بوو کورد یه‌کماڵی و یه‌کگرتن و یه‌کهه‌ڵوێستی ده‌ویست ئه‌وان سه‌رقاڵی دابه‌شکردنی هه‌رێم و قه‌تڵ وعام کردنی یه‌کتر بوون، ئه‌و کاته زۆرێک له ئێمه مانان هاواری ده‌کردو ڕه‌خنه‌ی ده‌گرت، بۆ ئه‌وان قه‌ت گوێیان له ڕۆشنبیران و دڵسۆزانی کورد گرتووه!، داوامان ده‌کرد یه‌کبگرن، کورد له هه‌لێکی مێژووییدایه، ئه‌م هه‌له له کیس بچێت ئه‌مجاره ناومان ده‌چێته ئه‌رشیفی مێژووه‌وه، ئه‌و کاتیش تاوانبارکردنی ئه‌م و ئه‌و تیماری ده‌ردمان ناکات. مێژوو گه‌واهیده‌ره ساڵی 2000 ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیر له هه‌نده‌رانه‌وه له ژێر ناوی کاروانی ئاشتی دا گه‌ڕاینه‌وه کوردستان بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه، ئه‌وه‌ی قه‌ت ناتوانم بیرم بچێته‌وه ئه‌وه‌یه له کۆتایی ساڵی 2000 دا له هه‌ولێر ڕۆژنامه‌کانی به‌عس ئه‌و کاته له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌فرۆشران به‌ڵام کوردستانی نوێ قه‌ده‌غه‌بوو، له سلێمانی ناتوانم بڵێم وه‌ک هه‌ولێر بوو به‌ڵام به ڕه‌سمی برایه‌تی، که ئه‌مڕۆ خه‌باته قه‌ده‌غه‌بوو، هه‌موو ئه‌و دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵمان بوون ئێستا بیریان دێته‌وه، له‌یه‌که‌م سه‌ردانماندا له سلێمانییه‌وه بۆ هه‌ولێر به دیاری چه‌ند ژماره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ بوو، ڕێک و ڕاست له‌و ڕۆژه‌دا ژماره سفری هاوڵاتی له‌دایک بوو!، پاشانیش له هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی ڕۆژنامه‌ی برایه‌تیمان برد و به‌سه‌ر خه‌ڵدا دابه‌شمان کرد، ئای چ تراژیدیایه‌که ئه‌و ڕۆژه‌م به‌و شێوه بیرده‌که‌وێته‌وه، چۆن له بازگهکانییان خیزانی داماوی کوردیان ده‌هێنایه بگره‌و به‌رده، که بۆچی سه‌ردانی سلێمانی یان هه‌ولێر ده‌که‌ن، به کورتییه‌که‌ی سوکایه‌تییان زۆر به دانیشتوانی ژێر ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌وبه‌ر و ئه‌مبه‌ر ده‌کرد، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان له ژێر سایه‌ی حیزبی نه‌یاردا قبوڵ ده‌کرد، ئه‌وانه‌ش له ژێر هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی ئه‌م حیزبانه‌دا ئاواره‌بوون ئێستا به ئاوهرکانی شه‌ڕی ناوخۆ ناسراوون ده‌بینین چۆن پاداشتیان دراوه‌ته‌وه!. به هه‌رحاڵ مه‌به‌ستم له وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌م یاده‌وه‌رییه تاڵانه ئه‌وه‌یه ئه‌و کاته‌ی کورد پیویستی به یه‌کخستن و یه‌کڕیزی ئه‌م دوو حیزبه بوو نه‌یانکرد، ته‌نانه‌ت دوژمنه‌کانمان بوون به دۆستمان و که‌وتنه نێوان ئه‌م دوو حیزبه‌وه، ئه‌وان وه‌ک نه بایان دیبێت نه باران به‌رده‌وام بوون له دوژمنایه‌تیکردنی یه‌کتر، به‌ڵام ئه‌مڕۆ باره‌که گۆڕاوه و به‌وه‌ی دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس فشارێکی ده‌ره‌کی، که به کوردی ده‌ڵێن شه‌قی زه‌مانه تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌م دوو حیزبه‌ی له په‌رله‌مانێکدا کۆکرده‌وه، که ئه‌مه هه‌م بۆ کورد هه‌م بۆ دوو حیزبه‌که‌ش باش بوو، باشتره بڵێین ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و داگیرکردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ترسێکی گه‌وره‌ی لای ئه‌م دوو زلحیزبه دروستکرد، که ده‌شێت چاره‌نووسی ئه‌مانیش هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌و ڕژێمه بێت، له ڕوویه‌کی تره‌وه ئه‌مه‌ریکا پێویستی به‌م یهکههڵوێستییهی ئه‌م دوو حیزبه هه‌بوو بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی هێزه‌که‌ی له عێراقداو که‌مکردنه‌وه‌ی دوژمنانی له عیراقدا. وا بزانم هه‌موومان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین، که کورد چ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکادا گێرا، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تیکردنی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا، کورد قوربانی زۆری له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دا بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی باری ئاسایشی عیراق، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد یان باشتره بڵێم ئه‌م دوو زلحیزبه ئه‌مه‌یان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا کرد بۆیه وا خه‌ریکه باجه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستان بیدات، مه‌به‌ستم ململانێی حیزبی و سه‌رلێشێواندنی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌یه به‌شێکن له کوردستان و هێشتا نه‌خراونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی، به تایبه‌تیش که‌رکوک. ئه‌و هه‌ڵه گه‌ورانه‌ی یه‌کێتی و پارتی له که‌رکوک کردیان ئه‌مڕۆ گه‌لی کورد له پارێزگای موسڵ باجه‌که‌ی ده‌دات، یه‌کێتی و پارتی ویستیان به هه‌ر نرخێک بێت که‌رکوک بکه‌نه موڵکی حیزبه‌که‌یان، ململانێی ئه‌م دوو حیزبه له که‌رکوکدا چاره‌نووسی که‌رکوکی به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه، که ده‌شێت له داهاتوودا ئاکامه ترسناکه‌که‌ی ببینین. ئه‌م سیناریۆ ترسناکه‌ی یه‌کێتی و پارتی له خانه‌قین و ده‌ورو به‌ری هه‌مان سیناریۆی که‌رکوک بوو، که جگه له شاری خانه‌قین ده‌توانم بڵێم تا ڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌مووی نه‌ک هه‌ر له ژێر ده‌ستی ئه‌م دوو حیزبه ده‌رهێنراوه، به‌ڵکو باجی هه‌ڵه‌ی ململانێی سیاسی ئه‌م دوو حیزبه ده‌بینین خه‌ڵکانی سڤیلی جه‌له‌ولا، سه‌عدیه ومه‌نده‌لی ده‌یده‌ن، بۆیه لێره‌دا ده‌پرسم ئه‌و کاتانه چه‌ند پێویست بوو ئه‌م دوو حیزبه یه‌کهه‌ڵوێست و یهکسیاسهت بوونایه له‌م جێگانه، بۆ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی ئه‌م ناوچه گرنگ و مێژوویانه‌یان کرده قوربانی؟. به کورتییه‌که‌ی ئه‌و کاتانه‌ی کورد پێویستی به یه‌کگرتن و یه‌کهه‌ڵوێستی ئه‌م دوو حیزبه بوو، بۆ ئه‌م دوو حیزبه ته‌نانه‌ت وه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌شی دووه‌می کتێبی خه‌ون یا مۆته‌که‌دا، که له سایتی سبه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: (پارتی ئاماده نیه له گه‌ڵ ئێمه روبه‌ڕو دابنیشێ. لایه‌نی سێیه‌م قسه‌کانی ئێمه و ئه‌وان ئاڵوگۆڕ ئه‌که‌ن)، باشه ئه‌م عه‌شقه گه‌وره‌ی ئه‌م دوو حیزبه ئه‌مڕۆ نابێت بۆمان پرسیار بێت؟. نابێت هه‌ر تاکێکی کورد له‌م یه‌کبوون و یهکههڵوێستییهی ئه‌م دوو زلحیزبه گومان بکات؟.
نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رده‌وام له قسه‌کانیدا ده‌ڵێت: (ته‌جروبه‌ی رابوردو سه‌لماندویه‌تی که رێککه‌وتنی کوردی کوردی ئه‌گه‌ر هێزێکی ده‌ره‌کی له پشت نه‌بێ، یا چاودێری جێبه‌جێکردنی نه‌کا، سه‌رناگرێ). من پێم وایه ده‌بوایه‌ت نه‌وشیروان مسته‌فا بینووسیبا "تا هێزێکی داگیرکه‌ر و دوژمنی کورد چاودێری نه‌کا، ئه‌وا سه‌رناگرێ"، چونکه ئێمه نابێت ڕێککه‌وتننامه‌ی پاریس و واشنتۆنمان بیر بچێت، که دوو هێزی ده‌ره‌کی بوون ڕێکیش نه‌که‌وتن، که‌واته با پرسیاره گه‌وره‌که‌ی ئێمه لێره‌وه بێت، پاش ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه، وێرانکاری، ئاواره‌بوون و ده‌رکه‌وتنی فایلی خیانه‌تی قاره‌مانه‌کانی ئه‌م دوو حیزبه به درێژایی هه‌ژده ساڵی ڕابردوو‌و ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی دۆست و دوژمه‌نکانمان بۆ یه‌کخستن و یه‌کگرتنی ئه‌م دوو حیزبه درا بۆ مێشێک میوانیان نه‌بوو، که‌چی ئه‌مڕۆ به به‌بێ هیچ کێشه‌یه‌ک، به‌بێ هیچ لایه‌نێکی سێهه‌م، (ئه‌گه‌ر به نهێنی و ژێر به‌ژێر نه‌بێت، ئه‌وه نازانم) ڕێککه‌وتوون خۆیان گووته‌نی له‌سه‌ر هه‌موو شتێک؟. ئایا بۆ کاتێک کورد پێویستی به‌یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌کڕیزی هه‌بوو ئه‌م دوو حیزبه خوێنی یه‌کیان ده‌ڕشت، که‌چی ئه‌مڕۆ کورد پێویستی به فرهڕیزی و فره حیزبی هه‌یه ئه‌مان یه‌کده‌گرن؟. له هیچ جێگایه‌کی ئه‌م دونیا هه‌یه دوو حیزبی گه‌وره‌و ڕکابه‌ر یه‌کبگرن، ئه‌گه‌ر به‌ڵێیه، ئه‌ی که‌واته هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌کرێت؟. ئایا ئه‌مه کوشتنی پرۆسه‌ی دیموکراسی نییه دوو زلحیزبی هه‌ر ووڵاتێک له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا له لیستێکدا خۆیان بتوێننه‌وه، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه؟.
ئه‌م مۆدێله مۆدێلێکی نوێیه ئه‌م دوو حیزبه‌ی کوردستان داهێنه‌رین، ئه‌م دوو حیزبه هه‌موو جۆره سیاسه‌تێک دوور له به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی سیاسه‌ت بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌کار ده‌هێنن، که ئه‌مه بۆ خۆی تاقیکردنه‌وه‌ی ڕیبازه‌کانی دیکتاتۆرییه‌ته، هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی دونیا له خاڵه لاوهزهکانهوه پێگه‌ی خۆیان داده‌کوتن، ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه‌ی هه‌ردوو زلحیزبی کوردستان سه‌پاندنی پایه‌کانی دیکتاتۆرییه‌ته له فۆرمێکی به ناو دیموکراسیدا دژ به‌و لایه‌ن و هێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مانی کوردستان له په‌رله‌مانێکی پاسیڤ و پاشکۆی حیزبییه‌وه بگۆڕن به په‌رله‌مانێکی چالاکی فره ده‌نگ و ڕه‌نگ و خه‌ڵکانی به توانا‌و ئه‌زموندار جێگای ئه‌و خهواڵووانه بگرنه‌وه. سه‌یر نییه ئه‌م دوو زلحیزبه ناتوانن نه‌ک له‌ناو حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا به‌ڵکو له‌ناو حیزبه‌که‌شیاندا ڕیفۆرمێک بکه‌ن هیچ نه‌بێت بۆ خۆ نوێکردنه‌وه، که‌چی باس له دروسکردنی حکومه‌تی مۆدێرن و دیموکراسی ده‌که‌ن، حیزبه مۆدێرنه‌کانی دونیا له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکدا ئه‌گه‌ر چی له ئاستی پاریزگا/هه‌رێمه‌کان یان سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا بێت خه‌ڵکانی به‌تواناو شاره‌زا وه‌ک نوێنه‌ری حیزبه‌که‌یان هه‌ڵده‌بژێرن، نه‌ک ئه‌و حیزبانه‌ی ئێمه له درووستبوونیانه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌ر کۆمه‌ڵێک ده‌م و چاون و ئیمانیان به هه‌موو شتێک هه‌یه ته‌نها گۆڕان نه‌بێت، ئه‌م دوو حیزبه وا بۆ چل ساڵ ده‌چێت، نه‌ک گۆڕانی ڕیشه‌یی به‌ڵکو گۆڕانێکی ڕوکهشیشیان له حیزبه‌که‌یاندا نه‌کردووه وه‌ک ئه‌وه‌ی جگه له‌م پیاوه ئێکسپایه‌رانه‌ی سه‌رکردایه‌تییه‌کانیان، کورد خه‌ڵکی به‌توانای نه‌بێت سیاسه‌ت بکات، که‌چی ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگا بگۆڕن، بۆیه پێویسته ئێمه ئه‌وه بزانین گۆڕان له خوده‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌رکه‌سێک بیه‌وه‌ێت له‌کایه‌یه‌کدا گۆڕان دروست بکات ده‌بێت له خودی خۆیه‌وه ده‌ست پێ‌بکات، بۆیه ئاسته‌مه هیچ که‌سێک نه‌توانێت له خۆیدا گۆڕان بکات بتوانێت له‌ده‌ره‌وه هیچ کاریگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر گۆڕان دروست بکات، ئه‌ندامه ئێکسپایه‌ره‌کانی ئه‌م دوو حیزبه، که تا بینه‌قاقایان له گه‌نده‌ڵیدا نقوم بووه بانگه‌شه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن، هه‌ریه‌کێک له به‌رپرسه‌کانی ئه‌م دوو حیزبه بگرین دکتاتۆرێکی بچوکه‌و باسی دیموکراسی ده‌کات، هه‌موویان ڕۆژانه سته‌م له‌خه‌ڵکی سڤیل ده‌که‌ن و باسی ئازادی تاکیش ده‌که‌ن...
یه‌کێتی و پارتی هه‌ژده ساڵه په‌رله‌مانی کوردستانیان به شێوه‌یه‌ک مۆنۆپۆل کردووه مرۆڤ هه‌ست ده‌کات په‌رله‌مان مه‌ڵبه‌ند و لقی ئه‌و دوو حیزبه‌یه، نه‌ک ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ، که نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کات، بۆیه ئه‌مڕۆ کورد پێویسته ئیتر بۆی پرسیار بێت، ئه‌م دوو حیزبه له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا جگه له گه‌نده‌ڵی، کاریزماو سهتهمکاری نه‌یتوانیوه هیچی تر به‌رهه‌م بهێنێت، بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆر گرنگه وه‌ک حه‌زره‌تی مه‌حوی تێبگات که، (شوکر هوشیاره ((مه‌حوی)) تێ ده‌گا دنیا خه‌راباته).
سه‌مه‌ره‌یه‌کی تری ئه‌م دوو حیزبه ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی له هه‌ژده ساڵدا بۆ ساتێکیش به مێشکیاندا گووزه‌ری نه‌کردووه ئێستا به په‌رجو (موعجیزه)یه‌ک بیریان که‌وتۆته‌وه مه‌سه‌له‌ی پاشماوه‌و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانی گه‌رمیانه، هه‌ژده ساڵه نه سه‌رۆکی هه‌رێم نه سه‌رۆکی حکومه‌ت و په‌رله‌مان به سه‌ردانیش بێت ڕۆژێک ڕێگایانه نه‌که‌وتۆته ئۆردوگای ڕزگاری (سمود) تا بۆ چه‌ند ساتێکیش بێت له ئازاری ئه‌و خه‌ڵکه تێبگه‌ن، مه‌سه‌له‌که لێره‌دا ته‌نها لایه‌نه مادییه‌که نییه به‌ڵکو لایه‌نه ڕۆحی و مهعنهوییهکهیه، دانه‌وه‌ی هێزه به‌و که‌سانه‌ی قوربانییان داوه یان بوون به قوربانی له پێناو که‌رامه‌تی ئینسانییاندا، مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ئه‌و دوو که‌یسه بوون کوردی باشوری به جیهان ناساند شه‌رعیه‌تدانی ڕوخانی ڕژێمی به‌عسی زیادکرد، ئه‌و سفره ڕازاوه‌ی به‌رپرسه‌کانی ئه‌م دوو حیزبه سه‌فاو ڕابواردن و شه‌وی سوری پێ دروست ده‌که‌ن له‌سه‌ر مێزێکه له ئێسکی ئه‌و خه‌ڵکه درووست بووه، که چی تازه به تازه بۆ فریودانیان بیر له‌درووستکردنی خانوو ده‌که‌نه‌وه، با پێشوازیکردن له‌و ڕوفاتانه‌ی له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی باشوری عێراق دۆزرانه‌وه بوه‌ستێت، که به‌رزانییه‌کان چ پێشوازییه‌کیان لێکراو ئه‌وانه‌ی گه‌رمیانیش چه‌ندین مانگ له ژێر زه‌مینێکدا فه‌رامۆشکرابوون با ئه‌و پرسیاره‌ش بوه‌ستێت له کاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌یاندا بۆ گه‌رمیان تاکه به‌رپرسێکی حکومه‌ت له مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماده نه‌بوو، ته‌نانه‌ت وه‌زیری ئه‌نفال و شه‌هیدان له‌و ڕۆژه‌دا له گه‌شت و گوزاری ده‌ره‌وه بوو، ئا ئه‌مه چ ئیهانهتێکه نه‌ک به شه‌هید و قوربانیانی کوردستان به‌ڵکو به نه‌ته‌وه‌یه‌ک ساڵه‌های ساڵ خه‌باتی کردووه له پێناو ئازادی‌دا، که‌چی که‌س نییه بپرسێت ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی ناوی ئه‌نفال و شه‌هیدانه کاری چییه؟. ڕۆڵی ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌سه‌ر کارکردنی جینۆساید چییه؟ وه‌زاره‌تێکی پاره‌خۆر له ژێر ناوی ئه‌نفال و شه‌هیداندا تا ئێستا خاوه‌نی چ پرۆژه‌یه‌که وه‌ک ئه‌و پرۆژانه‌ی جوله‌که‌کان پاش کۆتاییهاتنی ڕژێمی نازی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی قوربانیانیان کردیان؟. پرسیار زۆره ئه‌م باسه بۆ کاتێکی تر هه‌ڵده‌گرم ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو هه‌ژده ساڵه خه‌ڵک له ئۆردوگای سمود ئاو نییه بیخۆنه‌وه، به‌ده‌ست نه‌داری و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن ئه‌م دوو حیزبه چ پرۆژه‌یه‌کیان بۆ ئه‌م خه‌ڵک و ناوچانه هه‌بووه؟. ئێستا بۆ هه‌ڵبژاردن و فریودانیان له که‌ناڵه‌کانه‌وه بیریان که‌وتۆته‌وه‌و دیسان ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه میدیای ئه‌م حیزبانه‌ی پڕکردۆته‌وه، بۆیه باشتر وایه خه‌ڵک تێ بگات ئه‌م دوو حیزبه له هه‌ژده ساڵدا نه‌یانتوانیبێت بناغه‌یه‌ک بۆ ئه‌م پرۆسه دابڕێژن، نه‌ک له هه‌ژده ساڵی داهاتوودا به‌ڵکو له سه‌ده‌یه‌کی تریشدا ناتوانن هیچ بۆ ئه‌م خه‌ڵکه بکه‌ن.
ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد له مێژوویه‌کی پڕ سته‌مکاریدا گوزهراندوومانه بۆیه بۆ خۆ دهربازکردن له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مکارییانه هه‌لێکی زۆر باش له‌به‌رده‌ماندایه ئه‌ویش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتووه، که پردێکه له نێوان دیموکراسی و تۆتالیتارێدا هه‌ر تاکێکی کورد ته‌نها خۆی ده‌توانێت بڕیارده‌ر بێت له‌م نێوه‌نده‌دا ئایا له‌م جێگای ئه‌مڕۆی خۆیدا بمێنێته‌وه یان هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئاینده بنێت؟!.
هه‌روه‌ها ڕوویه‌کی تری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هۆشیاری خه‌ڵکی کورد بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا ده‌کات، که ئه‌م نه‌ته‌وه لایه‌نگری کامێک له فۆرمه‌کانی ده‌سه‌ڵاته!، ئه‌م ئه‌زموونه به هه‌موولایه‌ک ده‌ڵیت: کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که خوازیاری نوێبوونه‌وه‌و گۆڕانه یان نه‌ته‌وه‌یه‌که پێویستی به ئاغایه‌ک هه‌یه حکومڕانی بکات، پێویستی به دیکتاتۆرێکه هه‌میشه قامچییه‌که‌ی له‌سه‌ری بێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تاقیکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌که، که کێ به نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت و سه‌نگێکی مهحهکیشه بۆ ئه‌و دوو حیزبه تا چه‌نێک دیموکراسین له ململانێ و تا چه‌ند ده‌توانن دۆڕان قبوڵ بکه‌ن بۆیه هیوادارم ئه‌وه‌ی ده‌نگ ده‌دات بزانێت ده‌نگ به کێ ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی له‌وه بترسێت له کار لاده‌برێت یان نانی ده‌بڕێت، بۆیه پاشان ئه‌وه دادمان نادات وه‌ک شاعیری گه‌وره‌ی ئه‌ڵمان شیلله‌ر ده‌ڵێت: (ئاخ، ئه‌وه هه‌ڵبژاردنی من نه‌بوو).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست