بەختیار عەلی کێ بە گێل دەزانێت؟
Tuesday, 22/10/2013, 12:00
يان خوێنەری کورد گێلە یان بەختیار عەلی خوێنەری کورد بە گێل دەزانێت!، تا ئێستا دەیان وتەو شیعری ناسراوی نووسەران و شاعیرانی ناسراوی دونیا بەناوی بەختیار عەلییەوە بڵاو کراونەتەوە، ئیتر نازانم بەختیار عەلی لەنووسینەکانیدا ئەو قسانەی بە بێ هیچ ئاماژەیەک بە سەرچاوەکانیان کردووە یان نا، بەڵام دەبوو بۆ جارێک ڕوونکردنەوەیەک بدات، لەسەر ئەو بابەتانەی هی ئەو نین و بەناوی ئەوەوە بڵاو دەکرێنەوە.
من ئەم چەند دێڕەم دەیانجار بەناوی بەختیار عەلییەوە دیوە، بەڵام ئەمجارە بۆیە دەیخەمە ڕوو لە یەکێک لە لاپەڕەکانی خۆی بڵاوکراوەتەوە، بۆیە پێویستە بەختیار عەلی ڕوونکردنەوە بدات، چونکە خاوەنی ئەم وتە شاعیری ناسراوی سوریا محەمەد ماغوطە ئەمەش دەقەکەیەتی:
إن الموت ليس هو الخسارة الكبرى .. الخسارة الأكبر هو ما يموت فينا ونحن أحياء. (محمد الماغوط: شاعر و مسرحي سوري)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست