شێواندنی وێنه‌و چه‌مکی پێشمه‌رگه
Monday, 01/03/2010, 12:00
فه‌رامۆشکردن و گوێنه‌دانه هه‌ندێک چه‌مک و زاراوه‌ی سیاسی به تایبه‌تی له ڕۆشنبیریی کوردی‌دا بۆ خۆی ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت مامه‌ڵه‌کردنی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مک و زاراوانه‌دا وه‌ک زۆر بابه‌تی گرنگی تر بابه‌تی "کات"ین کاتی به‌و واتاییه‌ی کات\سه‌رده‌م خولقێنهرێتی له سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێلێکی تری سیاسی‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامێک هه‌یه پێمان ده‌ڵێت: ئه‌وه خودی ڕۆشنبیریی نییه چه‌مکه گرنگه‌کان فه‌رامۆش ده‌کات هێنده‌ی هێزێکی سیاسییه ڕۆشنبیریی ده‌کاته مۆدێلێکی تر دوور له‌خۆی و به‌و ئاڕاستانه‌دا ده‌یبات پێشتر خۆی هێڵه‌کانی بۆ کێشاون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆشنبیری کورد نییه بێده‌نگه له‌و ڕووداوانه‌ی له چوارده‌وری ڕووده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رکرده سیاسییه‌کانه پێی ده‌ڵێت له کوێدا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و له کوێدا پێویست نه‌کات. قسه‌نه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مک و زاراوانه هێشتنه‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌کانه وه‌ک خۆی، بڕوام نییه له‌دونیادا نمونه‌ی سیاسه‌تی کوردی هه‌بێت له پشتگوێخستنی کێشه‌و قه‌یرانی سیاسی ته‌نانه‌ت بگره کاره‌ساته گه‌وره‌کانیش، وا بزانم گه‌واهی ئه‌م قسه‌یه له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت وا بۆ چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک ده‌چێت سیاسه‌تی کوردی، نه هێشتوویه‌تی نه خوازیاره به جدی له‌سه‌ر هه‌ردوو کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال قسه بکرێت، جگه له‌هه‌وڵی چه‌ند که‌سێک لێره‌و له‌وێ نه‌بێت، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کیش کرابێت ئه‌وا وه‌ک گووتم: ده‌بێت له کات\سه‌رده‌مێکدا به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی یان موزایه‌ده‌یه‌کی سیاسی له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نێکی تر بووبێت. (هه‌وڵده‌ده‌م له‌داهاتوودا به جیا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بنووسم). هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردووه ووڵاتی ئێمه دۆزه‌خێک بێت له بێده‌نگی، بێده‌نگی نیشتیمانی ئێمه‌ی وێران کردووه، هه‌موومان ڕاستییه‌کان ده‌بینین وده‌زانین به‌ڵام بێده‌نگین، بێده‌نگین له‌و شتانه‌ی ڕۆژانه له‌پێش چاومان ڕووده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه خۆمان نین ئێمه بوونه‌وه‌رێکی نیوهین، نیوه‌که‌ی ترمان ئه‌و حیزبه‌یه وه‌ک په‌ڵه هه‌ورێکی ڕه‌ش به‌سه‌ر سهرمانهوهیهوه هه‌ر کاتێک بیه‌وێت ده‌توانێت تیشکی ڕۆژمان لێ زه‌وت بکات، ئێمه به بێ ئه‌و حیزبانه بوونه‌وه‌رێکی ناته‌واوین، ناتوانین هیچ بڕیارێک بده‌ین ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به چارهنووسمانیشهوه هه‌بێت، ئه‌گه‌ر وا نییه کام نه‌ته‌وه هه‌یه له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ئه‌وه‌ندی کورد کاره‌ساتی جه‌رگبڕی به‌سه‌ردا هاتبێت، کام نه‌ته‌وه هه‌یه میژووه‌که‌ی نیو ئه‌وه‌ندی مێژووی کورد خوێناوی بێت، ئه‌ی چیتر مافی ئه‌وه‌مان نییه بپرسین چی بۆ مێژووی ئه‌م نه‌ته‌وه کراوه؟ ئه‌و کتێبانه‌ی له‌سه‌ر مێژووی حیزب وسه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان نووسراوون وچاپکراون سێ هێنده‌ی ئه‌و کتێبانه‌یه له‌سه‌ر مێژووی گه‌لی کورد نووسراون! گه‌لێک نه‌توانێت مێژووی خۆی بنووسێته‌وه‌و به مێشکێکی کراوه‌وه لێی بکۆڵێته‌وه، به کام میتۆد و عه‌قڵ ده‌یه‌وێت قسه له ئاینده بکات، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکرێت چ شانازییه‌ک ده‌مێنێته‌وه بۆ حیزب خه‌ڵکی پێ فریو بدات، ئه‌مه یه‌کێکه له‌و خاڵهگرنگانهی وای کردووه به درێژایی خه‌باتی سیاسی هه‌مان قوڕی مێژووی پێش خۆمان بشێلین، ئه‌وه‌شی له‌م نێوه‌نده‌دا قازانج ده‌کات حیزبه.
ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا خه‌ریکه ڕووده‌دات شێلانی هه‌مان قوڕه نیو سه‌ده‌یه کورد ده‌یشێلێت، ئه‌ویش نه‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌مکی پێشمه‌رگه‌یه، که‌وا بۆ سه‌ده‌یه‌ک ده‌چێت هاتۆته ناو زاراوه‌ی سیاسی کوردییه‌وه، ڕه‌نگه هۆی ئه‌و هه‌موو ده‌ستدرێژی و بێحورمهتییهی له مێژووی خه‌باتی سیاسی کوردی‌دا له‌لایه‌ن خودی کورده‌وه به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه کراوه هۆکارێکی ئه‌و نه‌خوێندنه‌وه بێت، که وا جارێکی تر خه‌ریکه ده‌کرێته‌وه به ماشێنی خوێن ڕشتن.
پێشمه‌رگه داهێنانێکی کوردییه و ئه‌م زاراوه ته‌نها کورد به‌کاریهێناوه‌و له هیچ زاراوه‌و زمانێکی تری جیهانیدا بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه نمونه‌ی پێشمه‌رگه له هیچ جێگایه‌کی دونیادا بوونی نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکه‌ین ئه‌وا ناتوانین پێشمه‌رگه وه‌ک چه‌مکێکی سیاسی به‌کار بهێنین و مانا قوڵه‌کانی ئه‌م چه‌مکه بدۆزینه‌وه‌و هه‌روه‌ک و ئێستا له چوارچێوه‌ی وشه سازیدا ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌ر لایه‌ن و حیزبێک ده‌توانێت هه‌ر کاتێک پێویستی بێت به ئاسانی بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی به‌کاری بهێنێت و سۆزی خه‌ڵکی پێ بجوڵێنێت.
پێشمه‌رگه له مانای سیاسی‌دا به به‌راورد به گه‌ریلا Guerilla، پاریزان Partisan و پڵنهگهکانی تامیل و چه‌ندین ئۆرگانی تری له‌وه شێوه به‌که‌سێک ده‌گووترێت خۆبه‌خشانه چهکههڵدهگرێت و به‌رگری ده‌کات له که‌مینه یان گه‌لێک، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکاره‌وه مافیان پێشێل ده‌کرێت یان له خراپتریندا به هۆی ئایین،زمان، کلتورو بیروباوه‌ڕی جیاوازه‌وه له‌ناوده‌برێن، که ئه‌مه له چه‌مکه سیاسییه چهپگهراییهکهدا، که له دونیای سیاسی ئێمه‌دا زۆر باوه پێی ده‌گوترێت شۆڕشگێڕ، که‌واته پێشمه‌رگه به که‌سانیێک ده‌گووترێت ژیانی خۆی ده‌به‌خشێت له پێناو ژیانی خه‌ڵکانی تردا، ئه‌و ده‌ڵێت: (من له پێناو ژیانی تۆدا ده‌مرم) ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی چه‌مکی پێشمه‌رگه‌یه، بۆیه ئه‌و کاته‌ی پێشمه‌رگه ئه‌م ئه‌رکه‌ی به‌جێهێناو گه‌شته ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئیتر ئه‌و پێویسته پشوو بدات، پێویسته ڕێزی لێبگیرێ، پێویسته وه‌ک که‌سێکی ئه‌زمووندار گوێی لێبگیرێ، هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی دونیا مه‌به‌ستم هه‌موو ئۆرگانه‌کانی هاوشێوه‌یه ئه‌گه‌ر دوای کۆتاییهاتنی ئه‌رک و ئامانجه‌کانیان هه‌وڵ بده‌ن ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ئه‌وا ده‌بن به سته‌مکار، پێویست به نمونه ناکات چونکه ئه‌وه‌نده شۆڕشی زیندوو له میژوودا هه‌ن وه‌ک کوبا،ڕوسیا وئیران، که شۆڕشگێڕه‌کان بوون به جه‌لاد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیفاتی ده‌سه‌ڵاتخوازی بۆ خۆی سیفاتێکی سته‌مکارانه‌یه، له‌وه‌ش سته‌مکارانه‌تر ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌میشه پێی وایه ئه‌م ڕۆژگاره ئه‌و دروستی کردووه بۆیه پێش هه‌موو که‌س ده‌بێت خۆی له‌و به‌رهه‌مه بخوات، که له‌و به‌رهه‌مه‌شی خوارد وه‌ک میوه‌که‌ی به‌هه‌شت وایه هه‌ر ده‌خوات و تێر نابێت، بۆیه پێم وایه یه‌که‌م نه‌ک هه‌ڵه به‌ڵکو تاوان ئه‌وه بوو له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ناوی پێشمه‌رگه له هێزی چه‌کداری حیزبه‌وه نه‌کرا به سمبولێکی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌کرا به ئۆرگانێکی به‌رگریکه‌ری نیشتمانی، که ئه‌و کات کۆنه جاش و تاوانباران نه‌یانده‌توانی به ئاسانی ببن به به‌شێک له‌م ئۆرگانه، به‌ڵکو ده‌یانتوانی ببنه چه‌کداری ئه‌و دوو حیزبه، له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه گه‌وره‌ترین ئیهانه به پێشمه‌رگه کرا ڕووتکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ها ئه‌خلاقییانه بوو پێشمه‌رگه هه‌ڵگری بوو، پێشمه‌رگه له‌هه‌موو مانا جوانه ئینسانییه‌کانی داماڵراو کرا به به‌شێک له میلیشیای حیزب و ئه‌رکی داکۆکیکردنی حیزبێکی پێ سپێردرا، پێشمه‌رگه له موڵکی نه‌ته‌وه‌وه بوو به موڵکی حیزب!. پێشمه‌رگه، کۆنه مسته‌شار، کۆنه جه‌لادو به‌عسی له هێزێکی چه‌کداری حیزبیا فۆرموله کرا، کۆنه جه‌لادی پێشمه‌رگه کرا به به‌رپرسی پێشمه‌رگه، پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ری له پێشمه‌رگه گرت و خوێنی یه‌کتریان به هه‌زاره‌ها ڕشت، ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی به مانای وشه پاك و دڵسۆز‌و شۆڕشگێر بوون به گولله‌ی پێشمه‌رگه جاشه‌کانه‌وه و ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن لێدرا، ڕۆژگارێکی ڕه‌ش ڕووی له پێشمه‌رگه کرد، زۆرێک هه‌ڵاتن و نه‌فره‌تیان له مێژوویان خۆیان کرد، زۆرێک شه‌رمیان پێده‌هات پێیان بگوتبا پێشمه‌رگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانده‌ویست ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به چاوی خۆیان ببینن، یان ببن به به‌شێک له‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌ی به ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌وه دژ به پێشمه‌رگه ده‌کرا، یان نه‌یده‌توانی بڕوا بکه‌ن ئه‌وه پێشمه‌رگه‌یه له پێشه‌وه‌ی ده‌بابه‌کانی به‌عسه‌وه له کوردستاندا پیاسه ده‌که‌ن، ئه‌و حیزبانه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه گۆڕێکیان بۆ پێشمه‌رگه هه‌ڵکه‌ند خۆیان به زیندوێتی به پێی خۆیان ده‌چوونه ناویه‌وه، سه‌یره ئێستا زۆرێک له‌و که‌سانه ئه‌مانه‌یان بیرچۆته‌وه، که کێ بوون ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یان ناشیرین کرد‌و له پیرۆزییه‌کانی پێشمه‌رگه‌یان که‌مکرده‌وه، به‌ڕاست ئه‌وانه پێشمه‌رگه بوون ڕاوه گه‌ریلا،دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌یان پێده‌کردن یان چه‌کداره‌کانی حیزب؟.
ئه‌و مانانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ڵگرێتی ئێستا لێی سه‌نراوه‌ته‌وه، هه‌ر به‌رپرسێک ده‌بینیت کۆمه‌ڵێک چه‌کداری له چواردهورهو ده‌ڵێت پێشمه‌رگه‌کانم، به ناهه‌ق سزای خه‌ڵک ده‌ده‌ن، زیندانی تایبه‌تیان هه‌یه، ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر ناموسی خه‌ڵک، دزی و... به پولێک ئایا ئه‌مانه پێشمه‌رگه‌ن یان چه‌ته‌و مافیا نه‌ک میلیشیا؟.
میلشیا پێم وا بێت زاراوەیهکه له ئه‌ده‌بیاتی ڕوسییه‌وه که‌وتۆته ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئێمه، که له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌که له وشه‌ی Miles ی یۆنانییه‌وه هاتووه واته جه‌نگاوه‌ر\سه‌رباز به لاتینیش میلیتیا militia له‌ناو هه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکدا خاوه‌ن حکومه‌ت بێت ده‌یان جۆر جه‌نگاوه‌ر یان سه‌رباز هه‌ن، هه‌ر یه‌کێک له‌م جه‌نگاوه‌رانه جۆرێکن له میلشیا، میلشیا به کورتییه‌که‌ی واته هێزێکی چه‌کدار، ئه‌م هێزه چه‌کداره جگه له ووڵاتی سویسرا، که هێزێکه سه‌ر به سوپای نیزامی ده‌وڵه‌ته و به سیسته‌می میلیشیا ده‌ناسرێت، واته هێزێکی یاساییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌رج نییه هه‌ر هێزێکی چه‌کدار سه‌ر به سوپای نیزامی نه‌بوو نایاسایی بێت، بۆ نمونه جه‌ندرمه له تورکیا و به‌سیج له ئێران، حکومه‌تی به‌عس پاسه‌وانی کۆماری(حرس الجمهوری) هه‌بوو ئه‌مانه هیچیان سه‌ربه سوپای نیزامی نین، که‌چی بودجه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و زۆرجار ده‌سه‌ڵاتیان له سه‌ربازی نیزامی زیاتره. یه‌کێتی و پارتی چه‌ندین هێزی چه‌کداریان هه‌یه و پێیان ده‌ڵێن پێشمه‌رگه وه‌ک زێڕه‌ڤانی، هێزی تایبه‌ت(ئه‌م ناوه له قوات الخاێه ی به‌عسه‌وه بهکوردیکراوه) ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مانه میلشیا نین چین؟.
که‌م ووڵات هه‌یه میلشیای تایبه‌ت به خۆی نه‌بێت، له ئه‌ڵمانیا له ساڵی 1813ه‌وه هه‌ر هه‌رێمێک خاوه‌ن میلشیای تایبه‌ت بوو پێیان ده‌گووتن میلشای نیشتمان Landmiliz ئه‌م میلشیانه هه‌مان ئه‌رکی سه‌ربازی نیزامیان نییه، به‌ڵکو له ئه‌رکدا جیاوازن و له هه‌ر ووڵاتێک بۆ ووڵاتێکی تر به گوێره‌ی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ووڵاته چه‌مکی میلشیا ده‌گۆڕێت، له هه‌موو ووڵاته دکتاتۆره‌کانی دونیادا ئه‌م هێزه هێزێکی سه‌رکوتکه‌ره، هێزێکه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت و بودجه‌ی بۆ دابین ده‌کرێت دژی ئه‌و که‌سانه به‌کارده‌هێنرێت ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات ده‌وه‌ستنه‌وه یان ناحه‌زی ده‌سه‌ڵاتن، به‌ڵام له ووڵاته دیموکراته‌کاندا هێزێکه زیاتر له‌کاتی ته‌نگانه‌دا وه‌ک هێزی فریاکه‌وتن به‌کارده‌هێنرێت، جا ئێمه وه‌ک زۆر لایه‌نی تر هه‌میشه زووتر نێگه‌تیفه‌کان وه‌رده‌گرین، که ده‌بوایه‌ت هێزی پێشمه‌رگه له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بکرایه‌ت به هێزێکی نیشتمانی به‌رگریکه‌ر له کوردستان نه‌ک به شێوه‌یه‌ک تێکه‌ڵ به هێزی حیزب بکرێت، که‌س نه‌زانێت کامه پێشمه‌رگه‌یه و کامه پۆلیسه، کامه سه‌ربازه‌و کامه پێشمه‌رگه‌یه، دوو کۆلیژی سه‌ربازی له قه‌ڵاچوالان و زاخۆ هه‌یه ئه‌فسه‌ری ئه‌ستێره‌دار به‌رهه‌م ده‌هێنێت پێیان ده‌ڵێن پێشمه‌رگه، ڕۆژانه ده‌یان جار له ڕۆژنامه‌کاندا ده‌نووسرێت پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه‌یه ئه‌ی زێڕیڤانی چییه؟ دیاره نمونه زۆرن ته‌نها مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌وه‌نده بڵێت: ئه‌وه‌ی ناوی پێشمه‌رگه‌ی له‌به‌رچاوی خه‌ڵک سوک کردووه ئه‌و حیزبانه‌ن 19ساڵه بازرگانی به‌و ناوه‌و به خوێنی ئه‌و هه‌زاره‌ها شه‌هیده‌وه ده‌که‌ن ڕۆژگارێک پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بوون، ئه‌وه‌ی 19 ساڵه خه‌وتووه‌و ئاگای له‌و هه‌موو ئیهانه و بێحورمهتییه نییه به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه کراوه‌و ئێستا بێداربۆتهوه با ئاوڕێک له ئه‌رشیفی ئه‌و دوو حیزبه بداته‌وه، که له ڕابردوودا چیان به پێشمه‌رگه کردووه...!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست